كەمپینێك بۆ لەسێدارەدانی بكوژانی تاریقی بەقاڵ رادەگەیەنرێت
  2019-04-21       2208       

لەشاری سلێمانی كەمپینێك بۆ لەسێدارەدانی بكوژانی تاریقی بەقاڵ رادەگەیەنرێت، لە ئێستاشدا واژۆ بۆ پشتیوانیكردن لەدواكاری كەمپینەكە لەهاوڵاتیان كۆدەكرێتەوە، كەسوكاری كوژراوەكەش ئاشكرایدەكەن بەهیچ شێوەیەك قبوڵی ناكەن بكوژەكان ئازاد بكرێن.

ئاوێنە: ئەمرۆ "یەك شەممە" لەشاری سلێمانی بە ئامادەبونی ژمارەیەك لەكەسوكاری تاریقی بەقاڵ، كە رۆژی 18 مانگی 12 ی 2018 دوای چونەدەرەوەی لەماڵ ئیتر نەگەرایەوە‌و دواتر ئاسایشی سلێمانی دوای دەستگیركردنی باندێك تەرمەكەیان دۆزییەوە، كەمپینی لەسێدارەدانی بكوژانی تاریقی بەقاڵیان راگەیاند، دایكی یەكێك لەبكوژەكانيش پشتیوانی لەكەمپینەكەدەكات‌و واژۆی لەسەر یاداشتی كەمپینەكە كردوە .

 

تاررقی بەقاڵ تاقانەی 10 خوشك بوە‌و ژیانی هاوسەریشی پێكهێنابو لەو پرۆسەیەشدا بوبوە باوكی 4 منداڵ رۆژی 7-4-2019 شوێنی  تەرمەكەی لەلایەن ئاسایشی پارێزگای سلێمانیەوە دۆزرایەوە.

زۆرترین بینراو
© 2025 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×