تۆ بڵێ وایە.. وا!

بەهرۆز جەعفەر
  2023-09-17   

چ عەیبی نییە، سی و دوو ملیار دۆلار قەرز لەسەر هەرێم هەیە،

 مووچەی سێ مانگ فەوتایە، سێ مانگیش قەرز کرایە، لە کەرکوک سێ لیستن، لەبەغدا چوار ئەجێندای جیاوازن، خوا کەریمە لۆ دواتر! 

مناڵێک لەسەر عارەبانە نوقڵ و پسکیت دەفرۆشێ، دوای دوو ساڵ خاوەنی پاشەکەوتێکە، سی و دوو ساڵ حوکمڕانی، حەڤدە ساڵ نەوت فرۆشتن، حکومەت پاشەکەوتی نییە، مووچەی نییە بیداتە هاوڵاتیان، لەهەندێ شوێن ٨٠٠٪ هەشت سەت لە سەت باج زیادی کردوە!  هێشتا سەقامگیریی سیاسی لەناوخۆدا نییە. چوونە پێشەوە لە هەموو شتێکدا و لەهەموو شوێنێکدا لەسەر بنەمای نەزانی و حەماقەتە،  لەسەر بنەمای ئەوەیە هێڵێکی جێگیری بیرکردنەوەو کارکردن نەبێت. کاتێک هەرێمەکە بوەتە مۆڵگەی قاچاخچی و ساخکردنەوەی مادەی هۆشبەر، کاتێک لەشفرۆشێک لە دڵسۆزێک و کچە مۆدێلێک لە پسپۆڕێک و ماستاوچییەک لە پێشمەرگەیەکی کەمئەندام لە پێشترە؛ تۆ دەبێ بڵێی وایە،، وا. ئافەرین کاروبارەکان چاک دەڕۆن! بەس بڵێ وایە، ئیتر دارتاش بیت دەبیتە وەزیر، ئاسنگەربی دەبیتە پەرلەمانتار، ڕق و کینە بڵاو بکەیتەوە دەبیتە ڕاوێژکار! بەس بڵێ وایە شۆفێری وەزیر بیت  دواتر دەبیتە بەڕێوەبەری نەخۆشخانە. بڵێ وایە..وا. نەخەڵەتێی بڵێی سیاسەتەکەتان سەرلەبەری هەڵەیە، بێژە ئافەرین ئەم سەرەتا بەهێزەی ئێوە دەستان داوەتێ، دەبێ بەردەوامی پێ بدرێ! 

 کاتێک جاسووسێک و بەکرێگیراوێک لەناو حیزب و حکومەتەکەدا ئیش لەسەر بنکۆڵکردن دەکات و تۆش ئیش لەسەر بونیادنان دەکەی، دەبێ بڵێی وایە: ئەوەی ئەو تەواوە،، وایە ئەو تەواوە {بەمە دەڵێن کابرا سیاسەت دەکا!} تۆ بڵێ وایە سیاسەت و زانست وایە. دەبێ بنووسی؛ وایە کت و مت ئەم مووچە قەرزە لە جێبەجێکردنی ماددەی ١٤٠ گەورەتر بوو!  

دەبێ تۆ هەر بڵێی بەڕاستی ئەمە کاری نە-کردە بوو، ئەمجارەش توانیمان دەرباز بین، توانرا خەونی ناحەزانی کورد لە گۆڕ بنرێ، جاشەکان خەریک بوو بمان خنێکنن، نەخنکاین! دەبێ تۆ هەر بڵێی وایە..وا؛ چ عەیبی نییە! ئەو ئێستا لای وایە سەنتەری دابەشکردنی ئینتیمای داناوە، پاڵی لێداوەتەوە ئاوها قسە دەکا: " کێشەکە ئەوەیە نەوەیەک پەیدابوە { ئینتیما} ی نەماوە، ئەم نەوەیە زۆر ترسناکن". تۆ دەبێ هەر بڵێی وایە، وا..تا ڕۆژێک دێت کە دەزانێ وا نەبوو، وا نییە، چاریش نەماوە! بڵی قوربان ئێمەو هەرێمەکەمان ڕێک چەقی گەردوونین، زەوی بە دەوری ئێمەدا دەسوڕێتەوە نەک خۆر، ئەوەتا ترافیکە دیبلۆماسییەکە نابینی، هەموویان لێرەن! بڵێ وایە.. و..هەقت بەسەر هیچی ترەوە نەبێ. 

وتاری زیاتر

زۆرترین بینراو
ڕاپۆرتێکی ئیسرائیلی: کشانەوەی ئەمریکا خاکی عێراق دەکاتە ئامانجێکی کراوە بۆ ئۆپەراسیۆنەکانمان
سه‌باح نوعمان: ئه‌وانه‌ی له‌ به‌غدا سوكایه‌تییان به‌ ئاڵای ئه‌مریكا كرد، ده‌ستگیركران
کاردانەوەکانی سزادانی ئامەدسپۆر؛ دەم پارتی تۆمەتی "رەگەزپەرستی" ئاراستەی فیدراسیۆنی تۆپی پێی تورکیا دەکات
بڕیاری دادگا دەرچوو؛ مەزڵوم عەبدی بەفەرمی ناوی خۆی لە تۆمارەکانی دەوڵەتدا گۆڕی
حەوت ساڵە هەفتانە ڕوو لە چیاکان دەکەن: ٨٠ ژنی هەورامان گرووپێکی شاخەوانییان پێکهێناوە
لەنێوان هەڕەشە و دیپلۆماسیدا؛ تڕەمپ هۆشداری بەکارهێنانی هێز دەدات و تارانیش پلانێکی حەوت ڕۆژە بۆ کردنەوەی گەرووی هورمز پێشنیار دەکات
«شەپۆلێکی تاوەباران و هەورەبروسکە ڕوو لە هەرێم دەکات؛ زۆرترین کاریگەری لەسەر سلێمانی و هەڵەبجە دەبێت»
"هه‌فته‌ی داهاتو به‌غدا موچه‌ی فه‌رمانبه‌رانی هه‌رێم خه‌رج ده‌كات"
په‌یوه‌ندییه‌كانی ده‌ره‌وه‌: سه‌فین دزه‌یی له‌باره‌ی بڕینه‌وه‌ی دار له‌ ناوچه‌ سنورییه‌كان لێدوانی نه‌داوه‌
سیپان حەمۆ بۆ فۆرین پۆلسی: یەکگرتنەوەمان بژاردەیەکی ناچارییە و سازش لەسەر دەستکەوتەکانی کورد ناکەین
© 2026 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×