بۆرییەکە یان شووناس!

بەهرۆز جەعفەر
  2026-03-17   

یەکەم؛ مەسەلەی کورد لە بۆڕییەک و دوو کێڵگەدا یان زیاتردا کورت ناکرێتەوە.

* دوەم: وەزیری نەوتی عێراق "حەیان عەبدڵغەنی" درۆ لەگەڵ خۆی و هەموو عێراقییەکان دەکات. جارێکێش دکتۆر حەیان لە داخی ئەم پرسانەی ئێستا لەسەری کەڵەگە بوە، لە گەشتێکیدا بۆ واشینگتۆن جەڵدەیەکی سووک لێی دا بوو، لەوێ ڕەوانەی نەخۆشخانە کرا. ئەم وەزیرە دەڵێ؛ بە هەفتەیەک ئەو هێڵەی کەرکوک- جەیهان چاک دەکەمەوە کە لە ٢٠١٤ ەوە ڕاگیراوەو داعش تەقاندویەتییەوە، ئەی ئەگەر ئیشی هەفتەیەکە بۆچی دە ساڵە چاکتان نەکردوە!؟

سێهەم؛ وەزیری نەوت دەڵێت، چاککردنەوەی هێڵی بانیاس تەنها ١٠٠ سەت کیلۆمەترێکەو ئەوەش بە هەفتەیەک چاک دەکەین، ئەو هێڵەی بانیاس لەناو خاکی سوریادا سەروو (٤٠٠ کیلۆمەتر) ی بۆڕییەکە ڕزیوە و هەمووی پێویستی بە چاککردنەوەیە. هەرکاتێک لە هەر جێگایەک پرسی وزە تێکەڵ بە ئایدۆلۆجیا کرا، سەت لەسەت کارەسات و نەفرەت بەدوای خۆیدا دەهێنێت، چوونکە پرسی وزە پرسی بازاڕ و ئابوری و دۆلارە، پرسی پەیوەندییە نێودەوڵەتییەکان و دۆزینەوەی پەیوەندییەکانی هێزە.. عێراقی ئیمڕۆ بە پێی شیعەگەرییەکە متمانەیان بە ئەسەد بوو، بۆیە چوار مانگ پێش ئەوەی ئەسەد هەڵ بێت، سودانی سەردانی دیمەشقی کرد بۆ بونیادنانەوەی ئەم بۆڕییەی بانیاس، بەڵام دواتر و کە ئێستا "ئەحمەد شەرع" هاتوە پێتان وایە عێراق نەوتی خۆی لە ڕیگەی سوریاوە بنێرێتە بانیاس لەسەر دەریای سپی؟!

سەت لەسەت ئەمە نەگونجاوە بۆیان، ئەوە "بوو" و ڕوویدا: ٢٠٠ بۆ ٢٥٠ هەزار بەرمیل نەوت دەتوانن هەناردە بکەن لێرەوە؛ داهاتەکەی دەدەن بەکام گرووپی بەرەی مقاوەمە تا ئەوانیش بە درۆن هێرش بکەنەوە سەر کێڵگە نەوتییەکانی بەسرەو فڕۆکەخانەی بەغداو، ژێرخانەکان وێرانتر بکەن!؟

چوارەم: لەبەرئەوەی لە هەرێمی کوردستان وەزارەتی سامانە سرووشتییەکان نییە، یان نەماوە، یان کەس نازانێت ئەرک و ماف و نیازیان چییە، بۆیە ئێمەومانان کە بەشی "نەعلەتی" نەوتەکەمان بەرکەوتوە و، سفر لەسەت لە ئەزموونە کوردییەکە سوود مەند بووین، ناچارین چەند ساڵە ببین بە وەڵامدەرو لۆبیکەری ئەم پرسە بۆ کوردستان:

چوارەم؛ عێراق ئامادەیە لە ڕێگەی عەقەبەی ئوردنەوە نەوتی بەسرەو کێڵگەکانی ناوەڕاست بنێرێت، بەڵام ئێران هەرگیز ڕێگەی نەداوە کاری وا بکات، چوونکە هەم موویەکی دەمێنێت بۆ ئەوەی بگاتە ئیسرائیل، هەم سووننەکانی ئەنبار بەهێزتر دەکات کە ڕەنگە دواتر داوای هەرێمێکی سەربەخۆ بکەن.. بۆ ئەم مەبەستەش گفتۆگۆی نهێنی لە قەتەر کرابو، پێش ئەوەی کۆتاجار پەلاماری کێڵگەی کۆرمۆر بدرێت لە نۆڤەمبەری ٢٠٢٥.

