بیرکردنەوەی ڕەخنەیی

لەشکر قادر ڕەسوڵ
  2019-01-25   
پێشمەرجی پێشکەوتنی ھەر کۆمەڵگەیەکی ژیاری و شارستانی دروستبوونی کولتووری ڕەخنەیە، بۆ گۆڕانکاری ڕادیکاڵی لەھەر کۆمەڵگەیەک و بۆ ھەر سیستەمێک پێویستمان بەئامادەیی عەقڵێکی ڕەخنەیی جددی ھەیە. ھۆشیاریەکی ڕەخنەیی کە لەبونیادێکی عەقڵانی و لۆجیکی و زانستیەوە سەرچاوە بگرێ.  

لەھەر کۆمەڵگەیەکی دیموکراتی دونیادا دەربڕینی "ڕا"و ڕەخنە مافێکی بنەڕەتیە، بزوتنەوە ڕەخنەیاکان بەشداریەکی گەورریان ھەیە لە ئاراستەکردنی ھوشیاری سیاسی و کۆمەڵایەتی و گۆڕانگاری لەکۆی کایەکانی کۆمەڵگەدا.

کولتووری ڕەخنەیی لەم ئێستایەی کۆمەڵگەی کوردی، بەئەندازەیەک سادە کراوەتەوە کەزۆربەی کات شۆڕنابێتەوە بۆ ئاستێکی قوڵی ڕەخنەی فیکری و بەرھەمھێنانی وشیاریەکی بەرزی ڕەخنەیی. ئەمە لە کاتێکدا ڕەخنەگرتن وردبینیی و عەقڵی زانستی گەورەی دەوێت کە تیایدا ھیچ تێکست و گروپ و بیرکردنەوەیەک بە موتڵەق سەیر نەکات، پیرۆزکردن و تەقدیسی تیانەبێت، شکۆ بۆ ھەرەسی پلوڕالیزمی سیاسی و کۆمەڵایەتی بگەڕێنرێتەوە، بەڕەھا سەیرکردنی دونیا بەم فۆڕم و ناوەڕۆکی گروپە ئایدۆلۆجیەکان دەیانەوێت تێپەڕێنرێت. خودئاگایەکی ھزری و بەشداریەکی ڕەسەنی مەعریفی ئامادەبێ. لەدواجاردا بمانبات بەرەو بەئیرۆسکردن و بە عەقڵانیکردنی واقیع.

دەشێ بڵێین، ھیچ شتێک لە دونیای ئێمەدا بەقەد شوناس و کولتووری ڕەخنە ماناو دەلالەتی خۆی لەدەست نەداوە، ھیچ شتێک بەقەد ڕەخنە دانەبەزیوە بۆ ئاستێکی نزمی کۆمیدیی و بازاڕی. ئەم فۆرمە لەڕەخنە ناتوانێ بمانبات بەرەو کۆمەڵێک گۆڕانکاری بنچینەیی و دروستکردنی دونیایەکی نوێ، توانای پێدانی فیکر و دونیابینی نوێ نییە بەم واقیعە نامەعقولە. زۆر جار کۆمەڵگە بە "کۆ" قسەدەکات، دەنوسێت، ڕەخنەدەگرێ، بەڵام لە دواجاردا بێدەنگیەکی گەورە دەبینی، تێدەگەی ھیچ شتێکی نوێی نە نووسیوە و نە ووتوە. ئەم ڕۆشنبیریە لاوازەی ڕەخنە ھیچ شتێک ڕاڤە ناکات بەڵکو خۆی ھەڵگری کۆمەڵێک ئیشکالە و خودی ڕەخنەکە و ھزری ڕەخنەگر خۆی دەبێ دووبارە ڕاڤەبکرێتەوە و شتێکی نوێ بەفۆڕمێکی عەقڵانی نوێ بڵێ، کە مەنتق و سەقافەی ڕەخنەی تێدابێت.
 
لای ئینسانی دونیای ئێمە ھۆشیاری و کولتووری "ڕەخنە لەخۆگرتن" و ڕەخنە لەو حیزب و ئایدۆلۆژیایەی تاک بڕوای پێیەتی زۆر لاوازە. ئەمە سەرەڕای ئەوەی ڕەخنە نابێ بچێتە ناو ھیچ بازنەیەکی ئایدۆلۆژی و پێویستی بە ئامادەیەکی گەوەری عەقڵی زانستی و مەعریفە و لۆجیک و پڕۆسەیەکی دوورودێژی خوێندنەوە ھەیە. ڕەخنە، پێویستی بە خیتاب و بەلاغەتی عاتیفی و سادەکردنەوە نیە، وەکچۆن زۆرێک لە گروپە ئایدۆلۆژیستە سیاسی و ئاینی و کۆمەڵایەتییەکانی دونیای ئێمە ئەم کارە دەکەن. ڕەخنەی زانستی و عەقڵانی، پێویستی بە بڵاوکردنەوەی ھوشیاری ساختە و بەلارێدابردنی سایکۆلۆژیەتی جەماوەر نیە. بەقەد ئەوەی پێویستی بەخوێندنەوەیەکی لە ڕادەبەدەر وورد و دەقیق و بابەتی ھەیە.

