کاک ئارام ڕێبه‌رێکی کاریزما بوو ! ناوی ته‌واوی شاسوار جه‌لال سه‌عید غه‌نی یه . ساڵی 1947 ی زاینی له گه‌ڕه‌کی حاجی خانی سلێمانی له دایک بووه. خوێندنی سه‌ره‌تایی له شارۆچکه‌ی ماوه‌ت و چوارتا و قۆناغی ئاماده‌یی له سلێمانی ته‌واو کردووه. ساڵی 1964ی زاینی له کۆلێژی ئه‌ندازیاری زانستگای به‌غدا وه‌رگیراوه . له به‌ر چه‌ند هۆیه‌ک له کۆلێژی بازرگانی خوێندویه‌تی و ساڵی 71 ی زاینی زانستگای ته‌واو کردووه . پاش تیرباران کردنی ڕێزداران : خاڵه شه‌هاب، کاک جه‌عفه‌ر و کاک ئه‌نوه‌ر به‌رپرسی یه‌که‌می کۆمه‌ڵه‌ی ڕه‌نجده‌رانی کوردستان، کاک ئارام بووه. کاک ئارام ڕاپۆرت و گوزارشێک له سه‌ر مێژووی کۆمه‌ڵه ده‌نووسی ، که به "ڕاپۆرتی شووبات " ناسراوه . له‌م ڕاپۆرته‌دا ڕه‌خنه‌ی توند و خولقێنه‌ر له هاوڕێکانی ده‌گرێت. ڕێزدار شاسوار جەلال ڕێبازی کۆمه‌ڵه‌ی ڕەنجدەران له باری فیکری و هه‌ڵویسته‌وه له بیری " تیزی سێ جیهان " به ڕێبه‌ری مائوتسه‌تونگ و پوپولیزم دوورده‌کاته‌وه. به لێکدانه‌وی کونکریت له هه‌ل و مه‌رجی دیاریکراو ،به‌ره‌و بیری مارکسیزم هه‌ڵده‌سوڕێت و وەک مارکسیستێکی شۆڕشگێڕ ،عەدالەتخواز وپێشکەوتووخواز هەڵویست دەگرێت و ،کۆمەلەی ڕەنجدەران لە سەر ڕیبازی مارکسیزم ڕێبەری دەکات . هاوکات خەباتی نیشتمانی و خەباتی چینایەتی ڕێبەری دەکرد. کاک ئارام کومیته‌ی هه‌رێمه‌کانی دامه‌زراند. له کوبونه‌ویه‌کدا له ساڵی 76 ی زاینی که به‌ڕێزان: سالار عه‌زیز، ئازاد هه‌ورامی، مه‌لابه‌ختیار و عه‌بدلڕه‌زاق به‌شدار بوون، به بێ ده‌نگ دان و پڕوسەی هەڵبژاردن ،کاک ئارام وه‌ک ڕێبه‌ر په‌سه‌ندو دیاری ده‌کرێت . گورووپی کاک ئارام و گورووپی زیندان ، که له زیندانه‌کانی به‌عس ئازاد کرابوون ، به ناوی کۆمه‌ڵه‌وه خه‌باتیان ده‌کرد. جیاوازی میتود و شێوەی خەبات و تاکتیک لە نێوان ئەم دووگرووپە هه‌بووە . پاش ماوه‌یه‌ک دیالۆگ و ململانی سیاسی له نێوان ئه‌م دوو گروپه ده‌ستی پێکردوە. کاک ئارام سالی 76 ی زاینی، له هه‌وه‌ڵین کۆبونه‌وه‌ی یه‌کێتیدا به‌شداری نه کردووه و، پێ ده‌چیت خه‌تی فیکری و ڕێبازی یه‌کێتی نیشتمانی به مارکسیستی نه زانیوه و هەڵنەسەنگاندووە. لەهەمان کاتدا بووه به ئه‌ندامی مه‌کته‌بی سیاسی یه‌کێتی نیشتمانی کوردستانی عێراق. کاک ئارام وه‌ک ژورنالیست وڕۆژنامه نوسێکی پێشڕەو و ڕادیکاڵ له گۆڤاری "هاوکاری" له به‌شی "هه‌ر جارێک باسێک" به ناوی خوازراوی - سواره - باسه‌کانی خۆی له به‌ستێنی : میتودلۆژی خه‌بات، بانگه‌وازی سیاسی،سه‌بکی کار، شێوه‌ی ڕێکخستن ، ته‌بلیغ و پڕوپاگاندە بڵاو کردوه‌ته‌وه . له گۆڤاری "ئاڵای شۆڕش "دا سه‌باره‌ت به بزووتنه‌وه‌ی به‌ر ته‌سک و گه‌مارۆدراوی گه‌لی کورد، وتاری نوسیوه و بەڕاشکاوی ڕاسپارده‌کانی سەبارەت بە شۆڕشی دیموکراتێکی گه‌لی عێراق بووه . کاک ئارام ڕێبه‌رێکی لیهاتوو، خۆنه‌ویست، فیداکار،به ئیمان،ساکار، نهێنی پارێز، عه‌داڵه‌تخواز و یه‌کێک له ڕادیکاڵ ترین سه‌رکرده‌کانی کورد بووه . ئه‌م ڕێبه‌رە کاریزما و ئه‌ستوره‌یه له ڕۆژی 31 01 1978 ،له ناوچه‌ی قه‌ره‌داغ و،له ئاوایی ته‌نگیسه‌ر به ده‌ستی به‌عسی فاشیست وهه‌ڵخه‌ڵه‌تاوانی کورده‌وه ، گیانی به‌خت کرد . ئیستا جێگای خاڵی" کاک ئارام" و" کاک فوئاد" له ناو بزووتنه‌وه‌ی گه‌لی کورددا، زۆر زۆر دیاره. حه‌یف فره زوو ، ڕه‌نجده‌ران و هه‌ژارانی کوردستانیان جێ هێشت و گه‌لی کوردیان له ڕێبه‌ری سادیقانەی خۆیان مه‌حرووم و بێ به‌ش کرد. خامە و قەڵەم لە ئاستی شەخسیەتی سیاسی و کۆمەڵایەتی کاک ئارام کوڵ و زمانیش لاڵە. داخی داخانم نازانم مێژوو چەند زەمان و کاتی پێویست بێ، هەتا بتوانی مرۆڤێکی کاریزما و مێشکێکی تری وەک ڕێزدار "شاسوار جەلال" بخولقێنێ . ده‌توانم ڕێگا له چاوم بگرم و سه‌یرتان نه‌کا -- ده‌توانم ڕێگا له ده‌مم بگرم و ناوتان نه با-- به‌ڵام هەرگیزناتوانم ڕێگا له دڵم بگرم و یادتان نه کا !
شیعرەکەم لە جەناب هەڤاڵ کوێستانی بە ئەمانەت وەر گرتوە .
چاوم لێ بوو،
لە جوانترین کاتی مەرگا،
شاخەکان پڕ بوون لە هاوار ،
چی ئەستێرەی درەوشاوەی ،
ئاسمانی سەر قەراخ هەبوون ،
یەکە یەکە کوژانەوە و ،
بە سەر باڵای خەفەتباری ،
تەنگیسەرا ڕژانە خوار
