2020-04-05   439     
به‌ڕێوه‌به‌ری پۆلیسی سلێمانی راده‌گه‌یه‌نێت، قه‌ده‌غه‌ی هاتوچۆ له سلێمانی زۆر به‌باشی به‌ڕێوه‌ده‌چێت و له‌رۆژانی ئاینده‌شدا بڕیاری نوێ جێبه‌جێ ده‌كه‌ین.
ئاوێنه: له‌و باره‌یه‌وه عه‌مید شێخ ئاسۆ شێخ ته‌ها به‌ڕێوه‌به‌ری پۆلیسی سلێمانی رایگه‌یاندوه، هێزه‌كانمان راسپاردوه كارئاسانی بۆ ئه‌و فه‌رمانبه‌رانه بكه‌ن كه ئه‌مڕۆ مووچه وه‌رده‌گرن، بۆ ئه‌وه‌ی بچن مووچه‌كانیان وه‌ربگرن، به‌ڵام له‌چوارچێوه‌ی رێنماییه‌كاندا.
وتیشی: قه‌ده‌غه‌ی هاتوچۆ له سلێمانی زۆر به‌باشی به‌ڕێوه‌ده‌چێت و له‌رۆژانی ئاینده‌شدا بڕیاری نوێ جێبه‌جێ ده‌كه‌ین، كه كارئاسانی بۆ هاووڵاتیان بكرێت بۆ ئه‌وه‌ی به‌شێوه‌ی دلیڤه‌ری پێداویستییه‌كانیان ده‌ستبكه‌وێت.
راشیگه‌یاند: پێویسته ئه‌و فه‌رمانگانه‌ی خزمه‌تگوزارین، ناوی خه‌فه‌ریاتی كارمه‌ندانیان بنێرن بۆ پارێزگای سلێمانی تا به‌پێی ئه‌و خشته‌یه رێگه‌یان پێبدرێت هاتوچۆ بكه‌ن.