هەناردەى هێلکە بۆ دەرەوەی هەرێم قەدەغە دەکرێت
  2020-03-26       722       


هەناردەى هێلکەى بەرهەمى ناوخۆ بۆ دەرەوەى هەرێم قەدەغە دەکرێت.

ئاوێنه‌: بەپێى بڕیارێکى وەزارەتى ناوخۆى حکومەتى هەرێم کە ئاڕاستەى ژورى ئۆپەراسیۆنى پارێزگا و ئیدارە سەربەخۆکان و بەڕێوەبەرایەتى گشتى گومرگ و دەزگاى ئاسایشى هەرێم کراوە، هەناردەى هێلکە بۆ دەرەوەى هەرێم قەدەغە کراوە.

بڕیارەکە لەسەر داواکارى وەزارەتى بازرگانى و پیشەسازى هەرێم بوە کە ئاڕاستەى وەزارەتى ناوخۆى هەرێمى کردوە.

 

زۆرترین بینراو
© 2025 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×