کوا کەرکوک و خانەقین؟

بەهرۆز جەعفەر
  2025-11-13     614

ساڵی (٢٠١٦) تیمێکی ئوستورالی هاتبوون بۆ "کەرکوک" داوایانکرد خەڵکیان پێ بناسێنین کە لەبواری جیۆلۆجی، ئەندازەی نەوت و ئاسایشی وزەدا کاردەکەن بۆ ئەوەی پاڵپشتی داراییان بکەن. بەدیاریکراوی ماوەی نێوان کەرکوک - سیدنی (١٣٢٠٠ کم) سیانزە هەزار و دووسەت کیلۆمەترە. بەڵام ماوەی نێوان هەولێر و سلێمانی لەگەڵ کەرکوک هەر (١٠٠) سەت کیلۆمەترێکە! دوو دەیە تێپەڕی هێشتا سەرکردایەتی سیاسیی کورد نەیتوانی ستراتیژێکی یەکگرتووی هەبێت بۆ کەرکوک!

بەدیاریکراوی نازانم چ مانگێک بو، بەڵام هەر ساڵی (٢٠١٨) بو! وتارێکم نووسی بەناونیشانی "ئەردەن و نەوتی کەرکوک" لە سایتی خەندان بڵاوبۆیەوە: چەند کاتژمێرێکی کەم و وتارەکە لە سایتەکە لادرا! لەگەڵ کاک سلێمانی عەبدوڵا یونس کەوتمە سەرهێڵ: بۆچی نووسین دادەنەن و لای دەبەن؟! وتی: باڵوێزخانەی ئوردون ئاگاداریان کردوینەتەوە کە ئەو نووسەرە چ هەقی هەیە عێراق نەوتی خۆی بە هەرزان و تاڵان دەدات بە ئوردون: خوا هەڵناگرێ کاک سلێمان وتبووی ئەوە هەر توێژەرێکەو هیچ هەقی سیاسەت و میاسەتی نییەو دڵتان هیچ نەکات! ئێ نەوتی ئەنبار بۆ نابەن بۆ ئوردون هەرزانترە!

بەهەرحاڵ؛ نەک کەرکوک بەڵکو بەڵگەنامەکان دەڵێن؛ موسڵیش کوردستانییەو ئەوە چەندین ساڵیشە پارتی دیموکراتی کوردستان لەوێ یەکەمە. ئێستا هەقە بپرسن: کوا کەرکوک و خانەقین!؟ ئەوە سێ دەیەیە چەندین بەرپرسی باڵای خانەقینی هاتوون لە سلێمانی خەریکی ئاین و ئۆینی ناوخۆیین و لەئاستی باڵادان و سەری خۆیان کپ کردوەو وەک "ئاگری ژێر کا" لە پشت هەموو دەنگە دەنگ و توندوتیژییەکانی ناوچەی سولەیمانی و هەرێمی کوردستانەوەن، کەچی خانەقینەکەیان دەیانجار تەعریبکرا، سەعدیەو جەلەولاکەیان داگیرکرا، نەک قسەیان نەکرد: بەڵکە دوور نییە هەر خۆیان لە پشت تەشەیوعکردن و بەشیعەکردنی خانەقینەوە نەبووبن! ئنجا هاتوون لەو دوورەوە گۆرانی بۆ حەبیبەکەیان دەڵێن!

سیاسەت زانستە، ئەگەر زانست نەبێ دیارە "ئیبن خەلدون، ئەرستۆ، ئەفلاتۆن، ماکیاڤیللی، تۆماس هۆبز، ڕۆسۆ، مۆنتیسکۆ، جۆن لۆک، کارل پۆپەر و تیۆدۆر ئادۆرنۆ، هانس مۆرگێنتاو، کینز واڵتز، هنری کیسنجەر و... دەیان زاناو فەیلەسوف و پڕۆفیسۆری گەورەی مێژووی بیری سیاسیی تەنها حیکایەتی بەر ئاگردانیان کردوەو، ڕاست ناکەن. لە زانستە سیاسییەکاندا تیۆرییەکی "دەیڤید ئیستۆن" هەیە بۆ درووستکردنی بڕیار: سندووقێک هەیە لەمسەرەوە تێی دەکەی "ممدخلات-Input" ئەو لەو سەرەوە "مخرجات-Output" ت دەداتێ. تۆ لەمسەرەوە چی تێ بکەی ئەو لەوسەرەوە ئەوەت دەداتێ؛ تۆ زبڵی تێ بکە، ئەویش زبڵت دەداتێ، نیشتیمانپەرەروەر و پیاوی ئازاو دەسپاک و ڕاستگۆ و بەئاگا لە کاروباری جیهانی تیىکە، ئەویش شتێکی وات دەداتێ. یۆ لەمسەرەوە فڵان و فیسار و فیسارو فووڵانت داوەتە کەرکوک بیست ساڵە، ئێ ئەویش هەر ئەوەت دەداتێ کە نیزیکەی (٧٠٪) ی خەڵکەکەی بێزارن و ئامادە نین بچنە سەر سندووقی دەنگدان! هەیە لەسەر حیسابی کەرکوک بیست ساڵە وەزیر و پەرلەمانتارە، هەیە ١٦ ساڵە هەیە ١٢ ساڵە و هەشە ٨ ساڵە: ئێ کورد وتویەتی "گوێز بە ژمارە مایەکەی دیارە!" کوا کەرکوک؟ کوا خانەقین؟ حیزبێکی باڵادەست و بەرپرسێکی باڵادەستی کەرکوک لەماوەی چل ڕۆژدا ڕۆژانە نیزیکەی ملیارێک دیناری خەرجکردوە، دەیان مایک بەدەستی کڕیوەو لەخۆی کۆیکردونەتەوە هێشتا ئەمە ئەنجامەکەیەتی؟!