پێنجەم؛ هەموو کاتێک ئێران ڕێگر بوە لەوەی عێراق کەناڵەکانی هەناردەکردنی خۆی هەمەچەشن بکات، بەڵکو ئێران هەر ئەوەی پێ باشتر بوە کە ئەو ٥ بۆ ٦ بەندەرەی لە بەسرەدا هەڵکەتوە بۆ هەناردەکردنی نەوت بەکاربهێنن، چوونکە ساڵەهایە عێراق نەوت بۆ ئێران دەفرۆشێت و، ئەوراقی عێراقیی بۆ درووست دەکەن، وە چوونکە بەندەرەکانی بەسرەو فوجەیرە و عومان بۆ ئێران نیزیکن، لەو جێگانە کڕیاری ئاسیایی لێیە، کە وەک خۆیان پیسخۆر و پاتاڵن، بە پێچەوانەوە لە بەندەرەکانی دەریای سپی کڕیاری ئەوروپی و خۆرئاوایی زۆرترن و کە گرێبەستی فرۆشیار (SPA) بەو جۆرەی ئەمان هەر ناخوێننەوە. بەهەرحاڵ عێراق بەهەموو پێوەرێک "نەزیف" بوونێکی دارایی قەرزارە؛ دەبێت تووشی هەرەسێکی گەورەی ئابوریی و دارایی ببێتەوە..تۆ شەوان لەو بەغدایە بچیتە هەندێ شوێن، دەبینی لە دوای ١١ ی شەوەوە تا بەیانی خەریکی ڕەشوە وەرگرتن و پرۆژە وەرگرتنن، پرۆژەیەک پەنجا ملیار دینار تێچووی ڕاستەقینەی بێت، حکومەت (٣٥٠ ملیار دینار) ی لەسەر داناوە، چوونکە دەبێت هەموویان لێی بخۆن! لەساڵانی ڕابردوودا لە زۆر شوێنی دیکە هۆکاری ئەم "نەزیف بوون" ە داراییەمان بەهۆی کڕینی گاز و هەڵە بەڕێوەبردنی نەوت و هەمەچەشن نەکردنی سەرچاوەکانی وزەو پیسکردنی ژینگەوە ڕوونکردۆتەوە. بۆ هەرێمی کوردستانیش، ڕێگەو دەرفەتی گرینگ هەیە کە ئابورییەکی خۆڕاگر و پتەو، کارایی وزەو، هەمەچەشنکراو سەر پێ بخەین، بەڵام لەوە ناچێت بینوسین کەسی وا هەبێت گوێی بۆ بگرێت؛ بەو دە- ساڵەی ڕابردوودا دیارە..کەس نەبوو!

قسەی کۆتایی و "ئەسڵی مەقسەد" ئەوەیە، ناسیۆنالیزمی شیعی لە عێراق تووڕەو دەهری بوون لە کورد؛ لەکاتێکدا ئەوان خەمیانە لە کوێدا خۆیان حەشار بدەن، کورد پێگەکەی لە جیهاندا لەوپەڕی هەڵکشاندایە [ ترەمپ لە ڕۆژێکدا تەلەفۆن بۆ سێ سەرکردەی کورد دەکات، ماکرۆن شەوانە تەلەفۆن بۆ کورد دەکات، هێڵی وزەی کوردستان پێشتر لەدادگاکانی عێراق و جیهان سکاڵای لەسەر بوو، ئێستا خواستی بەکارهێنانی لەسەرە، دەوحەو دوبەی و بەغداو تاران و دیمەشق کوژاونەتەوە گڵۆپەکانی کوردستان و منارەکانی هەر دەدرەوشێنەوە]. ئەم "دەهری" بوونە تورکیاشی گرتۆتەوە..بەڵێ.. ساڵێک زیاترە مرۆڤ هەست دەکات شتێک هەیە دەوڵەت باخچەلی و دەوڵەتی قووڵ لە تورکیا دەیزانن کە ڕوودەدات و، بەڕێوەیە، بەڵام ئێمە نایزانین! شتێک هەیە "ئەسەح هەیە" و ئەوان زانیارییان هەیە ناوچەکە چی و چۆنی لێدێ، ئێمە باش نایزانین!

وتاری زیاتر

زۆرترین بینراو
سارا موحسین: هێزێکی دەمامکدار هەڵیانکوتاوەتە سەر ماڵی براکەم بۆ ڕێگری لە بەشداریکردنم لە دانیشتنی پەرلەمان
لەسەر بانگهێشتی پارتی و بە دەنگی 52 پەرلەمانتار، دەستەی سەرۆکایەتیی پەرلەمانی کوردستان هەڵبژێردرا
ئارێز عه‌بدوڵا: بافڵ تاڵه‌بانی بیه‌وێت ته‌قله‌ به‌ فیل لێده‌دات
وتەبێژی ئیدارەی بوش بۆ ڤانس: ئەوە خەتای شەڕی ئێران نییە، خەتای ئەوەیە ئێمە کۆتاییمان پێنەهێنا
حەمە سوور دوشیوانی: کاردانەوەی ئەمجارەی یەکێتی زۆر توندو یەکلاکەرەوەو پشتشکێن دەبێت
گەڕانەوەی مەسیحییە پێشکەوتنخوازەکان بۆ ناو کایەی سیاسی؛ ستراتیژییە نوێیەکەی دیموکراتەکان لە بەرامبەر هەژموونی ترەمپدا
سوپای پاسداران تێکشکانی ٤ کەشتیی نەوتهەڵگر ڕادەگەیەنێت و ترەمپ هێرشی خێرا بۆ سەر ئێران ڕەتدەکاتەوە
مه‌سرور بارزانی: داوا له‌ گشت لایه‌نه‌كان ده‌كه‌م بێنه‌ پێشه‌وه‌ بۆ ئه‌وه‌ی پێكه‌وه‌ ده‌سكه‌وته‌ ده‌ستورییه‌كانمان بپارێزین
لە هەڵبژاردنی نیوەی خولدا دیموکراتەکان پێگەی مێژوویی کۆمارییەکانیان هەژاند و کۆنترۆڵی ئەنجومەنی پیرانیان گرتە دەست
وەزارەتی دارایی هەرێم: تەمویلی مووچەی مانگی تشرینی یەکەم گەیشت و دابەشکردنیشی دەکەوێتە ڕۆژی یەکشەممە
© 2026 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×