بۆچی لەهەڵەبجە هیچ پێشمەرگەیەک پێوە نەبوە؟!

هەورامان نعمت
  2023-03-17   

ئاشکرایە، کارەساتی کیمیاباران کردنی شاری هەڵەبجە لە ١٦ / ٣ / ١٩٨٨ لە چوارچێوەی جەنگی هەشت ساڵەی نێوان عێراقدا هاتۆتە  ڕوودان .
کاتێک شاری هەڵەبجە لە لایەن هێزەکانی کۆماری ئیسلامی ئێرانەوە داگیرکراوە ، بە هاوکاری هێزی پێشمەرگە ، حکومەتی عێراقیش دەستی بردووە بۆ ئەو تاوانە نامرۆڤانە گەورەیەو ئەو جینۆسایدەی خولقاندووە لە شاری هەڵەبجەو ، شەهید بوونی پێنج هەزار هاوڵاتی لاشەڕو بینداربوونی سەدان هاوڵاتی و وون بوونی چەندان مناڵ و ئاوارەبوونی شارێکی لێ کەوتۆتەوە .
دوای تێپەڕبوونی ٣٥ ساڵ بەسەر کارەساتەکەدا ، ئەوەی  جێی پرسیارەو پێم وایە تا ئێستا من نەمدیوە یان هەر نەوروژێنراوا ئەوەیە، هیچ ڕۆژنامەنووسێک نەیپرسیوە لەبارەیەوەو هیچ نوسەرێک باسی نەکردووە کە بۆچی لەو کارەساتەدا تەنها هاوڵاتی لاشەڕومەدەنی بەرکەوتوەو هێزەکانی ئێران و هێزەکانی پێشمەرگە بەر  نەکەوتن ، بۆچی فەرماندەیەکی پێشمەرگە یان مەسولێک کیمیایی لێ ی نەداوە ؟!!
لە کاتێکدا لەو کاتەدا هەڵەبجە لەژێر کۆنترۆڵی ئێران و پێشمەرگەدا بوو یان گۆڕەپانی شەڕ بووە ، هەندێ بەدواداچونم کرد پرسیارم لەچەند کەسکرد وتیان نەمانبیستووە .
لە ڕاستیدا ئەگەر ئەمە وابێت سەلمێنەری ڕاستیەکی زۆر تاڵەو پەڵەیەکی ڕەشیشە بەنێوچاوانی هێزەکانی پێشمەرگەوە کە ئەگەری هەیە زانیبێتیان یان پێشبینی ڕووداوەکەیان کردووەو خەمی خۆیان خواردووە بە ڕاکردن یان بەکارهێنانی قیناع و خەڵکە لاشەڕەکەیان گورگانە خوارد کردووە .
ئەمە بابەتێکە حەقی خۆیەتی مێژوونووسان و ڕۆژنامەنووسان بەداواداچوون و،ڵێکۆڵینەوەی جیدی لەبارەوە بکەن و ئەوانەی کەمترەخەم بوون دیاری بکرێن و دادگایی بکرێن و پاشان سزای خۆیان وەربگرن .

زۆرترین بینراو
عه‌لی حه‌مه‌ساڵح: به‌غدا به‌ نیازه‌ بڕیاری ده‌ستگیركردن بۆ 25 كه‌سی ده‌سه‌ڵاتدارو سه‌رمایه‌داری هه‌رێم ده‌ربكات
محەمەد حاجی مەحمود: کۆبوونەوە لەژێر زەختی زەیدی و کابرای تلیاکخۆری نوێنەری ترامپ، هیچ گرنگییەکی نییە
ئەمریکا: پشتیوانی لە عێراقێکی فیدراڵی و هەرێمێکی سەقامگیری کوردستان دەکەین
پارتی و یه‌كێتی: به‌ هاوبه‌شی به‌رگری له‌ مافه‌ ده‌ستورییه‌كانی هه‌رێمی كوردستان ده‌كه‌ین
نێچیرڤان بارزانی و مه‌سرور بارزانی له‌ سلێمانی له‌گه‌ڵ بافڵ تاڵه‌بانی و قوباد تاڵه‌بانی كۆده‌بنه‌وه‌
بەڕێوەبەری مەرزی پەروێزخان بۆ ئاوێنە: ئەو وێنانەی وەزارەتی بەرگری عێراق بڵاویکردووەتەوە لەسەر مەرزەکە، هیچ بنەمایەکی نییە
ئه‌مڕۆ یه‌كێتی و نه‌وه‌ی نوێ كۆده‌بنه‌وه‌
راوێژکارێکی موجتەبا خامنەیی هۆشداریی دەداتە بەغدا
ده‌سته‌ی ده‌ستپاكی: به‌ڕێوه‌به‌ری پێشوی بەندەرەکانی عێراق لە میسرەوە گه‌ڕێندرایه‌وه‌ عێراق
سه‌در: باوه‌ڕدان نوێژی هه‌ینی یه‌كگرتو بكه‌ن بۆ له‌ناوچونی گه‌نده‌ڵكاران و قاچاخچییه‌كان له‌ سه‌رتاسه‌ری عێراقدا
© 2026 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×