هەموو شەڕو شۆڕشەکانی مێژووی شارستانییەت لە پێناو "شوێن- مەکان" دا بوە: ئاخەر میللەتانی دونیا شوێنێکی وەک کەرکوکیان بکەوێتە دەست ئاوها مامەڵەی تیادەکەن کە کراوە!؟ دەیدەن بەدەست فووڵان و فیسارەوە!؟ کاتێک یاداشتەکانی "داود بنگوریۆن"دەخوێنیتەوە، دەبینیت دوای دوەم جەنگی جیهانی جوولەکەکان لەسەر ئاستی هەرە مرۆڤە زیرەک و بەرچاو تێرو بە جەرگ و بیرتیژەکانی خۆیان لە دونیادا گەڕانەوە بۆ ئەوەی ئێستا ناوی "ئیسرائیل"ە، ئەی ئێمە!؟ کابرا وێنەکانی ماون کە لەشانزەی ئۆکتۆبەر پێش تانک و تۆپی حەشد کەوتبوو دەیهێنان بۆ ناو گەڕەکەکانی کەرکوک، کەچی ئێستا ئەو نمایندەمان دەکات؟!

بەریتانیا لەڕێگەی بی پی (bp) ەیەوە لە (٢٠١٦) ەوە بەیاننامە دەردەکات لەسەر کەرکوک، ئوردون و ئوسترالیاشم بەنموونە هێنایەوە، دەبێت کورد کەی لەسەر کەرکوک بوەستێت و پیاچوونەوەیەکی ڕیشەیی بکات!؟

ئەمە پرسێکی زۆر گرینگەو، هەر کتومت ئێستای عێراق وەک ئەوە وایە لەسەر مێزی قومار بین، نابێت ڕێگە بدەی بدۆڕێی، ئەگەر وانییە تێبینی بکەن: لەساڵی ٢٠٢١ سەدرییەکان ٨٨٥ هەشت سەت و هەشتاو پێنج هەزار دەنگیان هێنا بەڵام (٧٣) کورسییان بەدەست هێنا، لە (٢٠٢٥) دا هەمان سندوق و هەمان دەنگدەر دەچن بۆ دەنگدان، کورد ملیۆنێک و ٨٠٠ هەزار دەنگی هێناوە کەچی (٥٩) کورسی بەدەستهێناوە!؟ بۆیە ئەگەر بیر لە پارادایمێکی دی نەکرێتەوە نەک کەرکوک و خانەقین بەڵکو عەرەب تا بازیان و پردێ و تەق تەق داگیردەکات.

وتاری زیاتر

زۆرترین بینراو
سه‌عدی پیره‌: مه‌كته‌بی سیاسی یه‌كێتی داوای له‌ كاك بافڵ كرد به‌شداری كۆبونه‌وه‌ی لوتكه‌ی لایه‌نه‌كان بكات
ئەکسیۆس: ئەمریکا پلانی هێرشێکی گەورەیان بۆسەر ئێران ئامادە کردووە
لە بەنزینخانەکانی هەولێر بە کارتی (کۆبۆن) کۆتایی بە نۆرەگرتن دەهێنرێت
"زه‌یدی داوای كردوه‌ ئێران هێرش نه‌كاته‌ سه‌ر ئه‌و كه‌شتیانه‌ی نه‌وتی عێراق ده‌گوازنه‌وه، وه‌ڵامی رونی وه‌رنه‌گرتوه‌‌"
پەرلەمانتارێکی پارتی بۆ ئاوێنە: ئەگەر یەکێتی‌و نەوەی نوێ توانییان دەستەی سەرۆکایەتی هەڵبژێرن پیرۆزباییان لێدەکەین
پەرلەمانتارێک: تێچوی لیترێک بەنزین ناگاتە ١٥٠ دینار، بۆ ھەرزانی ناکەن
لە شەوی رابردوەوە ئەمریکاو ئێران ھێرشیان نەکردۆتە سەر یەکتری
وتەبێژی سوپای پاسداران: دوای پێشێلکردنی لێکتێگەیشتنەکە ٢٠٠ ئەمریکی کوژراون
نرخی دراوه‌كان له‌ كاتی كردنه‌وه‌ی بازاڕ
زێلێنسکی: هێزەکانمان کەشتییەکی روسیایان تێکشکاند کە باری ئێرانی هەڵگرتبوو
© 2026 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×