2020-02-21   1453     
فراكسیۆنی كۆمه‌ڵ له‌په‌رله‌مانی كوردستان ڕونكردنه‌وه‌یه‌ك له‌باره‌ی كه‌یسی ده‌ستدرێژیكردنه سه‌ر منداڵه 7 ساڵه‌كه‌ی هه‌ولێر بڵاوده‌كاته‌وه‌و جه‌خت له‌وه ده‌كاته‌وه كه ئه‌و مادده یاساییه‌ی ئاراسته‌ی تۆمه‌تباران كراوه ناتوانرێ به‌كه‌فاله‌ت پێی ئازاد ببن.
ئاوێنه: فراكسیۆنی كۆمه‌ڵ ڕایگه‌یاندووه، "له‌م ڕۆژانه‌دا بۆ جاری دووه‌م ئه‌و تۆمه‌تبارانه به كه‌فاله‌ت ئازادكران له‌كاتێكدا ئه‌و ماده‌یه‌ی كه ئاراسته‌ی تۆمه‌تباران كراوه ناتوانرێ به كه‌فاله‌ت پێی ئازاد ببن، بۆیه ئه‌مه گومان ده‌خاته سه‌ر ته‌داخول له‌كه‌یسه‌كه‌دا، وه‌ك بابی كچه‌كه ئاماژه‌ی پێ ده‌كات هه‌ڕه‌شه‌و فشاری خراوه‌ته سه‌ر."
ده‌قی ڕونكردنه‌وه‌كه:
هه‌ڵوێستی فراكسیۆنی كۆمه‌ڵ
له‌سه‌ر كه‌یسی لاڤان لوقمان
سه‌باره‌ت كه‌یسی لاڤان لوقمان ئیسماعل- ته‌مه‌ن 8 ساڵان- كه له 3/4/2019 ده‌ڕفێنرێ و به‌تۆمه‌تی ده‌ستدرێژی به‌پێی ماده‌ی 393 چه‌ند تۆمه‌تبارێك ده‌ستگیرده‌كرێ، له 3/7/2019 پاش سێ مانگ له‌و تاوانه، ئه‌و تۆمه‌تبارانه ئازادكران و له‌ژێر فشاری په‌رله‌مانتاران و چالاكوانانی كۆمه‌ڵی مه‌ده‌نی تۆمه‌تباره‌كان ده‌ستگیركرانه‌وه، له‌م ڕۆژانه‌دا بۆ جاری دووه‌م ئه‌و تۆمه‌تبارانه به كه‌فاله‌ت ئازادكران له‌كاتێكدا ئه‌و ماده‌یه‌ی كه ئاراسته‌ی تۆمه‌تباران كراوه ناتوانرێ به كه‌فاله‌ت پێی ئازاد ببن، بۆیه ئه‌مه گومان ده‌خاته سه‌ر ته‌داخول له‌كه‌یسه‌كه‌دا، وه‌ك بابی كچه‌كه ئاماژه‌ی پێ ده‌كات هه‌ڕه‌شه‌و فشاری خراوه‌ته سه‌ر.
ئێمە له فراكسیۆنی كۆمه‌ڵ چاودێری چۆنێتی به‌ڕێوه‌چونی ئه‌م كه‌یسه ده‌كه‌ین به‌وه‌ی له‌ده‌سه‌ڵات و تواناماندایه پشتیوان و هاوكاری هه‌موو سته‌ملێكراوێكین بۆ وه‌رگرتنه‌وه‌ی مافه‌كه‌ی و به‌سزا گه‌یاندنی تاوانباران، پێویسته وه‌زاره‌تی ناوخۆ لێكۆڵینه‌وه له‌و هه‌ڕه‌شه‌و فشارانه بكات و ئه‌نجامده‌رانی به‌سزا بگه‌یه‌نێ، ئه‌نجومه‌نی دادوه‌ریش گومان له‌سه‌ر كه‌یسه‌كان بڕه‌وێنێته‌وه به‌تایبه‌ت ڕون و ئاشكرایه ته‌داخول و مه‌حسوبیه‌ت بونی هه‌یه‌و كه‌سانێك كه‌وتونه‌ته سه‌روی یاسا، ئه‌ركی دامه‌زراوه ده‌ستوریه‌كانی هه‌رێمی كوردستانه ئه‌ركی خۆیان له‌پاراستنی سه‌روماڵ و ناموسی هه‌موو هاونیشتمانیان وه‌ك یه‌ك و به‌بێ جیاوازی بگرنه به‌ر.
سبەینێش ئەندامانی فراکسیۆنمان دەچنە ماڵی لاڤان و ئەمڕۆش پەیوەندیمان پێیانەوە کردووە و تا بە ئەنجام گەیشتنی دۆسێکە لەسەر خەت دەبین
فراكسیۆنی كۆمه‌ڵ
له‌په‌رله‌مانی كوردستان
21/2/2020