دانوستانی یاساکان رابگرن!

چیمه‌ن محه‌مه‌د ره‌شید
  2025-01-26   

یاساکان لە سەبەتەیەکدا دەربڕینێکی گونجاوە  لە پێگەیەکی ئەلکترۆنی بینیم بۆ مامەڵە و دان و ستان لەسەر  دەنگدان و دەرچونی یاسا لە عێراقی ئەمڕۆدا بەکار هاتووە مەبەست لێی دەرچونی چەند یاسایەکە  بە دان و ستان و ڕازی کردن و جێبەجێکردنی داواکاری لایەنەکان .
عێراق لە سێ پێکهاتەی  سەرەکی: کورد و شیعە و سونە (بێگومان پێکهاتەی تریش هەیە) پێکهاتوە.
ئەم پێکهاتانە ڕۆژانێک بەیەکەوە لەدژی رژێمێک  لەسەنگەرێکا  جەنگان و قوربانیان دا  بە هۆی ستەم و تاوان  و چەوسانەوە لەلایەن ئەو رژێمەوە ، دوای روخانی ئەو رژێمە بەیەکەوە عێراقێکی نوێیان پێک هێنا و دەسەڵاتەکانیان لەسەر بنەمای ئەو پێکهاتانە دابەشکرد. و فیدراڵی بۆ هەرێمی کوردستان لەدەستوردا چەسپا.

پێکهاتەکان لەهەریەک لە ئەنجومەنی نوێنەران ، حکومەت وسەرۆکایەتی کۆماردا دەسەڵاتیان دابەشکرد (   بێجگە لەوەش بێگومان لە کۆمسیۆن و دادگای فیدراڵی.. تاد ).

لە  مێژوی عێراقدا ، وڵاتی نێوان  دوو ڕوبار
  " الرافدين  یان بين النهرين" یان میزۆپۆتامیا  شارستانیەتی سۆمەری، بابل،  ئەکەدی، ئاشوری... هەبوون کە لە مێژووی هەمو  مرۆڤایەتیدا ولە گەشەکردنی کۆمەڵگەکاندا رۆڵی بەرچاویان هەبووە و کاریگەرییان هەر ماوە.
هەروەها ئەگەر سەیری مێژوی عێراق بکەین لە خوێندەواری و رۆشنبیری بەهەمو بوارەکانی لە پێشکەوتنێکی بەرچاوو لە پێش زۆر وڵاتەوە بووە .

لە مێژوی نزیکتردا هێنانی کارەبا و تەلەفزیۆن و زۆر شتی تری شارستانی... بۆ عێراق لەپێش زۆر وڵاتەوە بووە.

لەبواری یاسادا حاموڕابی بە چەندین سەدە پێش زاین و  ٣٨٠٠ ساڵ پێش ئێستا یاساکانی بۆ پاراستنی مافی مرۆڤ و بەتایبەتیش مافی ژنان   داناوە .

بەڵام بەداخەوە  هەندێک جار ئەو نیەت و کردارانەی عێراقی ئێستا  لەگەڵ ئەو رابردووە پرشنگدارە ناگونجێت.
ئەو دیمەنەی  هەندێ جار لە عێراق  دەبینرێت ئەوەی لە بەرژەوەندی ، یان داواکاری  بەشێک  بێت بە بێ ئەوەی بەرژەوەندی و رەزامەندی گشتی لەسەر بێت ئەوەجئبەجێ دەکرێت ئەمەش  دیمەنێکی نادیموکراتی و نامرۆڤانە پیشان دەدات و بەرجەستە  دەکات .
لەعێراقی ئەمڕۆدا، لەگەڵ هەر هەنگاوێک  بەرەو دیموکراسی، هەڵنوتانێک روودەدات و بەرەو قۆناغێکی دواکەوتوو ی دەبات .
یاسا ئەو بنەمایانەیە رەفتاری تاکەکان رێک دەخات
ئەرک و مافیان لەکۆمەڵگە دیاری ئەکات، لە بنچینەدا یاسا بەمەبەستی کۆمەڵگەیەکی رێکخراو و بەردەوامە، کار بۆ دەستەبەرکردنی داد و یەکسانی دەکات و پارێزگاری لەمافی تاک و کۆمەڵگە دەکات .
لەهەمان کاتدا دەبێت هۆکارێکی گەشە کردن و بەرەو پێشەوەبردنی کۆمەڵگە بێت نەک کۆت و بەند کردنی .

