ساڵح موسلیم سه‌رکرده و پاک و دڵسۆز، خاوەن هەڵوێست لەبەرامبەر داگیرکەران، خزمەتگوزاری میللەتەکەی خۆی، مرۆڤێکی هێمن و خاکیی، دووربین، ستراتیژیست، قوربانیده‌ر و خاوەن دیسیپلین بوو. مەرگی موسلیم زیانێکی مەزن بوو بۆ کوردستانی مەزن بە گشتیی رۆئاڤای کوردستان بە تایبەتیی. ئه‌و مێژووییه‌کی به خەباتی بێگەرد و شکۆمەندی خۆی تۆمارکرد، که نمونه‌ی نییه یان زۆر ده‌گمه‌نه. ئه‌و تاکه سه‌رکرده‌ی کورده کوڕه‌که‌ی خۆی کرده قوربانیی کوردستان. یه‌ک خاڵی ڕه‌شی گه‌نده‌ڵی له‌سه‌ر نییه، کوڕ و بنه‌ماڵه‌که‌ی نه‌کرده خاوه‌نی سه‌رمایه. هێمن گوته‌نی (موحتاجی مه‌حه‌ک نییه، زێڕی بێ غه‌لوغه‌شه)...
ئه‌م سه‌رکرده نه‌مره ده‌یگوت: ئێمە چاوەڕێی کەس ناکەین مافەکانمانمان پێ ببەخشێت؛ ئێمە بە دەستی خۆمان و بە تێکۆشان مافەکانمان بەدەست دەهێنین. ئه‌و له ساته پڕ ته‌نگژه و کت‌وپڕ و ئاڵۆزه‌کانیشدا شێوازه ئارام و هێمنییه‌که‌ی خۆی له‌ده‌ست نادا. کاتێک خه‌نده‌قی نێوان باشور و رۆژئاڤا به فیتی تورکیا لێدرا و جۆره گه‌مارۆیه‌کیان خرایه سه‌ر، ئه‌م گوتی ((په‌لکێن داران بخۆین، ئه‌م ته‌سلیم نابین)) ، که‌م دوویی و بیرتیژی و هێمنی و ئارامییه‌که‌ی جیاوازی کردبوو له‌وانی دی.
من دووجار به‌رێزیم له نزیکه‌وه بینی، ساڵی ٢٠١٨ له سیمینارێکدا بۆی له په‌رله‌مانی سویسرا، هه‌روه‌ها ساڵی ٢٠١٩ سه‌روه‌ختی کۆنفرانسی کۆنگره‌ی نه‌ته‌و‌ه‌یی کوردستان، له‌م جاریاندا گفتوگۆیه‌کی کورتمان بوو، گوتم ئێوه‌ی جێگه‌ی شانازین، که نه‌ک خۆتان خه‌باتگێڕن، بابی شه‌هیدیشن، گوتی (گه‌له‌ک سوپاس هه‌ڤال، نه هه‌ر ئه‌زم، نیوه‌ی کوردان بابێ شه‌هیدن!) واته له گرنگی ئه‌و سیفه‌ته‌ی بۆخۆی که‌مکرده‌وه. هه‌ر له‌وێدا وێنه‌یه‌کم بۆ یادگاریی له‌گه‌ڵی چرکاند. ئه‌م که‌سێکی خاکی و ساده و هێمن و له‌سه‌رخۆ بوو، له‌و جۆره مرۆڤانه بوو به یه‌کجار بینین، مرۆڤ نه‌یده‌توانی خۆشی نه‌وێت.
شاخه‌وانی برام، که ساڵی ٢٠١٤ له فڕگه‌ی سلێمانی کاری ده‌کرد، دوای کۆچی دوایی ئه‌م سه‌کرده‌یه‌یه، وای بۆ نوسیبووم ((من شاهیدی ئەوە ئەدەم ئه‌م سه‌رکرده‌یه پاسەوانی نەبوو، لە ٢٠١٤ لە فڕۆکه‌خانه‌ی سلێمانی ئیشم ئەکرد. بینیم بەتەنها سەفەری ئێرانی کرد، بەس جانتایەکی بچووکی پێ‌بوو، چاکوچۆنینی و تەوقەشم لەگەڵی کرد. سوتفەی کرد هەفتەی دواتر دیسانەوە بینیم گەڕایەوە دووبارە بەخێرهاتنەوەیم کرد. تەنانەت بە پاسی گه‌شتکیاریی ئاسایی چوو بۆ ترمیناڵەکە نەک VIP لەکاتێکا مناڵه به‌ناز و لوسکه‌کانی لێپرسراوانی باشور بە پاسی VIP ئەهاتن؟!.
یه‌ک له خه‌سڵه‌ته‌کانی ته‌ڤگه‌ری ئازادیخوازی باکور و لقه‌کانی له پارچه‌کانی دی ئه‌وه‌یه، که سه‌رکرده و پێشه‌نگی جیاواز دروست ده‌که‌ن، که تایپێکی نوێ بێت، له ساده‌یی وخاکێتی، خۆنه‌ویستی، خاوه‌ن گیانی قوربانیدان، به‌بیروباوه‌ڕ، ده‌ستپاک، کورسی نه‌ویست.
