ئیماندار و  تەقوساتی دیینی 

سیروان حەمەڕەشید
  2022-05-04   

" زانینی نەگۆڕ و جەهلی نەگۆڕ یەک شتن"
                                   ( ئیمامی نەفەری)


بەشی زۆر لەئیماندارانی کورد تەنها وەک بۆنەیەکی  پیرۆز لەجەژن تەقوساتی ئاینیەکان  تەماشای دەکەن و بەڕێدەکەن و  پێوەی پابەندن و  مەعریفە و هۆشیارێکی ئەتۆیان لە سەر بۆنە ئایننەکان لا دروست  نەبووە،  گەر سەرەنج لە شێوازی ڕەفتار و هەڵسوکەوتی موسڵمانی ئێمه بدەی  ، دەگەیتە  بڕوا و ڕاستگەلێک هێشتا لەمانا و ڕەهەندە کانی جەژن تێنەگەیشتن پێوایە جەژن و ڕەمەزان و قوربان تەنها فەرزێکی دیینە بەس لەبیریان چووە بەدەر لەفەرزە ئایینەیەکە  چیی مەهام و ئامانجگەلێکی کۆمەڵایەتیان هەیه وەکو  ( لێبوردەیی و  پاککردنەوەی  دڵ و نییەتی باش و  ئاشتەوایی کۆمەڵایەتی و وەڵانانی بوغز و نیگەرانی و دڕدۆنگی نێوانیان ؟)
 هەڵبەتە موسڵمانگەلێک هەن  دوور لە مانا و ڕەهەندییە ئەخلاقییەکان و بەشێوەیەکی ڕییاکاری و ڕووپامایی و  دووفاق مامەڵە لەگەڵ  جەژن ڕێو ڕەسمە دیینەکاندا دەکەن و لێدەڕوانن.!!!.   
هەر ئەمەش بووە ئیمانداران  نەیانتوانیوە بۆنەیەکی وەک  جەژن بکەنە دەرەفەتێکی گرنگ لەدەسپێشخەری  ئاشتەوایی  و دەربڕینی هەستی مڕۆڤدۆستانەدا  و  گیان و نییەت پاکی   لەبەرامبەری یەکتردا...  هەر ئەوەشه  ئاییین چڤاتی ئێمەی دابەش دابەشکردوە بەسەر چەندین ڕەوت و ئاڕاستە جیاجیای ، جۆرێک لەئانارکی ئایینی، تەنانەت  بانگخواز و مەلاکان هەریەکە بەجۆرێک خەریکی وتاردان و بانگەشەن(دعوا‌و) و  تاڕادەیەک ناکۆکی و کێشەی قوڵی لەنێوان خۆیاندا دروستکردوە،  کەواتە ئەمجۆرە ئانارکییە دینیە کاری کردۆتە سەر هەست و نەستی موسڵمانان و دیارە جەژن و گوتاری دیینی و فەرز وسونەتەکان هیچ  ئەرزش کاریگەری لەسەر  گۆڕینی ئاڕاستەی بیرکردنەوە و ناخی پڕ لەبوغز و قین لەدڵی و  بەرەو ڕووحی لێبووردەی و پاککردنەوەی دڵەکان نەبووە ، کاتێک  لەدۆخی موسڵمانان دەگەیت و لەسەر پڕەنسپ و میتۆدی دروست هەڵسەنگاندن دەکەیت، ئەوا مرۆڤ  بێ ڕادە توشێ نائومێدی  دەبێت و چەندان پرسیا ر لەسەر ئەدا و ڕۆڵی کارکتەر و ستراکتۆری ئایینی بۆ دروست دەبێت ؟؟؟؟
 لەوەی چۆن  بتوانرێت ئەم تایپە  لەئیمانداری  فەزیلەتگەرا و میانگیر دروست بێت؟!!.. بەدیوێکی دیکەدا دەتوانین بڵێین  لەگەڵ ڕێزمان بۆ بەشە کەمینە ئیماندار و دیندارە ڕووح و بەها جوان و پاک و ئەخلاق و ڕەفتار دروستەکانی جڤاتی کوردی ، بەڵام هێشتا بەشێکی زۆر لە ڕۆژووان و مولتزیمەکانی ئاینیی ئیسلام  خەیاڵدانیان نغرۆیە  لەنەزانین و  تێنەگەیشتن  لەمانا و مەغزا و گرنگی بۆنە و مەراسیمە ئایینی و جەژن و باوەڕەکان ناتوانن مڕۆڤ له پەڕگیر و دەروونی شێواو و هەڵسوکەوتی نابەجێ و ڕەزیلەت و  چاک و پاک بکاتەوە!!
 بەکورتی کەسایەتی موسڵمانی ئێمە  پێش ئەوەی کێشەی هۆشیاری ئایینی هەبێت ، کێشەی قوڵی و بنەڕەتی پەروەردەیی هەیە، واتە  جڤاتی  ئیسلامی  لەبۆشایی  بێ پەروەردەی مرۆگەر و عەقڵمەندیدا گوزر دەکات ، ئەمە  ئاماژەی ڕوونە بۆ بانگخواز و مەلا و ناوەندە دیینەکانی جڤاتی ئێمه تەنها ڕۆڵی واعیز و قسەکەریان بینوە، بۆیە عەقڵ و  بیرکردنەوە و تەقوساتی دیینی هێشتا   لە فۆڕمی زۆر باو و تەقلیدییی و نەگۆڕی ئایینیدا چەقبەستووە  نەیتوانیوە دابڕان دروست بکات، گومانی تێدا نییە ئەو جۆرە لەپەروەردەی ئاینیی ناتوانیت ئیمانداری خاوەن مەعریفە و بەئاگا و گیانی لێبوردە  لەهەناو و بیرکردنەوەدا بخولقێنت، بەشێوەیەک ئیمانداری هۆشیار و نوێگەر و هاوچەرخ  بونیاد بنێت...

