د. عەلی قەرەداغی‌و یەکێتیی زانایانەکەیشی بێتامیان کردوە

عومه‌ر عه‌لی‌ غه‌فور
  2019-06-30   

باسی کارە خێرخوازییەکانی بەڕێز د.عەلی قەرەداغی و رابیتەی ئیسلامی ناکەم، کە جێدەستی دیارەو شایانی رێزو سوپاسە..
باسی پایە زاستی و ئاینییەکەیشی ناکەم وەک زانایەکی جیهانیی کورد، کە بەدڵنیاییەوە جێدەستی دیارە..


بەڵکو باس لە پۆستەکەی وەک ئەمینداری گشتیی یەکێتیی جیهانیی زانایانی موسڵمان و رۆڵی لاواز و بێباکانەی دەکەم لە رێکخراوەکەیدا لە ئاست دۆزی سیاسیی نەتەوەکەی و نەهامەتییەکانی بەدەست رژێمە تورک و عەرەب و فارسەکانەوە، کە لە چوار، سیانیان ئیسلامین، لەو سیانەیش یەکێکیان دۆست و پاڵپشت و داڵدەی د. قەرەداغی و رێکخراوەکەیەتی، کە تورکیایە..


د. قەرەداغی و یەکێتیی جیهانیی زانایانی موسڵمان، کە رێکخراوێکی زیاتر ئیخوانییە و ئەو بەڕواڵەت لە هەرەمەکەیدایە، بۆمبێکی دەنگی لە وڵاتێکی عەرەبی بتەقێ و هەنێ دەرگا و پەنجەرە بشکێنێ، بەیاننامەی ئیدانە لەدژی دەردەکەن (مەگەر کاتێ هێرشبەرەکە سوننی بێ و لێدراوەکە شیعە بێ)، بەهەمان شێوە لەوپەڕی دنیا کەمینەیەکی موسڵمان زەختی لێ بکرێ و بچەوسێنرێتەوە، بەیاننامەی لەسەر دەردەکەن و ئیدانەی دەکەن، ئەمە ئاساییە، بەڵام ئەی بۆچی لەئاست قەتڵوعامی کوردی موسڵمان کڕ و کپن؟



رەنگە ئەمە بۆ زانای وڵاتانیتر هۆکەی روون بێ، بەڵام ئەی د.عەلی کە خۆی کوردە و لە حدود هات بەمدیوا کوردایەتی لێ دەبارێ، هاوکات کەسی یەکەم یان دووەمی رێکخراوەکەیە، تەبعەن لەگەڵیشیدا ئەندامە کوردەکانی رێکخراوەکە، بۆچی بەو بێدەنگییە رازی دەبن؟ بۆ مەگەر کورد مرۆڤ و موسڵمان و مەزڵوم نیە؟


هۆی ئەم بێدەنگییە لە دوو خاڵ بەدەر نیە، یان ئەوەتا د.عەلی هەوڵ دەدات بەڵام زۆرینە لە قیادەی رێکخراوەکە نەیارن و لەپێشی ناچێ، یان ئەوەتا هەر خۆیشی مێشێ میوانی نیە.. ئەم دووانە هەرکامیان بێ، هەر خراپە..



ئەگەر لە پێشی ناچێ و زۆرینە نەیارە، با ئەویش بەو زوڵم و حەیفە بەرانبەر براکانی رازی نەبێ و بوێرانە دەست لە پۆستەکەی هەڵگرێ، نەک لەبەر پۆستەکە بەو لاوازییەی خۆی و بەو بێباکییە بەرانبەر نەتەوەکەی رازی بێ..
بەڵام من وا نابینم د.عەلی لەو روەوە لەگەڵ زۆرینە کێشەی هەبێ، چونکە ئەگەر وابووایە کاردانەوەیەکی هەر دەبوو، هەرهیچ نەبێ خۆ دەیتوانی ئەویش بەیاننامەکانیتری رێکخراوەکە لەسەر تونس و سودان و مورسی بڵاو نەکاتەوە، کەچی بەپێچەوانەوە بەکوردییەکی رەوان و بەبایەخەوە له پەیجە شەخسیەکەی بڵاویان دەکاتەوە، وەک لە وێنەکاندا دیارە. کەواتە کێشەی نیە. حەیف!!!


