ڤالانیاین‌و پیشەسازی کولتور

لەشکر قادر ڕەسوڵ
  2020-02-14   
دونیای سەرمایەداری بەکۆمەڵێک تەکنیک و فێڵی جیاواز توانیویەتی کولتوورێک لە (کڕیاری بەردەوام) دروستبکات. بۆ ھێنانەدی ئەو ئامانجە کەم شوێن ھەیە کەپیتاڵیزم (Capitalism System) دەستی بۆ نەبردبێ، کەم کایە و سیستەم ھەیە نەیخستبێتە ژێر لۆجیکی قازانجەوە. 

سەرمایەداری لەڕێگای ”پیشەسازی کولتوور”ەوە دێت و جۆرێک لە بەھا ”Value” دەخوڵقێنێ، ھۆشیاریەکی ساختە (False Consciousness) و وەھمێک دەدات بە ئێمە و ڕۆژێک(تەنھا یەک ڕۆژ) دەکات بەڕۆژی خۆشەویستی و ئینجا واتلێدەکات مۆڵ و شۆپەکان جمەیانبێ لە کڕیار، بەشێوەیەک بەھەزاران ملیۆن دۆلار لەوڕۆژەدا سەرفدەکرێت و دەچێتە باخەڵی کەپیتاڵیستەکان، لەو ڕۆژەدا بەزەحمەت بەسەرتا تێپەڕدەبێ تۆ خۆشەویستت ھەبێت و  دیاری بۆ نەکڕیت، ئەمە  وێنایەکی لەھزری تاک و کۆمەڵ بەرھەمھێناوە کە تیایدا خۆشەویستی بە کاڵا دەپێورێت. بەجۆرێک لە ڕۆژی ڤالانتایندا ھەتاکو دیاریەکەت گرانبەھاتربێ خۆشەویستەکەت واتێدەگا زیاتری خۆشەوێی، واتە لێرەدا خۆشەویستی پێوانە دەکرێ بە نرخی کاڵاکە. 

بەنموونە: 
١. ئەگەر تۆ لەم ڕۆژەدا ئۆتۆمبیلێکی گرانبەھا بۆ خۆشەویستەکەت بکڕی.

٢. لەگەڵ ئەوەدا کەسێکی تر تەنھا گوڵێکی سور و دونیایەک خۆشەویستی بەدیاری بۆ خۆشەویستەکەی ببات. 

جیھانبینی خەڵک و ھەتا بۆ خوودی خۆشیان بۆ ئەم دوو حاڵەتە لەوەدا خۆی مانفێست دەکات کە کەسی یەکەم زیاتر دڵدارەکەی خۆشەوێ، لێرەدا ئەو تێگەشتنە خۆی نمایش دەکات کە دیاریەکەت چەندە گرانبەھایە، خۆشەویستیەکەی تۆش بەڕادەی نرخی کاڵاکەیە بۆمن. ئەمەیە دەمانباتەوە بۆ چەمکی(خۆشەویستی وەک کاڵا)، لێرەوە تۆ و خۆشەویستەکەت دەبنە پڕۆژەی سەرمایەدارێك. 

تۆ و خۆشەویستەکەت هەر لەشوێنی خۆتان دەمێننەوە، نەک ھەر ئەمە بەڵکو زیانیشی بۆ خودی پەیوەندیەکە دەبێت، لەبەرئەوەی کورتکردنەوەی ئەو پەیوەندیە ھەمیشەیی و ڕۆحی و ئیستاتیکیەیە بۆ تەنھا ڕۆژێک، کورتکردنەوەیەتی بۆ دیاریەک، بەڵام بکەری سەرمایەدار لە ئێوارە سۆزانییەکانی خۆیدا بەخۆشەویستی ئێوە ڕادەبوێرێت.
زۆرترین بینراو
توركیا كوژرانی سه‌ربازێكی وڵاته‌كه‌ی له‌ هه‌رێمی كوردستان راگه‌یاند
محه‌مه‌د حاجی مه‌حمود: ئێوه‌ ئه‌وه‌نده‌ موهیمن ئه‌مریكاو ئێران رێكده‌خه‌ن، ئه‌ی بێزه‌حمه‌ت بۆ خۆتان رێكناكه‌ون
سەبارەت بەبڕیارەکەی دادگای باڵای فیدراڵیی عێراق بە "نادەستووریبوون"ـی یاسای ژمارە 21ـی ساڵی ‏‏2003ـی پەرلەمانی كوردستان
حكومه‌تی عێراق: له‌ماوه‌یه‌كی نزیكدا نرخی 100 دۆلار له‌ بازاڕی ره‌شدا بۆ 155 هه‌زار دینار داده‌به‌زێنین
نه‌تانیاهو: له‌ماوه‌ی دو ساڵی داهاتودا رژێمی ئێران ده‌ڕوخێنین
شەپۆلێکی نوێی هێرشی مووشەکی و درۆنی بۆ سەر سعودیە؛ ٤ بریندار لە ڕیاز و زیان بەر دامەزراوەیەکی ئارامکۆ کەوت
رێكخراوی یه‌كڕیزیی رۆژهه‌ڵاتی كوردستان داوای رونكردنه‌وه‌ له‌ سه‌رۆكی هه‌رێم ده‌كات
لە ناو زیندانەوە بۆ ڕیزبەندی پێنج گەورەترین نووسەری مێژووی تورکیا؛ تیراژی کتێبەکانی دەمیرتاش یەک ملیۆنی تێپەڕاند
دڵشاد شه‌هاب: هه‌ندێك له‌ هێزه‌كانی رۆژهه‌ڵات له‌ كاتی جه‌نگدا خه‌ریكی نمایشی سه‌ربازی بون
بەها ئەعرەجی: نەوتی عێراق بە پارێزگاریی ئەمریکا لە ڕێگەی عومانەوە هەناردە دەکرێت و ئێران هاوکارمان نەبووە
© 2026 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×