باوه‌شی سه‌رۆکوه‌زیرانێک بۆ کۆستکه‌وتوانی وڵاته‌که‌ی

هیوا ناسیح
  2019-03-24   

ئه‌وه‌ی له‌ وێنه‌که‌دا ده‌یبینن جاسیندا ئاردرین ژنه‌ سه‌رۆکوه‌زیرانی وڵاتی نیوزیله‌نده‌یه‌، که‌ پاش رووداوه‌ تیرۆریستییه‌که‌ی هه‌ینی رابردوو بۆ سه‌ر مزگه‌وتی موسوڵمانه‌کان سه‌ردانی که‌سوکاری قوربانییانی کرد و ئاوا باوه‌شی سۆزی پێدا کردن و هاوخه‌می خۆی و حکومه‌ته‌که‌ی بۆ ده‌ربڕین... 
نیوزیله‌ندا ئه‌و ولاته‌ توڕدراوه‌ی بنی دونیا و نێو زه‌ریای پاسیفیک، ئه‌م ژنه‌ گه‌نجه‌ مه‌سیحیه‌ ٣٨ ساڵه‌یه‌ سه‌رۆکوه‌زیرانییه‌تی، موسوڵمانان که‌مینه‌یه‌کی زۆر زۆر بچوکن (نزیکه‌ی له‌ سه‌دا یه‌ک). له‌و وڵاته‌ زۆرینه‌یان هه‌ڵگری ئاینی مه‌سیحین (٤٨٪) زیاتر له‌ سێیه‌کی خه‌ڵکه‌که‌شی بێ ئاینن (٤٢٪)، به‌ڵام که‌لتوری پێکه‌وه‌ژیان به‌هێزه‌. بۆیه‌ تیرۆریستێک ناتوانێت ئه‌و که‌لتوره‌ پێشکه‌وتوه‌ تێکبشکێنێت... 
ئه‌رێ سه‌رۆکوه‌زیرانی هیچ وڵاتێکی ئیسلامیتان بینیوه‌ ئاوا باوه‌ش بکات به‌ قوربانییانی تیرۆری که‌مینه‌یه‌کی ئاینی له‌ وڵاته‌که‌ی خۆیاندا؟؟؟ 
با جارێ بپرسین، ئایا سه‌رۆکوه‌زیرانی ئه‌م وڵاتانه‌ ئاوا له‌ دڵه‌وه‌ و له‌ نزیکه‌وه‌ هاوسۆزی خۆیان بۆ قوربانییانی تیرۆر ده‌ربڕیوه‌؟؟
بۆ جارێکیش سه‌رۆکی هه‌رێمی خۆمان باوه‌شێکی ئاوای کردوه‌ به‌ که‌سوکاری قوربانییانی هه‌ڵه‌بجه‌ و ئه‌نفالدا؟؟
ئه‌ی سه‌رۆک وه‌زیرانی خۆمان بۆ جارێکیش باوه‌شێکی ئاوای کردوه ‌به‌ که‌سوکاری کۆمه‌ڵکوژیی ئێزیدییه‌کاندا؟؟؟؟
ئاخر سه‌رۆکایه‌تی وڵات و سه‌رۆکوه‌زیرانێتی ئاوا ده‌بێت، ده‌بێت هی هه‌موو هاوڵاتیانی بێت نه‌ک ته‌نها هی ناوچه‌ و حزب و عه‌شیره‌ته‌که‌ی. ئاخر گه‌ر کاردانه‌وه‌ و هاوخه‌می له‌ دڵه‌وه‌ بوو نه‌ک کارێکی دیپلۆماسی و نمایشی راگه‌یاندن، لای هاوڵاتیانیشی ده‌چێته‌ دڵه‌وه‌..
ئه‌م ژنه‌ له‌وه‌تی ئه‌و کاره‌ساته‌ روویداوه‌، ده‌چێته‌ مزگه‌وته‌کان، ده‌چێته‌ تازیه‌کان، ده‌چێته‌ ماڵه‌کان، باوه‌شی گه‌رم و پر سۆزیان پێد ده‌کات، نه‌ک به‌ لێپرسراوی راگه‌یاندنه‌که‌ی بڵێت تازیه‌نامه‌یه‌ک به‌ ناوی ئه‌وه‌وه‌ بڵاو بکه‌نه‌‌وه، وه‌ک له‌ رۆژهه‌ڵاتی خۆماندا باوه‌.
له‌ وته‌یه‌‌کیدا ئه‌م ژنه‌ لێهاتوه‌ دڵسۆزه‌ له‌ به‌رده‌م په‌رله‌مانی وڵاته‌که‌ی گوتی(( من نامه‌وێت هه‌رگیز ناوی ئه‌و تاوانباره‌، خوێنرێژه‌، تیرۆریسته‌، ناپاکه بهێنم. ناوی ئه‌و به‌ زمانمدا نایه‌ت...ئێمه‌ هه‌موو یه‌کین. تیرۆر ناتوانێت لاوازمان بکات...هتد))
بۆ ساتێک به‌راوردی خۆمان و ئه‌وان بکه‌ین، تێده‌گه‌ین ئێمه‌ له‌ کوێین و ئه‌وان له‌ کوێ!

وتاری زیاتر

زۆرترین بینراو
عه‌لی حه‌مه‌ساڵح: به‌غدا به‌ نیازه‌ بڕیاری ده‌ستگیركردن بۆ 25 كه‌سی ده‌سه‌ڵاتدارو سه‌رمایه‌داری هه‌رێم ده‌ربكات
محەمەد حاجی مەحمود: کۆبوونەوە لەژێر زەختی زەیدی و کابرای تلیاکخۆری نوێنەری ترامپ، هیچ گرنگییەکی نییە
ئەمریکا: پشتیوانی لە عێراقێکی فیدراڵی و هەرێمێکی سەقامگیری کوردستان دەکەین
پارتی و یه‌كێتی: به‌ هاوبه‌شی به‌رگری له‌ مافه‌ ده‌ستورییه‌كانی هه‌رێمی كوردستان ده‌كه‌ین
نێچیرڤان بارزانی و مه‌سرور بارزانی له‌ سلێمانی له‌گه‌ڵ بافڵ تاڵه‌بانی و قوباد تاڵه‌بانی كۆده‌بنه‌وه‌
بەڕێوەبەری مەرزی پەروێزخان بۆ ئاوێنە: ئەو وێنانەی وەزارەتی بەرگری عێراق بڵاویکردووەتەوە لەسەر مەرزەکە، هیچ بنەمایەکی نییە
ئه‌مڕۆ یه‌كێتی و نه‌وه‌ی نوێ كۆده‌بنه‌وه‌
راوێژکارێکی موجتەبا خامنەیی هۆشداریی دەداتە بەغدا
ده‌سته‌ی ده‌ستپاكی: به‌ڕێوه‌به‌ری پێشوی بەندەرەکانی عێراق لە میسرەوە گه‌ڕێندرایه‌وه‌ عێراق
سه‌در: باوه‌ڕدان نوێژی هه‌ینی یه‌كگرتو بكه‌ن بۆ له‌ناوچونی گه‌نده‌ڵكاران و قاچاخچییه‌كان له‌ سه‌رتاسه‌ری عێراقدا
© 2026 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×