بێ ئاوی هەوڵێر: پارێزگار لە كوێیە؟

د.محەمەد کیانی
  2023-07-14   

پارێزگاری هەولێر، ئومێد خۆشناو، وا دیاردەكەوێ كەسێكی بێ بەهرە و نەزان و ناشایستەی ئەو پۆستەیە كە پڕی كردوەتەوە.

خەڵكی هەولێر بەم قرچەی هاوینە گەرمە هاواریان لێهەلساوە لە بێ ئاویا، جەنابیشیان لە جیاتی بوونی لە جێگەی پێویست بۆ چارەسەركردنی كرداری ئێشەی هاوڵاتیان و بەهاناوەهاتنیان لەم دۆخە نالەبارە بە دابینكردنی ئاوی پێویست بۆیان، ئەو لە فاكوفیكی خۆی ناكەوێت، لە حەج دیاردەكەوێت و لە كەیف و سەیفی سەفرە بۆ دەوڵەتان.

لۆجیك ناڵێ چارەسەری ئاوی هەولێر لە سعودیەیە، ئایا دەبێ بۆڕی ئاو لە سعودیەوە بۆ كوردستان ڕاكێشێ یا دەبێ لە زێیەكانی دەوروبەری هەولێر كێشەی ئاوی هەولێر چارەسەر دەكرێت؟

پارساڵیش خەڵكی ئەو گەڕەكانە ئاویان نەبوو و لەبەر بێ ئاوی خۆپیشاندانیان دەكرد. دەبێ لێی بپرسین، جەنابی پارێزگار، لە پارەوە كێشەی بێ ئاوی ئەو گەڕەكانەت دەزانی بێزەحمەت لەو كاتەوە چی ئیجرائاتێكت كرد بۆ ئەوەی ئەمساڵیش بە دەردی پار نەچن؟

واقیع دەڵێ ئەم پرسە خەمی پارێزگار نەبووە و بیریشی لێنەكردوەتەوە هەر بۆیە كێشەی بێ ئاوی پار بۆ ئەم ساڵیش گوازراوەتە و هیچ بیرێك لە چارەسەكردنی نەكراوەتەوە.

دەرەنجامەكان دەڵێت، بیركردنەوە لای پارێزگار و بەرپرسەكانی هەولێر بوونی نییە تا پلانی كورتخایەن بۆ چارەسەری هەنووكەی و پلانی درێژخایەن بۆ چارەسەری دائیمی كێشەكانی هاوڵاتیان وە بەتایبەتی بێ ئاوی دابنێن. كاریان وتنی ئەز بەنی و سەرچاو و ڕاستە دەفرمووی و ئەمر دەكەییە.

ئەم ساڵ، پارێزگاری هەولێر بە هەموو عەقڵی تەشخیسی هۆكاری نەبوونی ئاوی كرد لە گەڕەكە هەژارەكانی هەولێر. بەڵام، بە وتەیەك دەریبڕی كە لۆجیكی تێدا نییە. وتی خەڵك زۆر ئاو خەسار دەدەن بۆیە ئاویان نییە. باشە خەڵكێك ئاوی نەبێ بۆ خواردنەوە چۆن ئاوی هەیە تا خەساری بكات؟ ئەوانەی ئاو خەسار دەكەن فیرعەونەكانن، ئاویان زۆر دەدەنێ تا زۆر خەساری بكەن. دەتوانی ئاو لەوانە بگریتەوە كە ئاوی زۆریان بۆ دابین كراوە و خەساری دەكەن تا هەندێكی بدرێتە ئەوانەی ئاویان نییە بۆ خواردنەوە؟

بێگومان ناتوانی ئاوی فیرعەونەكان ببڕی بۆ چەند سعاتێك، بەڵام خەڵكی فەقیر و هەژار بێ ئاو دەكەی بۆ فەراهمكردنی ئاوی بەردەوام بۆ ئەوانەی خەساری دەكەن. شەرمەزاریە گەلی كورد بەم دەردە دەبەن.

زۆرترین بینراو
عه‌لی حه‌مه‌ساڵح: به‌غدا به‌ نیازه‌ بڕیاری ده‌ستگیركردن بۆ 25 كه‌سی ده‌سه‌ڵاتدارو سه‌رمایه‌داری هه‌رێم ده‌ربكات
محەمەد حاجی مەحمود: کۆبوونەوە لەژێر زەختی زەیدی و کابرای تلیاکخۆری نوێنەری ترامپ، هیچ گرنگییەکی نییە
ئەمریکا: پشتیوانی لە عێراقێکی فیدراڵی و هەرێمێکی سەقامگیری کوردستان دەکەین
پارتی و یه‌كێتی: به‌ هاوبه‌شی به‌رگری له‌ مافه‌ ده‌ستورییه‌كانی هه‌رێمی كوردستان ده‌كه‌ین
نێچیرڤان بارزانی و مه‌سرور بارزانی له‌ سلێمانی له‌گه‌ڵ بافڵ تاڵه‌بانی و قوباد تاڵه‌بانی كۆده‌بنه‌وه‌
بەڕێوەبەری مەرزی پەروێزخان بۆ ئاوێنە: ئەو وێنانەی وەزارەتی بەرگری عێراق بڵاویکردووەتەوە لەسەر مەرزەکە، هیچ بنەمایەکی نییە
ئه‌مڕۆ یه‌كێتی و نه‌وه‌ی نوێ كۆده‌بنه‌وه‌
راوێژکارێکی موجتەبا خامنەیی هۆشداریی دەداتە بەغدا
ده‌سته‌ی ده‌ستپاكی: به‌ڕێوه‌به‌ری پێشوی بەندەرەکانی عێراق لە میسرەوە گه‌ڕێندرایه‌وه‌ عێراق
سه‌در: باوه‌ڕدان نوێژی هه‌ینی یه‌كگرتو بكه‌ن بۆ له‌ناوچونی گه‌نده‌ڵكاران و قاچاخچییه‌كان له‌ سه‌رتاسه‌ری عێراقدا
© 2026 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×