نرخی نەوتی هاوڵاتیان، ڕوتانەوەیە یان پاڵپشتی؟

عەبدولڕەحمان عەلی ڕەزا
  2022-10-18   

حکومەتی هەرێمی کوردستان بڕیاریدا کەلە ( ٢٠-١٠-٢٠٢٢ )وە دەستبکرێت بەدابەشکردنی نەوت بەسەرهاوڵاتیاندا،وسەرەتاش لەناوچەشاخاویی وساردەکانەوە دابەشکردنەکە دەستپێدەکات .
تائێرە ئاساییە بەڵام ئەوەی نائاسایی ونالۆژیکیە دیاریکردنی ئەونرخەیە کەوەزارەتی سامانەسروشتیەکان بۆهەربەرمیلێک نەوت واتا ( ٢٠٠)لیتر دیاریکردوە کەلەهەرخێزانێک وەربگیرێت کەبەهاکەی ( ١٠٠)هەزاردینارە ،وتادەگاتە دەست هاوڵاتیان لەماڵەکانیاندا بەدڵنیاییەوە چەندهەزارێکی دیکەشی دەچێتەسەرو ئەرکی سەرشانی هاوڵاتیان زیاتردژوارو قورستردەکات .
وەزارەتی سامانەسروشتیەکان لەڕوونکردنەوەیەکی مژدەئاسادا دەڵێت وەک بەڵێنمان دابوو کەدابەشکردنی نەوتی سپی لەناوچەشاخاوییەکانەوە دەست پێ بکەین کەبۆ (٢٠٠)لیتری هەرخێزانێک بڕی ( ١٠٠)هەزار وەردەگیرێت ،وحکومەت وەک پاڵپشتیەک بۆهاوڵاتیان تەنها لە( ٣٥٪)ی نرخەکەی لەسەرهاوڵاتیان داناوەو لە( ٦٥٪)ی پارەکەی پاڵپشتی حکومەتە بۆنرخەکە .
پرسیارەکەلێرەدائەوەیە باشە کەحکومەت لەنرخی پێدانی نەوتەکەدا لە(٦٥٪)پاڵپشتی هاوڵاتیانەوتەنها (٣٥٪)ی نرخەکەی لەهاوڵاتیان وەردەگرێت ، ئایا نرخی یەک بەرمیل نەوتی لەسەرچ پێوەرێک دیاریکردوە ؟ وەزیری سامانەسروشتیەکان بەوەکالەت لەلێدوانێکیدا دەڵێ ئێمە واتا وەزارەت هەربەرمیلێک نەوت بە ( ٢٨٤) هەزار دینار دەکڕین وبە (١٠٠) هەزار دەیدەینەوەبە هاوڵاتیان ، باشە لەکوێی دونیادا نرخی بەرمیلێ نەوتی سپی نرخەکەی لە ( ٣٠٠)هەزاردیناری عێراقی نزیکبۆتەوە؟ ئایالەوبازاڕە ڕەش وبێ سەروبەرەی کوردستانیش لەئێستادا بەرمیلێک نەوت لەو نرخەی وەزارەت دەڵێ کڕیومانە کەمتر نیە؟
تۆبڵێی لەکوێی ولەکێ ئەونەوتە بەو نرخەکڕدرابێت ؟
باشە کەبەوەندە دەیکڕن ئەی مانگانە ئەوسەدان هەزاربەرمیلە کەهەناردەی دەکەن بۆدەرەوە بەچەندە دەیفرۆشن ؟
لەئێستادا لەبازاڕەجیهانیەکانی کڕین وفرۆشی نەوتدا نرخی بەرمیلێک نەوت زۆر کەمترە لە ( ١٠٠)دۆلاری ئەمریکی ، بۆیە هیچ معقولیەتێکی تێدا نیە حکومەت خۆی وتەنی بەوپاڵپشتیەشەوە بەزیاتر لە( ١٠٠)دینار بیداتە ماڵان .
بۆیە ئەوەی حکومەت ناوی ناوە دابەشکردنی نەوت بەسەرهاوڵاتیاندا دەبوایە بوترایە فرۆشتنی نەوت لەلایەن حکومەتەوە بەهاوڵاتیان ،و ئەوهەڵایەشی نەدەویست کەبۆیدەکرا .
بۆیە هەقە لیژنەتایبەتمەندەکانی پەرلەمانی کوردستان وئەنجومەنی پارێزگاکان لەسەر ئەم گرانی نرخەی نەوت کەدەدرێتە هاوڵاتیان بێنەدەنگ وبەرپرسانی بوارەکە بانگهێشت بکەن .
ناکرێت لەماوەی ساڵێکدا حکومەت خۆی نرخی بەرمیلێک نەوت لە( ١٠٠٪) لەسەرهاونیشتمانیەکانی زیادبکات ،
چونکە ئەوەی هەیە هێندەی ڕوتانەوەی هاوڵاتیانە نیوهێندە پاڵپشتی هاوڵاتیان نیە وەک بانگەشەی بۆدەکرێت .


 

زۆرترین بینراو
عه‌لی حه‌مه‌ساڵح: به‌غدا به‌ نیازه‌ بڕیاری ده‌ستگیركردن بۆ 25 كه‌سی ده‌سه‌ڵاتدارو سه‌رمایه‌داری هه‌رێم ده‌ربكات
محەمەد حاجی مەحمود: کۆبوونەوە لەژێر زەختی زەیدی و کابرای تلیاکخۆری نوێنەری ترامپ، هیچ گرنگییەکی نییە
ئەمریکا: پشتیوانی لە عێراقێکی فیدراڵی و هەرێمێکی سەقامگیری کوردستان دەکەین
پارتی و یه‌كێتی: به‌ هاوبه‌شی به‌رگری له‌ مافه‌ ده‌ستورییه‌كانی هه‌رێمی كوردستان ده‌كه‌ین
نێچیرڤان بارزانی و مه‌سرور بارزانی له‌ سلێمانی له‌گه‌ڵ بافڵ تاڵه‌بانی و قوباد تاڵه‌بانی كۆده‌بنه‌وه‌
بەڕێوەبەری مەرزی پەروێزخان بۆ ئاوێنە: ئەو وێنانەی وەزارەتی بەرگری عێراق بڵاویکردووەتەوە لەسەر مەرزەکە، هیچ بنەمایەکی نییە
ئه‌مڕۆ یه‌كێتی و نه‌وه‌ی نوێ كۆده‌بنه‌وه‌
راوێژکارێکی موجتەبا خامنەیی هۆشداریی دەداتە بەغدا
ده‌سته‌ی ده‌ستپاكی: به‌ڕێوه‌به‌ری پێشوی بەندەرەکانی عێراق لە میسرەوە گه‌ڕێندرایه‌وه‌ عێراق
سه‌در: باوه‌ڕدان نوێژی هه‌ینی یه‌كگرتو بكه‌ن بۆ له‌ناوچونی گه‌نده‌ڵكاران و قاچاخچییه‌كان له‌ سه‌رتاسه‌ری عێراقدا
© 2026 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×