به‌هۆی بۆردمانی فڕۆکەکانی تورکیاوە هاونیشتمانییەک گیانی لەدەستدا
  2020-02-26       334       

فڕۆکەکانی تورکیا سنووری شیلادزێیان لە پارێزگای دهۆک بۆردوومانکرد و لە ئەنجامدا هاونیشتمانییەک گیانی لەدەستدا.

ئاوێنه‌: وارشین سەلمان، بەڕێوەبەری شارۆچکەی شیلادزێ راگەیاند، فڕۆکە جەنگییەکانی تورکیا گوندی سیدانیان لە دەڤەری نێروەرێکان بۆردوومانکردووە.

وارشین سەلمان گوتی، لە ئەنجامی بۆردوومانەکە کەسێک گیانی لەدەستداوە.کەسەکە ناوی خەلیل ئیبراهیمە و تەمەنی 47 ساڵە.

زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×