ئەگەر پێکهاتەکان بە سازان وڵات بە ڕێوە دەبەن و  بە ڕێکەوتن  پۆستەکان لەناو حزب و پێکهاتەکان دابەش دەکەن،  وە خۆیان زۆر ئەرک و مافەکانیان بەپێی یاسا و بە گوێرەی پێکهاتەکان دابەش   کردوە(   بێگومان پێویستیەکی قۆناغەکە  بوە و باشترین بژاردە بوە  )   ،
و سازان لەسەر هەندێ کێشەو بوار دەکەن
ئەوا دەبێت ئەرکی پاراستنی مافی سەرجەم  تاکەکان لە ئەستۆی خۆیان دابنێن و بە بەرپرسیارێتییەوە ئەو ئەرکانەی کۆمەڵگە بخەنە سەرشانیان و بە دادوەری جێبەجێی بکەن ،   بەتایبەت  یاسا دەبێت لە پێناو پاراستنی مافی مرۆڤ و تاک و هەموان بێت.
هەندێ یاسا وەک یاسای باری کەسێتی پەیوەندی بە تاک بەتاک و هەمو کچ و ژنان و خێزانێکەوە هەیە  ناکرێت بەخواستی لایەن و بەگفتوگۆ  یان فشار و دان و ستانی یاسایی بەڕێوە بچێت، دەبێت ناوەڕۆکی یاسا و کاریگەریەکانی و بنەماکانی مافی مرۆڤ  و تاک حوکم بکات نەک هیچ شتێکی تر  .
دان و ستان  رێکارێکی گونجاوی کاری سیاسی و حزبییە بەڵام  ناکرێت دان و ستانی یاسایی بکرێت و یاساکان بخرێنە تای تەرازوویەکەوە کاتێک زۆر ناهاوسەنگیش بێت  و بە بێ ئەوەی قەناعەت و بڕواش هەبێت بڕوات.

ئەمڕۆ عێراق ، ئەگەر هەڵوەستەیەک نەکات و بە وردی هەنگاوەکانی نەنێت، خوێندنەوە بۆ تاک و بەش و گشت نەکات پێگەی عێراق لەناو سیستمی جیهانی لە ئاستێکی شیاو بە رابردوو و بنیاتنانی پتەو بۆ داهاتوو نەکات بە بنەما ئەوا بناغەیەکی تۆکمەی نابێت و هەرەس و داڕمان مەترسی سەرو ئەو بناغەیە ئەبێت.

لەکاتێکا ئەو  دەنگدەرانەی  دەنگیان بەو پێکهاتەو ئەندامانە  داوەو متمانەی تەواوی خۆیان داونەتێ
بەهیوای ئەوەی بەرەو کەناری ئارامییان  ببات و مافەکانیان بەدی بێت  ، لەبەرئەوە واپێویست ئەکات لەئاستی ئەو متمانەیە دابن و دەنگدەرەکانیان دڵنیا بکەنەوە کە دەنگ و متمانەیان لە دەستێکی ئەمیندایە.

زۆرترین بینراو
توركیا كوژرانی سه‌ربازێكی وڵاته‌كه‌ی له‌ هه‌رێمی كوردستان راگه‌یاند
محه‌مه‌د حاجی مه‌حمود: ئێوه‌ ئه‌وه‌نده‌ موهیمن ئه‌مریكاو ئێران رێكده‌خه‌ن، ئه‌ی بێزه‌حمه‌ت بۆ خۆتان رێكناكه‌ون
سەبارەت بەبڕیارەکەی دادگای باڵای فیدراڵیی عێراق بە "نادەستووریبوون"ـی یاسای ژمارە 21ـی ساڵی ‏‏2003ـی پەرلەمانی كوردستان
حكومه‌تی عێراق: له‌ماوه‌یه‌كی نزیكدا نرخی 100 دۆلار له‌ بازاڕی ره‌شدا بۆ 155 هه‌زار دینار داده‌به‌زێنین
نه‌تانیاهو: له‌ماوه‌ی دو ساڵی داهاتودا رژێمی ئێران ده‌ڕوخێنین
شەپۆلێکی نوێی هێرشی مووشەکی و درۆنی بۆ سەر سعودیە؛ ٤ بریندار لە ڕیاز و زیان بەر دامەزراوەیەکی ئارامکۆ کەوت
رێكخراوی یه‌كڕیزیی رۆژهه‌ڵاتی كوردستان داوای رونكردنه‌وه‌ له‌ سه‌رۆكی هه‌رێم ده‌كات
لە ناو زیندانەوە بۆ ڕیزبەندی پێنج گەورەترین نووسەری مێژووی تورکیا؛ تیراژی کتێبەکانی دەمیرتاش یەک ملیۆنی تێپەڕاند
دڵشاد شه‌هاب: هه‌ندێك له‌ هێزه‌كانی رۆژهه‌ڵات له‌ كاتی جه‌نگدا خه‌ریكی نمایشی سه‌ربازی بون
بەها ئەعرەجی: نەوتی عێراق بە پارێزگاریی ئەمریکا لە ڕێگەی عومانەوە هەناردە دەکرێت و ئێران هاوکارمان نەبووە
© 2026 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×