بەڕێوەبەرایەتی
گشتی تەندروستی هەولێر رایگەیاند: توشبویەكی دیكەی كۆرۆنا چاكبۆتەوەو بڕیاردراوە
بنێردرێتەوە ماڵەوە.
ئاوێنە: ئەمشەو(دوشەممە)،
بەڕێوەبەرایەتی گشتی تەندروستی هەولێر لە راگەیەندراوێكدا وتی: یەك نەخۆشی توشبو بە
ڤایرۆسی کۆڕۆنا دوای
وەرگرتنی چارەسەری پزیشکی بەتەواوی چاکبوەوە و باری تەندروستی تەواو جێگیربۆتەوەو
پشکنینی تایبەتی یەک لەدوای یەکی بۆ کرایەوە کە نێگەتیڤ بو و بڕیاردرا بنێردرێتەوە
ماڵەوە.
ئەوەشی خستۆتەڕو كە کۆی گشتی چاكبوەوەکان لەهەولێر گەیشتۆتە (٢٠) کەس.