كه‌ركوك/14ی ئایاری2019/ ئاڵۆزی نێوان كورد و عه‌ره‌ب له گوندی په‌لكانه‌ی كه‌ركوك. فۆتۆ: كه‌ركوك ناو
فراكسیۆنی پارتی له‌په‌رله‌مانی كوردستان له‌سه‌ر
ئاڵۆزییه‌كانی نێوان هاوڵاتیانی كورد‌و عه‌ره‌ب له گوندی په‌لكانه‌ی سه‌ر به
ناحیه‌ی سه‌رگه‌ڕان-ی كه‌ركوك رایگه‌یاند ئیدانه‌ی ئه‌و كرده‌وه "شۆڤێنیانه"
ده‌كه‌ن و ده‌سته‌وه‌ستانیش نابن به‌رامبه‌ر به‌و "سته‌م"ه‌ی له خه‌ڵكی
كوردی ناوچه‌كه ده‌كرێت.
ئاوێنه: ئه‌مڕۆ جارێكی دیكه گرژی و ئاڵۆزی له‌نێوان
هاوڵاتیانی كورد‌و عه‌ره‌ب له گوندی په‌لكانه‌ی سه‌ر به ناحیه‌ی سه‌رگه‌ڕان-ی كه‌ركودا
رویدا ئه‌وه‌ش دوای ئه‌وه‌ی چه‌ند رۆژێك له‌مه‌وبه‌ر نزیكه‌ی 200 هاوڵاتی عه‌شیره‌تی
شه‌ممه‌ر چونه‌ته گونده‌كه و داوایانكردوه گوندنشینه كورده‌كان ناوچه‌كه چۆڵبكه‌ن،
ئه‌مڕۆش ژماره‌یه‌كی تریان جارێكی تر چونه‌ته‌وه سه‌ر هه‌مان گوند و ناكۆكی دروستبوه.
پەڵکانە و چەند گوندێکی تری ناحیەی سەرگەڕان-ی پارێزگای کەرکوک،
پێشتریش بۆ چه‌ند هەفتەیەک بونه جێی بارگرژیی و مشتومڕی خەڵک و لێپرسراوان دەربارەی
خاوەندارێتی ناوچەکە و زەوییە کشتوکاڵییەکان، بەوتەی کورد لەژێر فشاردا هەوڵی دەرکردنیان
دەدرێت لەکاتێکدا عەرەب بە شوێنی نیشتەجێبونی خۆیانی دەزانن.
فراكسیۆنی پارتی دیموكراتی كوردستان له‌په‌رله‌مانی
عێراق ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه له‌به‌یاننامه‌یه‌كدا له‌سه‌ر روداوه‌كان رایگه‌یاند، له‌كاتێكدا
كه عێراق به قۆناغێكی سه‌ختی سیاسی‌دا تێپه‌ڕده‌بێت و ناوچه‌كه په‌ره‌سه‌ندن و
روداوی نیگه‌رانكه‌ر به‌خۆیه‌وه ده‌بینێت و ئه‌وه‌ش ده‌خوازێت یه‌كڕیزی كۆمه‌ڵایه‌تی
سیاسی و پابه‌ندبون به ده‌ستور بپارێزرێت و هه‌ڵه‌كانی سه‌رده‌می رژێمی به‌عس
دورباره‌نه‌بنه‌وه، كه‌چی ده‌بینین پیاده‌كردنی گۆڕینی دیمۆگرافی هێشتا له گونده‌كانی
كه‌ركوك له‌لایه‌ن پارێزگاری كه‌ركوك و ده‌سه‌ڵاتی سه‌ربازیی ناوچه‌كه‌وه به‌رده‌وامه
به‌تایبه‌ت ئه‌مجاره‌یان له گوندی په‌لكانه‌و ناحیه‌ی سه‌رگه‌ڕان و 16 گوندی ده‌وروبه‌ریدا.
جه‌ختیشی كردۆته‌وه كه به‌توندی ئه‌و ره‌فتاره
شۆفێنیانه ئیدانه ده‌كه‌ن و به هه‌ڕه‌شه‌یه‌كی جدیان ده‌زانن له‌سه‌ر بنه‌ماكانی
پێكه‌وه‌ژیانی ئاشتیانه له‌عێراق و كۆی پڕۆسه‌ی سیاسی.
داواشی له سه‌رجه‌م لایه‌نه په‌یوه‌ندیداره‌كان كردوه
كه به به‌رپرسیارێتی خۆیان هه‌ڵبسن بۆ ڕێگه‌گرتن له‌و كرده‌وانه كه دژ به ده‌ستوری
عێراقن و ناگونجێن له‌گه‌ڵ عێراقی نوێ.
جه‌ختیشی كردۆته‌وه كه له‌هه‌مان كاتدا به هه‌مو رێگه
ده‌ستوری و یاساییه‌كان پشتیوانی له‌خه‌ڵكی كوردی ناوچه‌كه ده‌كه‌ن و ده‌سته‌وه‌ستان
نابن له‌به‌رامبه‌ر ئه‌و سته‌مه‌ی له‌خه‌ڵكی كوردی ناوچه‌كه ده‌كرێت.