2020-02-15   1005     
بۆم ده‌ستنیشانكه‌ن نه‌وه‌ی ونبوو له كوردستان كێن و كامانه‌ن؟ هه‌روه‌ك ئه‌و نه‌وه ونبووه‌ی ئه‌مریكا له‌دوای جه‌نگی یه‌كه‌می جیهانی دروستبوو.
ئاوێنە - لوقمان غەفوور: ئه‌گه‌ر له‌م تێفكرینه‌وه سه‌یری سه‌رجه‌م چین و توێژی كۆمه‌ڵگه‌ی كوردستانی بكه‌ین، بۆت ده‌رده‌كه‌وێت به‌رهه‌می نائومێدی كوردستانیان تێدا ده‌رنه‌كه‌وتووه ، یاخود كه له‌به‌رهه‌مه‌كان ده‌ڕوانیت، نیشانده‌ری نائومێدی نیین له كوردستان.
ده‌ركه‌وتنی ئه‌و بێباكیی و بێخه‌مییه ده‌رخه‌ری ئه‌وه‌یه له كوردستان ته‌واوی كۆمه‌ڵگه ونبووه نه‌ك نه‌وه‌یه‌كی دیاریكراوه.ونبوون له توێژێكی دیاریكراودا ده‌رنه‌كه‌وتووه، چونكه له‌گه‌ڵ ئه‌و هه‌موو نائومێدییه‌ی كه من رۆژانه ده‌یبیستم له تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كانه‌وه نه‌وه‌یه‌ك په‌یدا نه‌بوو به‌ناوی نه‌وه‌ی ونبوو یان به‌هه‌ده‌رچوو. چونكه به‌شێكی گه‌وره‌ی كۆمه‌ڵگه به پارچه پارچه و له‌توپه‌تكراوی، هه‌ریه‌كه‌و له‌ژێر ره‌شماڵی حزبێكدا هه‌ڵیانداوه و هه‌موویان ونبوون له‌ناو نائومێدیدا.
مامۆستا ترۆی رایسناور، جه‌ختی له‌سه‌ر ئه‌و بابه‌ته كرده‌وه كه له‌دوای جه‌نگی یه‌كه‌می جیهانی نه‌وه‌یه‌ك به ناوی (Lost Generation) دروستبوو. نه‌وه‌یه‌ك له ژنان و پیاوانی ئه‌مریكا راسته‌وخۆ یان دواتر گه‌یشتن به ته‌مه‌نی پێگه‌یشتن له‌ماوه‌ی جه‌نگی یه‌كه‌می جیهانی له‌ئه‌نجامی ئه‌و ئه‌زموونه‌ی له‌گه‌ڵ جه‌نگ و كێشه كۆمه‌ڵایه‌تییانه‌ی هه‌یانبوو به هۆی جه‌نگه‌وه وایلێكردن كه تووشی نائومێدی و نائارامی رۆشنبیری ببن.
له‌نێو ئه‌و گروپه‌دا ژماره‌یه‌ك نووسه‌ری ناوداری تیا هه‌ڵكه‌وت كه به نووسین و ده‌قه ئه‌ده‌بیی و شانۆ و گێڕانه‌وه‌كانیان ئه‌و نائومێدییه‌یان گوزارشت لێده‌كرد له‌نێویاندا رۆماننوسی به‌توانا (ئه‌رنست هه‌منگوای) و هونه‌رمه‌ندانی وه‌ك (سكۆت ڤیتزجیراد، جۆن دۆس باسۆس)، ئه‌دیب نوسه‌ری شانۆی وه‌ك (تۆماس ستینز ئالیۆت و چه‌ندین كه‌سایه‌تی دیكه).له‌نێو توێژی ژناندا گروپێكی تر به‌ناوی (Flappers) دروستبوون. له جلوبه‌رگ و ستایلی قژ و ژیانی رۆژانه، بێباكیان هه‌ڵبژارد و ئه‌وه‌ی ئاره‌زوویان كرد ده‌یانكرد. به مانا یاخیبوون له كۆمه‌ڵگه.
ئه‌م نه‌وه‌یه جه‌نگ و نه‌هامه‌تی هیواكانی وێران كردن، ئه‌م نه‌وه‌یه به‌رهه‌می نائومێدی دوو ده‌یه بوو له ژیانی سیاسی ئه‌مریكا، به‌ڵام ئه‌گه‌ر به‌راوردێكی ئاسایی بكه‌ین، به‌ده‌ر له‌و نائومێدكردنه‌ی رژێمی به‌عس له‌پێش ئاداری 1991ه‌وه بۆ كۆمه‌ڵگه‌ی كوردی به‌تایبه‌تی دروستكرد، سیستمی سیاسی كوردی، نه‌ك نه‌وه‌یه‌ك به‌ڵكو ته‌واوی كۆمه‌ڵگه‌ی نائومێدكرد. له‌نێو ئه‌م نائومێدبوونه‌دا خه‌ڵكێكی زۆر به خه‌ونی ره‌نگاوره‌نگه دنیای ئازادی كوردستانیان جێهێشت. كه‌چی له‌نێو ئه‌م حه‌شاماته‌دا هونه‌رمه‌ند و ئه‌دیب و نووسه‌رانێكی كه‌می تیا هه‌ڵكه‌وتوون كه ره‌نگدانه‌وه‌ی (نه‌وه‌ی ونبوو) یان به‌هه‌ده‌رچووی ئه‌و چه‌ند ساڵه بێت.
به‌پێچه‌وانه‌ی ئه‌م دیده‌وه له به‌شێكی گه‌وره‌ی ئه‌م كۆمه‌ڵگه‌دا ئه‌م تێڕوانینه هه‌یه كه گروپێكی گه‌وه‌ر له كۆمه‌ڵگه له‌دۆخی ونبوو و به‌هه‌ده‌رچووندان. نه‌وه‌ی ونبوو له كۆمه‌ڵگه‌ی كوردیدا سۆراغی نادیاره و كه‌س نازانێت له چ بوارێكی ژیانی كۆمه‌ڵگه‌دان. بڕۆ بازاڕ، كاسبكار و دوكاندار و بازرگان و سه‌رمایه‌داره‌كان هه‌موو ونبوون. سه‌رێك بكه به‌نێو زانكۆدا، تێكڕای كاره‌كته‌ره‌كان ونبوون. بڕۆ بۆ ناو ده‌زگا ته‌شریعی و ته‌نفیزییه‌كان به‌شی زۆریان ونبوون. كه‌واته نیشته‌جێبووی ئه‌و خاكه ونبووه. له‌كاتێكدا له‌هه‌موو قۆناغێك و له‌ناو هه‌موو میلله تێكدا نه‌وه‌یه‌ك یان ونده‌بێت یان به‌مه‌زنی ئه‌مێنێته‌وه یان بێبه‌شده‌بێت، یان بێده‌نگ ده‌بێت كه‌چی له كۆمه‌ڵگه‌ی كوردیدا نه شوێنی دیاره و نه به‌دیاریكراویش پێناسه‌یه‌ك بۆ نه‌وه‌یه‌كی دیاریكراو دانراوه.