کاتێک له ٢٧ی سێپته‌مبه‌ری ٢٠١٧ کۆنگره‌ی گشتی په‌یه‌ده ئه‌نجامدار، ئه‌م مه‌زنه مرۆڤه به کورته‌نامه‌یه‌ک له رێگه‌ی فه‌یسبوکه‌وه ده‌ست له کارکێشانه‌وه‌ی خۆی پێشکه‌ش کرد، ئه‌مه له کاتێکدا خۆی دامه‌زرێنه‌ری په‌یه‌ده بوو، ئه‌وه بوو وتارێکی کورتم له‌سه‌رئه‌م ڕووداوه که‌م پێشینه‌یه به ناونیشانی (ساڵح موسلیم حاشا سه‌رکرده‌یه‌کی کورد نییه!) نوسی، که قسه‌ی دڵم بوو، ئێستاش پاش هه‌شت نۆ ساڵێک هه‌ست ده‌که‌م گوزارشته‌کانم بۆی له جێگه‌ی خۆیدا بوون، لێره‌دا ده‌قی وتاره‌که داده‌نێمه‌وه:
به‌رێزم تۆ که‌ی سه‌کرده‌ی کوردیت؟؟ ئاخر کوا سه‌رکرده‌ی کورد تا له ژیاندا بێت واز له کورسی دێنێت؟؟ کوا سه‌رکرده‌ی کورد کوڕه‌كه‌ی له سه‌نگه‌ری پێشه‌وه‌دا شه‌هید ده‌بێت؟؟
ئێوه گه‌ر سه‌رکرده‌ی کوردن چۆن جانتای خۆتان ده‌ده‌ن به شانتاندا، ئه‌ی چۆن دوای خۆتان کوڕ و برازا و ئامۆزاتان ناکه‌ن به‌جێگره‌وه‌تان؟؟ نا نا ببوره هه‌رگیز بڕوا ناکه‌م ئێوه سه‌رکرده‌ی کورد بن!! که‌ی سه‌رکرده‌ی کورد وه‌ک ئێوه ڕه‌فتار ده‌کات؟؟؟ گه‌ر سه‌رکرده‌ی کوردن بۆ به پاره‌ی میلله‌ت کۆشکێکی شاهانه‌تان له پاڵ ماڵی خۆتاندا دروست نه‌کرد بۆ کۆشکی سه‌رۆکایه‌تی رۆژئاوا، تا کوڕاوکوڕتان حوکمی ئه‌وێ بکات؟؟!!
ئێ گه‌ر سه‌رکرده‌ی کوردن، کوا ریزی ئۆتۆمبیلی دوا مۆدێلی پاسه‌وانه‌کانتان؟؟؟ ئه‌ی کوا ئۆتۆمبیلی گرانبه‌هاتان؟؟ ئاخر چۆن بڕوا به خۆم بهێنم ئێوه سه‌رکرده‌ی کوردن؟ نه‌خێر عه‌زیزم ئێوه په‌شێوی مه‌زن گوته‌نی (له جنسێکی ترن)!!
گه‌ر سه‌رکرده‌ی کوردن چۆن وا به ئاسانی ده‌سبه‌رداری کورسی ده‌بن؟؟ بۆ رێگه‌تان نه‌دا به چه‌پڵه‌رێزان دانرێنه‌وه به سه‌رۆکی حزب؟؟؟ کێ ڕێگه‌ی لێ گرتبوون؟؟ ئه‌ی چۆن له وتار و نوسینتاندا هیچ باسی خه‌باتی رابردووتان ناکه‌ن و نایده‌نه‌وه به چاوی نه‌وه‌ی ئێستادا؟؟ چۆن وا کورت و کرمانج وه‌ک سه‌رکرده‌ی وڵاتێکی ئه‌وروپی و له پۆستێکی فه‌یسبوکدا و به ساده‌یی له ئه‌کاونته‌که‌تاندا ده‌نوسن:
)) شه‌ڤێ رابردی له کۆنگره‌ێ ٧ ێ په‌یه‌ده به‌نده وه‌ک ئه‌رکێکی ئه‌خلاقی و شۆرش، ده‌ستلکارکیشانا خوه‌م پیشکه‌ش کۆنگرێ ٧ په‌یه‌ده کرد، به هیوای سه‌رکه‌وتن ژ بۆ هه‌می گه‌لی کورد. ((
بمبوره گه‌وره‌م من گومانم هه‌یه، ئێوه سه‌رکرده‌یه‌کی کورد بن!!! خۆزگه ده‌هاتن کۆرسێکتان بۆ سه‌رکرده‌کانی باشور و رۆژهه‌ڵاتی کوردستان ده‌کرده‌وه و وانه‌ی له‌خۆبوردوویی و قوربانیدان و خاکێتی و خۆنه‌ویستی و کورسینه‌ویستیتان فێریان ده‌کرد!!
وای چ سه‌رسامم به مه‌زنی و له خۆبوردوییتان!!!
بمانبوره هه‌ڤاڵ موسلیم، که له کۆچی دواییتدا ده‌سته‌ڵاتی باشور وه‌ک پێویست ڕێزیان لێنه‌گرتن و ته‌رمی پێرۆزیان به‌مه‌راسیمێکی فه‌رمی و جه‌ماوه‌ریی شایسته به‌ڕێنه‌کرده‌وه.
سڵاو له گیانی پاک و بێگه‌ردت، یادت به‌رز و ڕێگات پڕ رێبوار بێت...