شارەزایی بواری ژیری دەستکرد و تەکنەلۆجیا لە زانکۆی City University of London
بەگشتی داخوازی لەسەر بەکارهێنانی سیستمی بانکی دیجتاڵی لە کوردستان و عێراق لە زیادبونایە، زیاتریش ئەمریکا پاڵپشتی ئەم پرۆسەیە دەکات بۆ چاودێریکردنی جوڵەی پارە لە ناوخۆ و دەرەوەی ئەم ووڵاتە. ئەم ساڵیش حکومەتی هەرێمی کوردستان بڕیاری دا بە دابەشکردنی موچەی فەرمانبەران لە ڕێگەی هەژماری منەوە، بۆ ئەم کارەش چەند بانکێکی ناوخۆیی لەوانە بانکی جیهان، ئاڕتی....هتد هاتنە ناو پرۆسەکەوە.
دواتر بانکی ئێف ئای بی (FIB) توانی وەکو یەکەمین بانکی دیجتاڵی لە عێراق سەرنجی زۆرترین بەکارهێنەر بۆخۆی ڕابکێشێ، ئەویش بەهۆی ئاسان بەکارهێنانی ئەپڵیکەیشنی ئەم بانکەوەیە. خاوەنداری ئەم کۆمپانیایە دەگەڕێتەوە بۆ کەسێکی کورد بەناوی (ک، ج) هەڵگری ڕەگەزنامەی بەریتانی و دانیشتوی هەولێرە، هەروەها خاوەنی چەندین کۆمپانیایەی دیکەیە لەو شارە. بەپێی پێگەی ( ئێس پی -500) سەرمایەی ئەم بانکە لە ساڵی ٢٠٢٣، ٥٠٢ ملیۆن دۆلاربووە نزیکەی ( ٦٥٧،٥ بلیۆن دیناری عێراقی).
First Iraqi Bank is a digital challenger bank in Iraq. With total assets of about Iraqi dinar (IQD) 657.5 billion (approximately US$502 million) as of year-end 2023
ئەوەی گرنکە لەم نوسیەنەدا ئاماژەی پێ بکەین سیستمی دیجتاڵی ئەم جۆرە بانکانەیە، بەنمونە سیستمی دیجتاڵی بانکی ئیف ئای بی لەلایەن کۆمپانیایەکی دەرەکیەوە دروستکراوە بەناوی (ICS- Financial System Company- No 11999766 ). بەپێی پێگەی ئەلیکترۆنی ئەم کۆمپانیایە، ئۆفیسی سەرەکیان لە لەندەنە و لەم ناونیشانە
2nd Floor, Berkeley Square House, Berkeley Square, London, W1J 6BD, United Kingdom
هەروەها بە پێی تۆماری کۆمپانیاکانی بەریتانیا ، ئەم کۆمپانیا لە ٥ی مەی ٢٠١٩ دامەزرێنراوە بە ناوی (ڕامی احسام سامر). دواتر لە ٥ جانیوەری ٢٠٢١ کۆمپانیاکە داخراوە واتە نەماوە. هەروەها هەمان کەس کۆمپانیایەکی دیکەی هەیە بەناوی (International Computer Systems (London)- No: 01363450) .ئەوەی جێگای سەرنجە، ئەم کۆمپانیایە ڕیکۆردی باشی نیە وە تۆماری کۆمپانیاکە پڕە لە زانیاری سەرسوڕهێنەر (سەیری لینکی هاوپێچ بکە) لەوانە حیجزی موڵک، گۆڕێنی بەڕێوبەری کۆمپانیا ، ئیفلاسکردن و داخستنی کۆمپانیا چەندین جار، .....هتد.
بۆیە زۆر گرنکە کە خەڵکی کوردستان بە ووریاییەوە مامەڵە لەگەڵ ئەم جۆرە بانکانە بکەن، تەنانەت ئەگەر مۆڵەتی بانکی ناوەندی عێراقیشیان هەبوو ، لەبەر ئەم هۆکارانەی خوارەوە؛
دروستکەری سیستەمی دیجیتاڵی ئەم بانکانە دیارنین. نە کارەکتەرە سەرەکیانیان، نە پێگەی ڕەسمی کۆمپانیاکانیش. بۆیە دەکرێ بپرسین ئەگەر سیستەمێک پێگەی دروستکەر و کارەکتەرە سەرەکیەکانی دیار نەبێت، گرەنتی سەلامەتی پارەی هاوڵاتیانی هەرێمی کوردستان لە کوێی ئەم سیستمەدا ڕەچاوکراوە؟ لە کاتێکدا دەکرێ بە ئاسانترین ڕێگای ئەلیکترۆنی ملیۆنان دۆلاری پارەی موچە و پاشەکەوتی هاوڵاتیان یان بازرگانان ترانسفێر بکرێن بۆ سەر جەندەها هەژماری نادیار لەلایەن کەسانی دروستکەری سیستەمەکەوە (پرۆگرامەر یان ئەوانەی سیستمەکە بەڕێوەدەبەن).