ئەو رێکخراوە هەر ئێستا نیە بەچاوی سووک سەیری کوردو کوردستانی کردبێ.. پێنج ساڵ زیاتر لەمەوبەر موتابەعەی سایتە مەرکەزییەکەیانم دەکرد، د. عەلی بۆ هەر کەچە وڵاتێ بچوایە، بەبایەخەوە هەواڵەکەیان بڵاو دەکردەوە، کەچی سەرنجم دەدا د.عەلی دەهاتەوە کوردستان بەهەفتە و دوو هەفتە چالاکیی چڕی دەبوو، چالاکی و دیداری سیاسی و کۆمەڵایەتی بەرفراوان، دیداری تەلەڤزیۆنی و هەندێ جار لێدوان و دەرکردنی بەیاننامە، کەچی سایتەکەیان بەیەک وشەیش باسی نەدەکرد، هەر هیچ نەبێ وەک هەواڵی سەردان و هیچیتر..
مەعلوم د.عەلی خۆیشی لەمە ئاگەدار بووە..ئەی بۆچی بەلایەوە ئاسایی بووە؟ اللە اعلم.


ئەگەر د.عەلی و ئەندامە کوردەکانی ناو یەکێتیی جیهانیی زانایانی موسڵمان ناتوانن یەک بەیاننامەی هاوسۆزی، نەک پشتگیری، بۆ نەتەوەکەیان لەو رێکخراوە بەدەست بێنن، با پێمان بڵێن پاساوی خۆهەڵواسینیان بەو رێکخراوە بێکەڵکەدا چییە؟!!

زۆرترین بینراو
عه‌لی حه‌مه‌ساڵح: به‌غدا به‌ نیازه‌ بڕیاری ده‌ستگیركردن بۆ 25 كه‌سی ده‌سه‌ڵاتدارو سه‌رمایه‌داری هه‌رێم ده‌ربكات
محەمەد حاجی مەحمود: کۆبوونەوە لەژێر زەختی زەیدی و کابرای تلیاکخۆری نوێنەری ترامپ، هیچ گرنگییەکی نییە
ئەمریکا: پشتیوانی لە عێراقێکی فیدراڵی و هەرێمێکی سەقامگیری کوردستان دەکەین
پارتی و یه‌كێتی: به‌ هاوبه‌شی به‌رگری له‌ مافه‌ ده‌ستورییه‌كانی هه‌رێمی كوردستان ده‌كه‌ین
نێچیرڤان بارزانی و مه‌سرور بارزانی له‌ سلێمانی له‌گه‌ڵ بافڵ تاڵه‌بانی و قوباد تاڵه‌بانی كۆده‌بنه‌وه‌
بەڕێوەبەری مەرزی پەروێزخان بۆ ئاوێنە: ئەو وێنانەی وەزارەتی بەرگری عێراق بڵاویکردووەتەوە لەسەر مەرزەکە، هیچ بنەمایەکی نییە
ئه‌مڕۆ یه‌كێتی و نه‌وه‌ی نوێ كۆده‌بنه‌وه‌
راوێژکارێکی موجتەبا خامنەیی هۆشداریی دەداتە بەغدا
ده‌سته‌ی ده‌ستپاكی: به‌ڕێوه‌به‌ری پێشوی بەندەرەکانی عێراق لە میسرەوە گه‌ڕێندرایه‌وه‌ عێراق
سه‌در: باوه‌ڕدان نوێژی هه‌ینی یه‌كگرتو بكه‌ن بۆ له‌ناوچونی گه‌نده‌ڵكاران و قاچاخچییه‌كان له‌ سه‌رتاسه‌ری عێراقدا
© 2026 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×