ئەقڵ و دیکتاتۆر

بەهرۆز جەعفەر
  2024-12-17     328

دیکتاتۆر بارووت و سەربازی دەوێ، بانگەشەی درۆی حەز لێیە؛ ئەوەندە میدیای دەوێ کە فەزای گشتی بۆگەن بکات و سەرقاڵیان بکات بە شتی پڕوپووچ و هەواڵی چالاکییە سواوەکانی ڕۆژەوە. زۆربەی دیکتاتۆرەکان ئەقڵیەتی "خێڵ" و عەشیرەتیان هەیە، ڕاستە خێڵ و عەشیرەت و خزمایەتی و بەهاو لێبوردەیی گرینگن، بەڵام ئەقڵییەتی خێڵ هەرگیز بۆ حوکمداریی نابێت، چوونکە خێڵ و دیکتاتۆرەکان ڕقیان لە دامەزراوە "موئەسەسات"ە، دوژمنی ئەقڵ و پرۆژەو پێشنیارن؛ وڵات بە بێ دامەزراوەو ئەقڵ دەبێتە چ دارستانێکی ترسناک؟! ئەگەر بێت و پێشنیاری ئەقڵانی و ڕێگەی بە‌هێز بخەیتەڕوو؛ بەگوومانەوە لێت دەڕوانن، بە کەناڵی جیا-جیا چاودێریت دەکەن، بە مەترسیت دەزانن، چۆن دەبێت کەسێک "ئاقڵ" بێت و هەندێ جموجوڵ بکات و بەشێک نەبێت لە ئێمە؟!

سەیری بکە، کەسێک پەیکەرە بەناوبانگەکەی بەرگریی لە بەغدا درووستکرد، لەسەردەمی خۆیدا بێوێنە بوو لە ناوچەکەدا، هونەرمەندەکە ئەم هەوڵەی بۆ "سەدام حوسێن" باسکرد، کە چەندە کاریگەر و شارستانییەو، لە چیەوە سەرچاوەی گرتوە؛ سەددام پێی وت " جا..چییە..بارووت درووست دەکات؟"، ئەو کە دیکتاتۆرە، بارووت و چەکی دەوێ تا بەرگریی لەخۆی پێ بکات نەک ئاڵاو نیشتیمانەکەی، تۆ هاتوویت پەیکەر و هونەری چی شەرح دەکەی؟ دیکتاتۆر هیچ کات گەلەکەی بۆ گرینگ نییە، تەنها خۆی، لە باشترین حاڵەتدا ڕەنگە حیزب یان چەند کەسێک لە بنەماڵە یان عەشیرەتەکەی پێ گرینگ بێت، لەوە بترازێ مرۆڤ هیچ بەهایەکی لای ئەو نییە؛ ئەو سامانی وڵات هەمووی بە مووڵکی خۆی دەزانێت، نێرجسییەو تەنها دڵی لەخۆی چوە، وەک ئەوەی بینیتان بەشار ئەسەد ئامێری دانا بوو بۆ پرێس کردنی مرۆڤ، بە زیندوێتی دەیبردنە ژوورەوە وەکو پارچە تەختەی ڕێک دەیهێنانە دەرەوە! جا بۆیە ئەگەر تۆ بیردەکەیتەوە، ئەگەر ڕەخنەت هەیە، ئەگەر بڕوانامەت هەیە، تێگەیشتن و ڕوانگەت هەیە؛ دەبێ بەئاگا بیت! بزانیت لە کوێیت ئنجا قسە بکەیت! سادەترین ڕاستی ئەوەیە کە جار-جار لە بیرت نەچێتەوەو بزانیت کە؛ خێڵ بۆ حوکمڕانی نابێت؛ دژە موئەسەساتە، دژە ئەقڵە، بچووک بیردەکاتەوەو تەنها بەرماڵەکەی خۆی دەبینێت.

وتاری زیاتر

زۆرترین بینراو
سه‌عدی پیره‌: مه‌كته‌بی سیاسی یه‌كێتی داوای له‌ كاك بافڵ كرد به‌شداری كۆبونه‌وه‌ی لوتكه‌ی لایه‌نه‌كان بكات
ئەکسیۆس: ئەمریکا پلانی هێرشێکی گەورەیان بۆسەر ئێران ئامادە کردووە
لە بەنزینخانەکانی هەولێر بە کارتی (کۆبۆن) کۆتایی بە نۆرەگرتن دەهێنرێت
"زه‌یدی داوای كردوه‌ ئێران هێرش نه‌كاته‌ سه‌ر ئه‌و كه‌شتیانه‌ی نه‌وتی عێراق ده‌گوازنه‌وه، وه‌ڵامی رونی وه‌رنه‌گرتوه‌‌"
پەرلەمانتارێکی پارتی بۆ ئاوێنە: ئەگەر یەکێتی‌و نەوەی نوێ توانییان دەستەی سەرۆکایەتی هەڵبژێرن پیرۆزباییان لێدەکەین
پەرلەمانتارێک: تێچوی لیترێک بەنزین ناگاتە ١٥٠ دینار، بۆ ھەرزانی ناکەن
لە شەوی رابردوەوە ئەمریکاو ئێران ھێرشیان نەکردۆتە سەر یەکتری
وتەبێژی سوپای پاسداران: دوای پێشێلکردنی لێکتێگەیشتنەکە ٢٠٠ ئەمریکی کوژراون
نرخی دراوه‌كان له‌ كاتی كردنه‌وه‌ی بازاڕ
زێلێنسکی: هێزەکانمان کەشتییەکی روسیایان تێکشکاند کە باری ئێرانی هەڵگرتبوو
© 2026 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×