سەنگەری دیالۆگ و گفتوگۆ

ڕەشاد  مستەفا سوڵتانی
  2025-05-31   

حوزووری دەسەڵاتی سیاسی سێهەم لە دانوسانەکاندا زۆر پێویستە.

پێویستە هەموو ڕێکەوتنەکان لە ماسمێدیا بڵاو بکرێنەوە.

هەرگیز نابێت بە پێکەنینی دوژمن و هەتاوی زستان متمانە کەین

شەڕلە سەنگەری گفتوگۆ زۆر دژوارتر لە خەباتی چەکداریە.

..................................................

ئازادیخوازانی کورد، لەپێناو دیفاع لە کەرامتی شارۆمەندان ،لە لایەن کولونی خوازانەوە ناچار کراون چەک بە دەستەوە بگرن . خەبات و بەرەنگاری لە باکوور، باشور، ڕۆژهەڵات و رۆژئاوای وڵاتی کوردستان، دەورانێکی خوێناوی تێپەڕ کردووە . کپ کردنی لوللەی تفەنگەکان دەتوانێت فاکتۆرێکی لۆژیک و گونجاو لە بەستێنی دیالۆگ، گفتوگۆ و دانوساندنەکاندا بێت . ماسمیدیای جیهانی کودی سکوتیان شکاندووە و زانیارەیەکان بەخێرایی دەگوازنەوە. خەباتی چەکداری پارتیزان و پێشمەرگە لە بەرانبەر ،تکنیکی گەشەکردووی سەرسوڕ هێنەر، ئیتر زۆر بیگانە و نامۆیە . تکنیکی ئەمڕۆ دەتوانی جوڵەی مێلورەیش کونترؤل بکات . بیرمەندان و ڕێبەرە تێگەیشتوەکان کە خۆیان لە داوی تیئوری تەق وڕەق ئەسیر نەکردووە ، لێکدانەوە و ئانالیزی نوێیان لە بارودۆخی تازە هەیە . هەڵویستی جەناب عەبدواللە ئوجەلان، کە بە پیلانی نێو نەتەوەیی بەند کراوە و پاش ٢٥ ساڵ زیندان هێشتا ئەسیرە ، پوتانسیل و زەرفیەتی لۆژیک و مەنتیقی بۆ پێڤاژەی ئاشتی ئازاد کردووە . ئەندیشە و دیدگای ڕێبەری پێ ، کا ،کا خەباتی مەدەنی و دوور لە توند و تیژی بۆ نێو کۆمەڵگای شارستانی و ژیواری گواستوەتەوە . کاناڵی گفتوگۆی ئازادیخوازان و کۆنەپارێزان کەم نرخ تر لە خەباتی کەم دەسکەوتی پێشمەرگایەتی و گریلایی نیە و ، ڕاستەوخۆ کولتوری دێموکراسی گەشە پێدەدات.

جێگای سەرسوڕمانە کە زۆربەی هەرە زۆری رێککەوتنەکانی کورد لە گەڵ داگیرکاران، هەر لە سەر زار و گفتوگۆی شەفاهی ماونەتەوە و دەمێنەوە.ڕێکەوتنەکان وەک سەنەد و دیکۆمینت لە لایەن داگیرکار و نوێنەرانی گەلی کوردەوە ' واژوو " ناکرێن . و مەجال و دەرفەت بە کۆنەپارێزان دەدات تا بەرپرسیارەتی لە ئەستؤ نەگرن.

...............................................................

تائێستا دەسکەوتی ڕێکەوتنی پی.کا.کا و دەوڵەتی کەمالیستی – ئیسلامی تورکیا وەک سەنەد بڵاو نە بوەتەوە و لە پشت دەرگای داخراو گفتۆگۆکان کراوە. بەڵام تورکیا سەبارەت بە سەرکەوتنەکانی پڕوپاگاندەی ئاستی باڵای هەیە. کورد لە ئاستی دلخواز ئاگاداری ڕێکەوتنەکان نین. لە ساڵەکانی ١٩٧٩ و ١٩٨٠زاینی لە شارەکانی  مەریوان و سنەو مەهاباد دەسەڵاتی سیاسی لە ئاستێکدا بوو کە ،نوێنەرانی حکومەتی سێدارە ناچار کران لەم سێ شارە نوێنەرانی کورد دیدار کەن . یەکێتی و پارتی لەگەڵ سیستەمی بەعس گفتوگۆی جیاوازیان هەبووە . و گوزەری زەمان هەندێک لە چۆنیەتی دیدارەکانی بە ماسمێدیا گەیاندوە ، ئەگێنا هەر نهێنی کراوە. نوێنەرانی ڕۆژئاوا لە گەڵ حکومەتی سوریا دیداری سەرکەوتوانەیان هەبوە و، ڕێکەوتنەکان واژو و تۆمار کراوە . لە پڕۆسەی ڕێککەوتنی ڕۆژئاوا و حکومەتی سوریا بە پێچەوانەی هەموو ڕیکەوتنەکانی تری کورد ، دەسەڵاتی سێهەمی سیاسی حوزووری هەبووە کە، بەقازانجی کانتونەکانی ڕۆژئاوا بووە . داگیر کاران بە مەبەستی کات بەدەس هێنان ،خۆ پرچەک کردن و گەشەدانی بەربڵاوی شوڤاری و جاسوسی کاناڵی گفتوگۆ و دانوساندن جار و بارپێشنیار دەکەن .

