له‌ کەرکوک چوار توشبوی کۆرۆنا چاکبونەوە
  2020-04-06       344       
بەڕێوەبەرایەتیی تەندروستیی کەرکوک چاکبوونەوەی چوار تووشبووی کۆرۆنای لە پارێزگاکە راگەیاند. 

ئاوێنه‌: کۆی گشتیی تووشبووان بە ڤایرۆسی کۆرۆنا لە عێراق گەیشتووەتە ٩٦١ کەس، ٦١ کەس گیانیان لەدەستداوە و ٢٨٣ کەسیش چاکبوونەتەوە.

شایەنی باسە دوێنێ عه‌دنان نوار نوێنه‌ری رێكخراوی ته‌ندروستی جیهانی له‌عێراق له‌لێدوانێكی رۆژنامه‌وانیدا،  رایگه‌یاند، تاوه‌كو ئێستا بڵاوبونه‌وه‌ی ڤایرۆسی كۆرۆنا له‌عێراق به‌راورد به‌وڵاتانی گه‌وره‌ی جیهان جێگه‌ی نیگه‌رانیه‌، رێكخراوی ته‌ندروستی جیهانیش هیواخوازه‌ ژماره‌ی توشبوان له‌چه‌ند رۆژی داهاتودا رو له‌زیادبون نه‌كات.

وتیشی، ''پێشبینیدەكەین مانگی داهاتو، ژماره‌ی توشبوان به‌ڤایرۆسی كۆرۆنا له‌عێراق رو له‌كه‌مبونه‌وه‌ ده‌كات، ئه‌ویش به‌هۆی به‌رزبونه‌وه‌ی پله‌كانی گه‌رماوه‌یه‌، هه‌رچه‌نده‌ عێراقیه‌كان حه‌ز به‌گه‌رما ناكه‌ن، به‌ڵام ئه‌مجاره‌یان سود له‌گه‌رماكه‌ وه‌رده‌گرن، به‌شێوه‌یه‌كی گشتی كاریگه‌ری له‌سه‌ر گواستنه‌وه‌ی ڤایرۆسه‌كه‌ له‌نێوان دو كه‌سدا دروستده‌كات''.

زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×