یەكگرتوو و توركیا: ستراتیجی نوێ

د.محەمەد کیانی
  2023-10-02   

لەم ڕۆژانە، سەڵاحەدین محەمەد بەهادین، ئەمینداری گشتی یەكگرتوی ئیسلامی كوردستان به‌سه‌رۆكایه‌تی‌ وه‌فدێكی‌ باڵای‌ حیزبه‌كه‌ی‌ سەردانی ‌توركیای كرد به‌ مه‌به‌ستی‌ بەشداری کردن لە کۆبونەوەی کۆمەڵەی گشتی ڕێکخراوی جیهانی(دیداری دادپەروەری‌ و دیموکراسی)، دیدارەكه‌ "هەوڵێکە بۆ ڕێکخستن و کۆکردنەوەی هێزە سیاسیە ئیسلامیە میانەڕەوەکان (ئیخوانیەكان) له‌وڵاتانی‌ ئیسلامیدا".

هەموو ئاماژەكان وا نیشان دەدەن لەومەودوا توركیا گرنگی تەواو بە یەكگرتووی ئیسلامی كوردستان دەدات. سەردانی هەقان فیدان، وەزیری دەرەوەی توركیا و سەرۆكی پشووی دەستگای هەواڵگری (میت)ی، بۆ بارەگای سەركردایەتی یەكگرتوو لە كاتی سەفەرەكەی بۆ هەرێم یەكێكی تر بوو لە ئاماژەكانی بەهێزەكانی گرنگیدانی حكومەتی ئاك پارتی بە ئیخوانەكانی هەرێمی كوردستان. ئیخوانیە كوردەكانی توركیا دەستێكی باڵایان هەیە لەم حكومەتەی ئەردۆغان. ئەوانە هەوڵی بەهێزبوونی یەكگرتوو دەدەن وە بەتایبەت وەك ئەلتەرناتیڤێك لە داهاتووی مامناوەند و دوور، بەرامبەر لاوازبوونی جەماوەریی پارتی و یەكێتی. ڕاستە توركیا دەست هەڵناگرێ لە پارتی وەك هێزێكی چەكداری بەهێز لە هەرێمدا، بەڵام لە لایەنی سیاسیەوە دەیانەوێ ڕكابەری ئایدیۆلۆجی بەهێزی سەر بە توركیا دورست بكەن و گەشە بكات. بێگومان باشترین دڵخوازیان ڕێكخراوێكی ئیخوانی دەبێت كە موتەمەسیلە بە یەكگرتووی ئیسلامی كوردستان. لەمەودوا شێوازی گرنگیدانیان بە یەكگرتوو جوراوجۆر و زیاتر دەبێت، هەر لە جۆری كۆڕ و كۆبوونەوە و یامەتیدانی مەعنەوی نامێنێت. پێشبینی دەكرێت یارمەتی مادی دەوڵەتانی كەنداو زیاتر بكەن بۆ یەكگرتوو بە ناوەی خیرخوازی، بەتایبەت لە دۆخی قورسی ئێستای ژیاری هاوڵاتیان و ئەو تەنگژەی ئابووریەی ئێستا هەرێم تووشی هاتووە كە دەستكردەی دەسەڵاتدارانی هەردوو حیزبی پارتی و یەكێتیە لە ئەنجامی گەندەڵی بەربڵاویان و ناكارامەیی و شكستهێنانیان لە بەڕێوەبردنی هەرێم لە سەرجەم بوارەكانی حكومڕانی و خزمەتگوزاری باش و دادوەرانە، بەتایبەت لایەنی ئابووری، وە نیشاندانی بێباكیان بەرامبەری ئەو قەیرانانە و مانەوەی جەماوەری چەوساوە لە دۆخی بێ چارەیی درێژخایەنی بێ كۆتایی. ئەو كۆمەكانە زۆربەی لە ڕێگەی قەتەر و یەكێتی زانیانی ئیسلامی جیهان و ڕێكخراوەكانی ئیخوانی موسلیمینی جیهانی ڕێكدەخرێن و هەمە جۆر دەبن. یەكگرتوو لە ڕابردوودا ئەمونێكی باشی هەیە لە چۆنیەتی مامەلەكردن لەگەڵ كۆمەك و گەیاندن و كاریگەری كردنە سەر هاوڵاتیان.

بۆ زیاتر گرنگیدانی توركیان بە یەكگرتوو جگە لە بانگهێشت و بەشداری پێكردنیان لە گۆڕ و كۆبوونەوەكان و كۆمەكی مادی، لایەنی پشتگیری عەمەلی و بەرگری ڕاستەوخۆش نیشان دەدات لە یەكگرتوو لە كاتی پێویست. دەستگیر كردنی ئیسلام كەشانی و بەزوویی ئازادكردنی لە دوای تۆمەتباركردنی لەلایەن پاراستنەوە، ئاماژەیەكی ڕوونە بۆ گواستنەوە لە بەرگری پاسیڤ بۆ پشتیوانی ئەكیڤی ڕاستەوخۆی توركیا بە چڕی لە یەكگرتوو لە ئیستاوە.

زۆرترین بینراو
توركیا كوژرانی سه‌ربازێكی وڵاته‌كه‌ی له‌ هه‌رێمی كوردستان راگه‌یاند
محه‌مه‌د حاجی مه‌حمود: ئێوه‌ ئه‌وه‌نده‌ موهیمن ئه‌مریكاو ئێران رێكده‌خه‌ن، ئه‌ی بێزه‌حمه‌ت بۆ خۆتان رێكناكه‌ون
سەبارەت بەبڕیارەکەی دادگای باڵای فیدراڵیی عێراق بە "نادەستووریبوون"ـی یاسای ژمارە 21ـی ساڵی ‏‏2003ـی پەرلەمانی كوردستان
حكومه‌تی عێراق: له‌ماوه‌یه‌كی نزیكدا نرخی 100 دۆلار له‌ بازاڕی ره‌شدا بۆ 155 هه‌زار دینار داده‌به‌زێنین
نه‌تانیاهو: له‌ماوه‌ی دو ساڵی داهاتودا رژێمی ئێران ده‌ڕوخێنین
شەپۆلێکی نوێی هێرشی مووشەکی و درۆنی بۆ سەر سعودیە؛ ٤ بریندار لە ڕیاز و زیان بەر دامەزراوەیەکی ئارامکۆ کەوت
رێكخراوی یه‌كڕیزیی رۆژهه‌ڵاتی كوردستان داوای رونكردنه‌وه‌ له‌ سه‌رۆكی هه‌رێم ده‌كات
دڵشاد شه‌هاب: هه‌ندێك له‌ هێزه‌كانی رۆژهه‌ڵات له‌ كاتی جه‌نگدا خه‌ریكی نمایشی سه‌ربازی بون
لە ناو زیندانەوە بۆ ڕیزبەندی پێنج گەورەترین نووسەری مێژووی تورکیا؛ تیراژی کتێبەکانی دەمیرتاش یەک ملیۆنی تێپەڕاند
بەها ئەعرەجی: نەوتی عێراق بە پارێزگاریی ئەمریکا لە ڕێگەی عومانەوە هەناردە دەکرێت و ئێران هاوکارمان نەبووە
© 2026 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×