................................................

مێژوو دەخوازیت پێ . کا . کا هەموو دیدارەکانی بەڕاشکاوی بۆ بیر و ڕای گشتی گەلی کورد باس بکا و ڕایانگەیەنێت .

هیوادارم هزر و بیر ، ئینڕژی و پوتانسیلی ڕێبەری، کادیرەکان و گریلاکانی پێ . کا .کا لە خزمەت بەرەو پێش بردنی ئاشتی ، پێکەوە ژیان ، پلۆڕالیزم و چەسپاندنی مافەڕەواکانی گەلی کورد و پێک هێنانی ئورگانە دیموکراتیکەکان بێت .تا یارمەتی کۆمەڵگا بدات و بە قۆناغی پێشکەوتوویی بگات . پڕۆسەی ئاشتی و دانیشتەکان بێگومان زەمان و کاتەکان هەڵدەلوشێت و بە قازانجی دیکتاتورەکانە . جێگای ڕەزامەندی ئاشتی خوازانی جیهانە کە بەهەڵویستی بیرمەندانە ، لێبڕاوانە و لۆژیک، ڕێبەران و ئیلیتی کوردی باکور،بڕیاریان داوە دەنگی چەکەکان کپ کەنەوە . بەو هیوایە پێک هێنانی قەوارە و نەزمی نوێ جیهانی، بەپێچەوانەی خواست و ویستی عەدالەتخوازانە و ڕەوای گەلی کورد هەڵنەسوڕێت و ئیتر نرخی چەک بۆ ڕزگاری گەلی کورد گرانبەها نە بێت .

زۆرترین بینراو
عه‌لی حه‌مه‌ساڵح: به‌غدا به‌ نیازه‌ بڕیاری ده‌ستگیركردن بۆ 25 كه‌سی ده‌سه‌ڵاتدارو سه‌رمایه‌داری هه‌رێم ده‌ربكات
محەمەد حاجی مەحمود: کۆبوونەوە لەژێر زەختی زەیدی و کابرای تلیاکخۆری نوێنەری ترامپ، هیچ گرنگییەکی نییە
ئەمریکا: پشتیوانی لە عێراقێکی فیدراڵی و هەرێمێکی سەقامگیری کوردستان دەکەین
پارتی و یه‌كێتی: به‌ هاوبه‌شی به‌رگری له‌ مافه‌ ده‌ستورییه‌كانی هه‌رێمی كوردستان ده‌كه‌ین
نێچیرڤان بارزانی و مه‌سرور بارزانی له‌ سلێمانی له‌گه‌ڵ بافڵ تاڵه‌بانی و قوباد تاڵه‌بانی كۆده‌بنه‌وه‌
بەڕێوەبەری مەرزی پەروێزخان بۆ ئاوێنە: ئەو وێنانەی وەزارەتی بەرگری عێراق بڵاویکردووەتەوە لەسەر مەرزەکە، هیچ بنەمایەکی نییە
ئه‌مڕۆ یه‌كێتی و نه‌وه‌ی نوێ كۆده‌بنه‌وه‌
راوێژکارێکی موجتەبا خامنەیی هۆشداریی دەداتە بەغدا
ده‌سته‌ی ده‌ستپاكی: به‌ڕێوه‌به‌ری پێشوی بەندەرەکانی عێراق لە میسرەوە گه‌ڕێندرایه‌وه‌ عێراق
سه‌در: باوه‌ڕدان نوێژی هه‌ینی یه‌كگرتو بكه‌ن بۆ له‌ناوچونی گه‌نده‌ڵكاران و قاچاخچییه‌كان له‌ سه‌رتاسه‌ری عێراقدا
© 2026 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×