ئەم ئیشکالەی ڕەخنە و غیابی ئامادەیی ڕەخنەی قوڵی عەقڵانی و زانستی، دونیای ڕۆشنبیری و ئەکادیمیشی گرتۆتەوە، تیایدا ڕۆشنبیر و ئەکادیمیست ناتوانێ بەپێی تیۆر و لێھاتوویی، بەپێی ھوشیاریەکی باڵاتر لەواقیع و دوور لە ئایدۆلۆژیا ڕەخنە و بۆچونەکانی بخاتەڕوو. بەجۆرێک کەمترین کات ئارگۆمێنتی عەقڵانی و تیۆریی و زانستی لەوبارەیەوە دەخرێتەڕوو. ھەروەھا لەناو فەزای سۆشیاڵ میدیاو دەزگاکانی ڕاگەیاندن دا دروست لەپاڵ کولتووری بەرخۆری لەکۆمەڵگەی کوردیدا " کولتووری ڕەخنە" ش مانای خۆی لەدەست داوە.

لەدونیابینی مندا، ئەم کولتوورە ڕەخنەییە ھیچ شتێک بەرھەم ناھێنێ و کۆتایی ھاتووە، ھیچ مەعریفە و بیرکردنەوەی نوێمان پێ نادات، نەک ھەر ئەمە بەڵکو پێم وایە ئەوەی لێرەو لەو ئێستایەدا دەگوزەرێ ھیچ ڕەبتێکی بەڕەخنەوە نییە و دووبارە دەبێتەوە خزمەتکاری سیستەم. 

کۆمەڵگەی کوردی ھیچ کاتێک وەکو ئیستا پێویستی بە سەرڕێگاخستنی ئاگایەکی سیاسی بڵند و بە ویقار نەبووە، بە ئامانجی چاکەی گشتی و گۆڕان لە کەلەپووری سیاسی و کۆمەڵایەتی و کولتووری ڕەخنەدا، بۆ ئاستێکی باڵا، کەتیایدا کۆمەڵێک ئارگۆمێنت و پرەنسیپی گەردوونی و ئەخلاقی بخرێتەڕوو بۆ داکۆکیکردن لە عەدالەتی کۆمەڵایەتی سەرڕێگاخستی ئازادی و کۆمەڵێک بەھای باڵا. بۆ بەرھەمھێنانی مۆدێلێکی نوێ و بەعەقڵانیکردنی ڕەخنە و لەدواجاردا ئەم سەقافەیە بەشداری بکات لە خوڵقاندنی گۆڕانی ڕادیکاڵی لە سیستەم دا بەگشتی، و بەتایبەتی لەئاستی سیاسی و کۆمەڵایەتی و کولتووری و پەروەردەیی دا.
زۆرترین بینراو
توركیا كوژرانی سه‌ربازێكی وڵاته‌كه‌ی له‌ هه‌رێمی كوردستان راگه‌یاند
محه‌مه‌د حاجی مه‌حمود: ئێوه‌ ئه‌وه‌نده‌ موهیمن ئه‌مریكاو ئێران رێكده‌خه‌ن، ئه‌ی بێزه‌حمه‌ت بۆ خۆتان رێكناكه‌ون
سەبارەت بەبڕیارەکەی دادگای باڵای فیدراڵیی عێراق بە "نادەستووریبوون"ـی یاسای ژمارە 21ـی ساڵی ‏‏2003ـی پەرلەمانی كوردستان
حكومه‌تی عێراق: له‌ماوه‌یه‌كی نزیكدا نرخی 100 دۆلار له‌ بازاڕی ره‌شدا بۆ 155 هه‌زار دینار داده‌به‌زێنین
نه‌تانیاهو: له‌ماوه‌ی دو ساڵی داهاتودا رژێمی ئێران ده‌ڕوخێنین
شەپۆلێکی نوێی هێرشی مووشەکی و درۆنی بۆ سەر سعودیە؛ ٤ بریندار لە ڕیاز و زیان بەر دامەزراوەیەکی ئارامکۆ کەوت
رێكخراوی یه‌كڕیزیی رۆژهه‌ڵاتی كوردستان داوای رونكردنه‌وه‌ له‌ سه‌رۆكی هه‌رێم ده‌كات
دڵشاد شه‌هاب: هه‌ندێك له‌ هێزه‌كانی رۆژهه‌ڵات له‌ كاتی جه‌نگدا خه‌ریكی نمایشی سه‌ربازی بون
لە ناو زیندانەوە بۆ ڕیزبەندی پێنج گەورەترین نووسەری مێژووی تورکیا؛ تیراژی کتێبەکانی دەمیرتاش یەک ملیۆنی تێپەڕاند
بەها ئەعرەجی: نەوتی عێراق بە پارێزگاریی ئەمریکا لە ڕێگەی عومانەوە هەناردە دەکرێت و ئێران هاوکارمان نەبووە
© 2026 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×