زۆرترین بینراو
عه‌لی حه‌مه‌ساڵح: به‌غدا به‌ نیازه‌ بڕیاری ده‌ستگیركردن بۆ 25 كه‌سی ده‌سه‌ڵاتدارو سه‌رمایه‌داری هه‌رێم ده‌ربكات
محەمەد حاجی مەحمود: کۆبوونەوە لەژێر زەختی زەیدی و کابرای تلیاکخۆری نوێنەری ترامپ، هیچ گرنگییەکی نییە
ئەمریکا: پشتیوانی لە عێراقێکی فیدراڵی و هەرێمێکی سەقامگیری کوردستان دەکەین
پارتی و یه‌كێتی: به‌ هاوبه‌شی به‌رگری له‌ مافه‌ ده‌ستورییه‌كانی هه‌رێمی كوردستان ده‌كه‌ین
نێچیرڤان بارزانی و مه‌سرور بارزانی له‌ سلێمانی له‌گه‌ڵ بافڵ تاڵه‌بانی و قوباد تاڵه‌بانی كۆده‌بنه‌وه‌
بەڕێوەبەری مەرزی پەروێزخان بۆ ئاوێنە: ئەو وێنانەی وەزارەتی بەرگری عێراق بڵاویکردووەتەوە لەسەر مەرزەکە، هیچ بنەمایەکی نییە
ئه‌مڕۆ یه‌كێتی و نه‌وه‌ی نوێ كۆده‌بنه‌وه‌
راوێژکارێکی موجتەبا خامنەیی هۆشداریی دەداتە بەغدا
ده‌سته‌ی ده‌ستپاكی: به‌ڕێوه‌به‌ری پێشوی بەندەرەکانی عێراق لە میسرەوە گه‌ڕێندرایه‌وه‌ عێراق
سه‌در: باوه‌ڕدان نوێژی هه‌ینی یه‌كگرتو بكه‌ن بۆ له‌ناوچونی گه‌نده‌ڵكاران و قاچاخچییه‌كان له‌ سه‌رتاسه‌ری عێراقدا
© 2026 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×