جیاوازی نێوان دادگای ڕسافەو دادگاکانی هەرێم

غالب محمد علی
  2019-03-05   
دادگای ڕەسافەو دادگاکانی هەرێم بۆچی جیاوازن، دەبینین لەهەرێمی کوردستان هێندە دادگا لاوازەو حیزبەکان دادوەرەکان ئاراستە دەکەن تەنانەت ئەگەر لەبچوکترین کەسی هەرێم لەڕوی تەمەنەوە بپرسەین دادگای هەرێم سەربەخۆیە؟ ئەگەر توانای تێگەشتنی دۆخی هەرێمی هەبێت ڕاستەوخۆ ئەڵێت نەخێر!

بۆچی، چونکە چەندین ڕوداو لەهەرێمی کوردستان ڕویان داوە دادگاکان نەیان توانیوە بێ لایەنی خۆیان و سەروەری خۆیان بپارێزن بەهۆی حیزبایەتیەوە، یاخود پەیوەندی شەخسیوە؟ لەوانە لەڕابردودا چەن نمونەیەکی ئاشکراتان بەبیر دێنمەوە، وەکو هەڵبژاردنەوەی سەرۆکی هەرێم، ڕوداوەکانی حەڤدەی شوبات، یەکلایکردنەوەی کەیسی شەهیدانی قەڵەم و ئازادی لەهەرێمی کوردستان، داواکراوانی ئەنفال، تەنانەت داواکاری گشتی دەرکراوە یاخود فشاری لەسەر دروستکراوە لەبەرژەوەندی حیزب!

نمونەیەک تان بۆباس دەکەم لەڕابردودا بەرپرسێک سکاڵای لەسەر من تۆمارکرد دوای پێنج جار ڕۆشتنم بۆ دادگا هەرتاخیر دەکرا، لەکۆتایدا دادوەرەکەپێی وتم وەرە بابەعەشایەری چارەسەریبکەین؟!

لەکاتێکدا دەبینین دادگای ڕەسافە گەرچی لەعێراقە، بەو هەمو پێکهاتەی لەعێراق دا هەیە بەو دۆخە ئاڵۆزەی عێراق تێیدای، بەوهەمو لایانەنەی کەلەعێراقدا باڵادەستن، هێشتا سەروەری خۆی پاراستوە، ئەمڕۆ دادگای ڕەسافە بڕیاری داوە پارەی گەنمی جوتیاران بدرێت کەلەژێر دەسەڵات و هەیمەنەی حکومەتی عێراقیشدایە.

بانمونەیەکی ترتان بۆباس بکەم ئاخر خەمی ئێمە بۆسەر وەری یاسایە، دوای نزیکەی 30 ساڵ لەحکومڕانی کوردی هێشتا حیزب دەسەڵاتی لەدادگا زیاتر بێت، کاتی خۆی جێگری سەرۆکی حکومەت گۆڕانکاری لەپۆستەکاندا دەکرت بەئارەزوی خۆی، سکاڵامان کرد لەلایەن داواکاری گشتیەوە، داواکاری گشتی تەنها وتی، بەدوادا چون بۆ ئەم کەیسە دەکەین، کەچی نەیان هێشت لەوجێگەدا بمێنێتەوە ئیشوکارەکانی بکات ئەوپۆستانە بەئێستەشەوە نایاساین چونکە لەئەنجومەن دەنگیان لەسەر نەدراوە!

کەواتە ئەوەمان بۆڕوندەبێتەوە کەدادگاکانی ڕەسافەبێلایەنە لەچاو دادگاکانی هەرێم دا سەربەخۆی خۆیان پاراستوە، گەرچی لەزیانی حکومەتی عێراقیش بێت بڕیارەکانی، ئێستە بەم بڕیارەی دەریکردوە بڕی 522 ملیار ئەبێت سەرفبکرێت بۆگەنمی بۆجوتیاران لەبەرژەوەندی جوتیاران، ئەوە چەند جیاوازیەکی بچوک بو لە نێوان دادگاکانی هەرێم و ڕەسافە.

زۆرترین بینراو
عه‌لی حه‌مه‌ساڵح: به‌غدا به‌ نیازه‌ بڕیاری ده‌ستگیركردن بۆ 25 كه‌سی ده‌سه‌ڵاتدارو سه‌رمایه‌داری هه‌رێم ده‌ربكات
محەمەد حاجی مەحمود: کۆبوونەوە لەژێر زەختی زەیدی و کابرای تلیاکخۆری نوێنەری ترامپ، هیچ گرنگییەکی نییە
ئەمریکا: پشتیوانی لە عێراقێکی فیدراڵی و هەرێمێکی سەقامگیری کوردستان دەکەین
پارتی و یه‌كێتی: به‌ هاوبه‌شی به‌رگری له‌ مافه‌ ده‌ستورییه‌كانی هه‌رێمی كوردستان ده‌كه‌ین
نێچیرڤان بارزانی و مه‌سرور بارزانی له‌ سلێمانی له‌گه‌ڵ بافڵ تاڵه‌بانی و قوباد تاڵه‌بانی كۆده‌بنه‌وه‌
بەڕێوەبەری مەرزی پەروێزخان بۆ ئاوێنە: ئەو وێنانەی وەزارەتی بەرگری عێراق بڵاویکردووەتەوە لەسەر مەرزەکە، هیچ بنەمایەکی نییە
ئه‌مڕۆ یه‌كێتی و نه‌وه‌ی نوێ كۆده‌بنه‌وه‌
راوێژکارێکی موجتەبا خامنەیی هۆشداریی دەداتە بەغدا
ده‌سته‌ی ده‌ستپاكی: به‌ڕێوه‌به‌ری پێشوی بەندەرەکانی عێراق لە میسرەوە گه‌ڕێندرایه‌وه‌ عێراق
سه‌در: باوه‌ڕدان نوێژی هه‌ینی یه‌كگرتو بكه‌ن بۆ له‌ناوچونی گه‌نده‌ڵكاران و قاچاخچییه‌كان له‌ سه‌رتاسه‌ری عێراقدا
© 2026 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×