بەرپرسیارێتی و ئەخلاقی سیاسی

خەبات عەبدوڵڵا
  2024-10-22     368

• پاش تێکشکانی سۆشیالدیموکراتەکانی ئەڵمانیا لە هەڵبژاردنەکانی پەرلەمانی ئۆروپا لە مایسی ٢٠١٩ و بوونیان بە هێزی سێیەم لە دوای کریستدیموکرات و حیزبی سەوزی ئەڵمانیا، سەرۆکی پێشووتری حیزبی ناوبراو؛ خاتوو ئەندریا نالس وەکو چوونە ژێر باری بەرپرسیارێتی و بێ هێنانەوەی پاساو بۆ شکستی حیزبەکەی، هەر ڕۆژێک دوای ڕاگەیاندنی ئەنجامەکان، وازهێنانی خۆی لە سەرۆکایەتی سۆشیالدیموکراتەکان ڕاگەیاند. بەهەمان شێوە وازی لە سەرۆکایەتی فراکسیۆنەکەشیان لە پەرلەمان (بوندستاگ) هێنا. نەک هەر ئەوە، بەڵکو ئەم سەرکردە ژنە هێندە ئازا بوو بڕیاری دا بۆ هەتایە واز لە کاری سیاسی بهێنێت.

• پاش تێکشکانی حیزبی سەوزی ئەڵمانیا لە هەڵبژاردنەکانی ٢٠١٣ی ئەو وڵاتە و بوونیان بە هێزی چوارەم لە دوای کریستدیموکرات و سۆشیالدیموکرات و چەپەکانی ئەڵمانیا ، هەر پاش ڕاگەیاندنی ئەنجامەکان، سەرۆک و هەموو ئەندامانی سەرکردایەتی حیزبی ناوبراو وەکو چوونە ژێر باری بەرپرسیارێتی و بێ هێنانەوەی پاساو بۆ شکستی حیزبەکەیان، بەکۆمەڵ وازهێنانی خۆیان لە سەرکردایەتیکردنی حیزبی سەوز ڕاگەیاند.

• پاش تێکشکانی حیزبی لیبڕاڵدیموکراتی ئەڵمانیا لە هەڵبژاردنەکانی ٢٠٠٢ی ئەو وڵاتە و بوونیان بە هێزی چوارەم لە دوای کریستدیموکرات و سۆشیالدیموکرات و حیزبی سەوزی ئەڵمانیا، یەکێک لە سەرکردە دیارەکانی حیزبی ناوبراو؛ یورگن ڤیلهێلم موێلەمان کە لە هەمان کاتدا پەڕەشووتمانێکی بەناوبانگیش بوو، وەکو چوونە ژێر باری بەرپرسیارێتی و بێ هێنانەوەی پاساو بۆ شکستی حیزبەکەی، لە فڕۆکەیەکەوە کە وا دەزانرا وەکو هەموو جارێکی دی بە پەڕەشووت بێتەوە سەر زەوی، خۆی هەڵدایە خوارەوە و هێندە ئازا بوو دەستی نەبرد پەڕەشوتەکەی بکاتەوە، خۆی کێشا بە زەویدا و خۆی کوشت.

بۆ ئەوانەی سیاسەت دەکەن ئەمە پێی دەوترێت لانی کەمی ئەخلاقی سیاسی.

کاتی هاتووە ئەمانەی کوردستانیش کەمێک فێری ئەخلاقی سیاسی ببن، ئاخر ناکرێت پێیان وا بێت هەموویان براوەن.

وێنەکە: ئەندریا نالس؛ سەرۆکی پێشووتری پارتی سۆشیال دیموکراتی ئەڵمانیا.

زۆرترین بینراو
سەرۆکی پەرلەمانی تورکیا: یاسای نوێ بە هیچ شێوەیەک لێخۆشبوونی گشتی نییە و سەرکردەکانی پەکەکە ناگرێتەوە
بومەلەرزە سیاسییەکەی تورکیا: باخچەلی لە نەیاری سەرسەختەوە بۆ پێشنیازکاری ئازادکردنی ئۆجەلان
ئاگادارییه‌ك له‌ ده‌سته‌ی راگه‌یاندن و گه‌یاندنی عێراق بۆ به‌كارهێنه‌رانی كۆڕه‌ك تیلیكۆم
هۆشداری لە دۆخی دەرونیی لاهوور شێخ جەنگی دەدرێت
دادگای فیدراڵی سكاڵایه‌كی له‌دژی راگرتنی پله‌به‌رزكردنه‌وه‌ی فه‌رمانبه‌رانی هه‌رێم ره‌تكرده‌وه‌
دەستگیرکردنی بەرپرسێکی هەواڵگری حەشدی شەعبی دۆخێکی ئەمنی ئاڵۆز دروست دەکات
رۆبه‌رتۆ كارلۆس ده‌نگۆی موسڵمانبونی ره‌تده‌كاته‌وه‌
نامۆ فازیڵ لە یارییەکی MMAدا بەرامبەر ڕکابەرە بەڕازیلییەکەی تووشی شکست هات
ئێران پەیامێکی تووند دەداتە ڕۆژئاوا: لە ئەگەری فراوانبوونی جەنگ، مووشەکەکانمان دەگەنە ئەوروپا
شارەزایەکی ئابوری: لابردنی سفرەکانی دیناری عێراقی گوزەرانی هاوڵاتیان ناگۆڕێت
© 2026 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×