شێوازی کردنەوەی هەژمار لە ڕێگای ئەپی مۆبایلی ئەم بانکانەوە زۆر سەرەتایین و پارێزراو نین، چونکە تەکنیکی پرۆسەی پشتڕاستکردنەوەی وێنە و زانیاری کەسە لەگەڵ هی سەر پاسپۆرتەکەی-ناسنامەکەی لەڕوی سکویرتیەوە زۆر لاوازە. واتە تۆ ئەگەر هەر بەڵگەنامەیەک بەکار بهێنی، سیستمەکە تەنها پشت بەوێنە و زانیاری سەر ناسنامەکە دەبەسێ (وە لەماوەی کەمتر لە چەند خولەکێک ئۆکەیەکەت بۆ یەتەوە). ڕونتر بڵێین سیستمتەکە نەبەستراوەتەوە بە داتای بەڕێوبەرایەتی ڕەگزنامەوە بۆ ڕاساندنی ناسنامەی کەسەکە. دەکرێ کەسێک لە ڕێی ناسنامەیەکی تەزویرەوە هەژماری بانکیەک لەم بانکانە بکاتەوە، دواتر بەکاری بهێنێ بۆ سپی کردنەوەی پارە یان داخڵبونی هەژماری کەسانی دیکە. لەکاتێکدا لە زۆر ووڵاتی پێشکەوتو، ڕێگای دیکەی پارێزراو\سەلامەتر هەن بۆ پشڕاستکردنەوەی ناسنامەی کەسەکان.
شوێنی هەڵگری داتای هاووڵاتیان لەلایەن ئەم بانکانەوە نەزانراوە، واتە دایار نیە کە سیرڤەرەکان پارێزراون یان نا؟ وە هیچ بەڵگەیەک بەردەست نیە لەسەر چۆنیەتی پاراستنی سیستمی دیجتاڵی ئەم بانکانە لە هەڕەشەی ئەلیکترۆنی هاوشێوەی هاککردن و....هتد. بەپێی داتای تۆماری ووڵاتی بەریتانیا ئەم کۆمپانیایە لەساڵی ٢٠٢٤ تەنها ٢ ستافی\ یان بڵێین فەرمانبەری هەبوە؟ دوبارە پارسیارەکە ئەمەیە، کێین و لەکوێن دروستکەری سیستمی ئەم بانکانە، ئایا بەڕێوبەرەکانیان، پڕۆگرامسازەکان (لۆکاڵن یان بیانین)....هتد.؟ وە ئایا ٢ ستاف توانای دروستکردنی سیستمی بانکی دیجتاڵی وەهایان هەیە؟
ئەگەر سیستمی دیجتاڵی ئەم بانکانە لە جێگای زۆر پارێزراودا نەبن، وە یان لە لایەن کەسانی شارەزا و متمانە پێکراوەوە دروست نەکرابن، هەندێجار دەزگا سیخوڕیەکانی ووڵاتان دەتوانن بەئاسانی دەستیان بگات بە ئەکسێسی سیستمی ئەم بانکانە، تاوەکو چاودێری ووردی جوڵەی هاوڵاتیان و پارەکانیان بکەن لە هەر جێگەیەکبن.
هەروەها لەسەر پێگەری ئەلیکترۆنی بانکی ئیف ئای بی ئاماژە بەمەکراوە (ئێمە دڵنیایی و ڕاستی پارەکەت دەپارێزین. بانکی FIB مۆڵەتی فەرمی لە بانکی ناوەندی عێراق و پەسەندکراوی حکومەتی فیدڕاڵی عێراق و حکومەتی هەرێمی کوردستان وەردەگرتووە). بەبێ ئەوەی ئاماژە بە میکانیزمێکی چۆنیەتی پاراستن و لە دەستدانی پارەی هاووڵاتیان کرابێ. ئایا حکومەتی هەرێم - وەزارەتی پەیوەندی دار ئاگادارە کێ لە پشتی دروستکردنی ئەم جۆرە بانکانەوەن؟ وە حکومەتی هەرێم چ جۆرە میکانزمێکی سکیورتی یان (background security check) ئەنجامداوە بۆ کۆمپانیای جێبەجێکاری دروستکردنی سیستیمی دیجتاڵی ئەم جۆرە بانکانە؟
Licensed. Accredited. Secure.
We ensure the security and integrity of your money. FIB is licensed by the Central Bank of Iraq and accredited by Iraqi Federal Government and Kurdistan’s Regional Government.
ساڵانە بلیۆنان دۆلار لە ڕێگای ئەم جۆرە بانکانەوە یاخود دروای ئەلکیترۆنی دەدزرێن و دیار ناماێنن. بۆیە زۆر گرنگە بانکەکانی عێراق و کوردستان بە ووریایەوە مامەڵە لەگەڵ کۆمپانیاکانی بواری تەکنەلۆجیا بکەن بۆ بەدیجتاڵ کردنی سیستمتەکانیان. چونکە زۆر کۆمپانیا هەن وا خۆیان دەناسێنن کە لە یەکێک لەووڵاتە پێشکەوتەکان ئۆفیسیان هەیە، یان بنکەی سەرەکیان لەوێیە بەبێ ئەوەی یەک پرۆژەشیان لەو ووڵاتەدا ئەنجام دابێ.
https://icsfs.com/newsroom/the-first-digital-bank-in-iraq-to-successfully-go-live-on-ics-banks-from-icsfs/
https://find-and-update.company-information.service.gov.uk/company/11999766
https://find-and-update.company-information.service.gov.uk/company/01363450/filing-history