حاكم قادر حه‌مه‌جان، ئه‌ندامی ده‌سته‌ی كارگێڕی مه‌كته‌بی
سیاسی یه‌كێتی ره‌تیده‌كاته‌وه هیچ كێشه‌یه‌كیان هه‌بێت بۆ دیاریكردنی كاندیدانی
حزبه‌كه‌ی بۆ پۆسته حكومییه‌كان و هه‌روه‌ك ره‌تیشیده‌كاته‌وه خۆی كاندیدكردبێت
بۆ پۆستی وه‌زاره‌تێك.
ئاوێنه: ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه دوای كۆتاییهاتنی
ساڵیادی كۆچی دوایی عادل موراد له‌هۆڵی رۆشنبیری شاری سلێمانی، حاكم قادر حه‌مه‌جان
به رۆژنامه‌نوسانی راگه‌یاند پێیانباشه به‌زوترین كات كابینه‌ی نوێی حكومه‌تی هه‌رێم
پێكبهێنرێت و وه‌ڵامده‌ره‌وه‌ی خواست وداواكارییه‌كانی هاوڵاتیان بێت.
سه‌باره‌ت به‌وه‌ی كه ئایا گومانیان هه‌یه له جێبه‌جێنه‌كردنی
رێككه‌وتنه‌كه‌یان له‌گه‌ڵ پارتی له‌په‌یوه‌ست به پرسی دانانی پارێزگاری كه‌ركوك،
حاكم قادر وتی"هیچ گومانمان نییه. رێككه‌وتنی یه‌كه‌ممان له‌گه‌ڵ پارتی
سیاسی بوه‌و دوه‌میش بۆ به‌شداریكردنه له كابینه‌ی نۆیه‌می حكومه‌تی هه‌رێم."
هێمای بۆ ئه‌وه‌ش كرد كه له‌چه‌ند رۆژی داهاتودا كۆبونه‌وه
ده‌كه‌ن و قۆناغ به قۆناغ و به‌پێی پێداویستییه‌كان بۆ یه‌كلاكردنه‌وه‌ی كاندیده‌كانیان
بۆ پۆسته حكومییه‌كان به‌ره‌وپێش ده‌ڕۆن.
جه‌ختیشی كرده‌وه كه هەر كەسێك خۆی كاندید دەكات مافی خۆیەتی
و دەتوانرێت لە سەكردایەتی یەكێتی ئەو پرسە یەكلایی بكاتەوە، به‌ڵام ره‌تیكرده‌وه
كه ئه‌و خۆی كاندید كردبێت.
سه‌باره‌ت به‌هه‌بونی كێشه له‌ناو حزبه‌كه‌یدا بۆ
دیاریكردنی كاندیده‌كانی بۆ پۆسته‌كان له‌كابینه‌ی نوێی حكومه‌تدا، حاكم قادر
وتی"هیچ كێشه‌یه‌كمان بۆ یه‌كلاییكردنه‌وه‌ی كاندیده‌كان نییه."