سێ قسە لەبارەی وڕێنەکانی کاک هێڤیدار ئەحمەدەوە؟!

ئەبوبەكر هەڵەدنی
  2020-01-14   
یەکەم/فراکسیۆنی یەکگرتوو تووشی شۆک بوو لە یاسای چاکسازی چونکە:
_ئەوە یەکگرتوە سەدان کادیر وسەرکردەی بەوەزیروبریکاری وەزیرو راوێژ کار وبەڕێوەبەری گشتی خانەشین کردوەو کێج کەوتۆتە کەوڵمان.

_ئەوە یەکگرتوو بوو لەکاتی شەڕی تیرۆریستانی داعش خەریکی قاچاخچێتی نەوت فرۆشتن بوو لەگەڵیان وئێستاش لەمەرزەکانەوە هێلکە ودەرمان وخواردنی بەسەرچوو دەهێنێ وبەقوڕگی خەلکیا دەکات وپارەکەشی لەفەردەی خەت سوور لەژێر زەمینی بارەگاکانیا حەشار داوە.

_ئەوە یەکگرتووە سەدان کۆمپانیای قوت کردۆتەوە ودەستێکمان کەوتۆتە ئەملاو دەستێکیش لەولا چی بکەین لەکۆمپانیاکانمان.

_لەهەمووی کارەسات تر یەکگرتوو چی بکات لەوهەموو جاش وسیخوڕ ئەنفال چی وپێشمەرگە کوژ وهاوڵاتی کوژو خاوەن سرودەکانی سەرۆکمان زێڕە کە خانەنشینی بۆ بڕیبوونەوە،هەیهوو یەکگرتوو لێی قەوما.

_ئەوە یەکگرتوە بەسەدان کادیری حزبی موچەی لەسەر حکومەت بۆ بڕیونەتەوەو لەسۆشیال میدیاوە شەوانە ڕۆژی خەریکی جوێن دان وسوکایەتین وبۆجرکەیەکیش دەوامی حکومیان نەکردوەو ودەستەکەمان کەشف بوو.

_ئەوە یەکگرتووە کە شەش ساڵە دەستی ناوەتە بینە قاقای دەرچوانی زانکۆ وپەیمانگاکان وگەنجانەوە وناچاری سەرهەڵگرتنیان دەکات .

کوڕی باش گەر پینەو پەڕۆی هەڵوێستە نابەرپرسیارانەکەی دوێنێی ناوهۆڵی پەرلەمانت دەکرد،هیچ نەبا پرسێکت بەدیزاینەرانی پینەوپەڕۆ بکردایە تا جوانیان بۆ بهۆنیتایەتەوە.

دووەم/دەربارەی ئۆپۆزسیۆن شانازی دەکەین ئۆپۆزسیۆنێکی ڕاستگۆ وپیشەیین وبەداتاو ئامار چاودێری حکومەت دەکەین،لە بیست وهەشت ساڵی حوکمڕانیە شکست خواردوەکەتانا بایی پەنجا ساڵی تر پۆخڵەوات وگەندەڵیتان بەجێ هێشتوە کە ئۆپۆزسیۆن کاری لەسەر بکات.

تەنها لەسایەی دەسەڵاتە شکستخواردوەکاندا ئۆپۆزسیۆن ڕاو بۆ چونی بەهەند وەرناگیرێ وبەهەناسەی تەنگەبەری حزبی ووەک دوژمن مامەڵەدەکرێ نەک پێزو هێزو چارەسەری پێشنیازو پڕۆژرکانی ،کەئەگەر بەگوێی ئێمەمانانتان بکردبا ئێستا گەمارۆی گەندەڵی وگەندەڵکارانمان دابووو بەشێکی بەرچاویشیانمان هەواڵەی زیندانەکانی چاکسازی کردبوو.

سێ یەم/کورد واتەنی هەموو کەس لەباخەڵی خۆیەوە گوێزان دەژمێرێت،،ئەوەی ڕێز لەبەرامبەرەکانی دەگرێت خۆی ڕێزدارو خاوەنی ڕێزە وپێچەوانەکەشی ڕاستە،خۆ جەنابت لەزانکۆکانی (ئۆکسفۆرد وهارفاردو سۆربۆنەوە) نەهاتویەوە تا خۆتمان بەسەردا گیڤ بکەیتەوەو ئێستا بەرامبەر بەهاوپیشەکانت (کەزۆریان بەسەرتۆوە هەیە)بەوپەڕی لوتبەرزی ولەخۆڕازی بوون بڵێی(ئەوەی پێی دەڵێن شێرکۆ جەودەت)و(ئەوکوڕە کەناوی سیپان ئامێدی یە)و(ئەو کابرایەی پێی دەڵێن ئەبوبەکرهەڵەدنی)بەو جۆرە ناوت نەدەهێنان.

ئەو کابرایەی کەناوی ئەبوبەکر هەڵەدنی یە لەخولی پێشوو زۆر جاران خواخوات بوو لێدوانێکی لێوەربگری،،،هیچم نە کردبێت لەژیانمان ئەو شانازیەم هەیە تا ئێستا ڕێم لە داڵان و گوزەری ماستاوچیان ودەربارو کۆیلەکان نەکەوتوەو خواپشتیوابیش بێت بۆ هەتا هەتایە سەری پیاناکەم.

ئەبوبەکر هەڵەدنی
١٤ی ١ی ٢٠٢٠

وتاری زیاتر

زۆرترین بینراو
توركیا كوژرانی سه‌ربازێكی وڵاته‌كه‌ی له‌ هه‌رێمی كوردستان راگه‌یاند
محه‌مه‌د حاجی مه‌حمود: ئێوه‌ ئه‌وه‌نده‌ موهیمن ئه‌مریكاو ئێران رێكده‌خه‌ن، ئه‌ی بێزه‌حمه‌ت بۆ خۆتان رێكناكه‌ون
سەبارەت بەبڕیارەکەی دادگای باڵای فیدراڵیی عێراق بە "نادەستووریبوون"ـی یاسای ژمارە 21ـی ساڵی ‏‏2003ـی پەرلەمانی كوردستان
حكومه‌تی عێراق: له‌ماوه‌یه‌كی نزیكدا نرخی 100 دۆلار له‌ بازاڕی ره‌شدا بۆ 155 هه‌زار دینار داده‌به‌زێنین
نه‌تانیاهو: له‌ماوه‌ی دو ساڵی داهاتودا رژێمی ئێران ده‌ڕوخێنین
شەپۆلێکی نوێی هێرشی مووشەکی و درۆنی بۆ سەر سعودیە؛ ٤ بریندار لە ڕیاز و زیان بەر دامەزراوەیەکی ئارامکۆ کەوت
رێكخراوی یه‌كڕیزیی رۆژهه‌ڵاتی كوردستان داوای رونكردنه‌وه‌ له‌ سه‌رۆكی هه‌رێم ده‌كات
دڵشاد شه‌هاب: هه‌ندێك له‌ هێزه‌كانی رۆژهه‌ڵات له‌ كاتی جه‌نگدا خه‌ریكی نمایشی سه‌ربازی بون
لە ناو زیندانەوە بۆ ڕیزبەندی پێنج گەورەترین نووسەری مێژووی تورکیا؛ تیراژی کتێبەکانی دەمیرتاش یەک ملیۆنی تێپەڕاند
بەها ئەعرەجی: نەوتی عێراق بە پارێزگاریی ئەمریکا لە ڕێگەی عومانەوە هەناردە دەکرێت و ئێران هاوکارمان نەبووە
© 2026 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×