ئیزەدیەکان بەرزەیادانی مێژوو!

ڕەشاد  مستەفا سوڵتانی
  2026-08-18   

لە جیهاندا تەنیا یەک خەسڵەت و پایەی باڵاتر هەیە ، ئەویش زانیاریە. و تەنیا یەک خەسڵەتی لاواز و کز وجودی هەیە ئەویش جەهل و نەزانینە . مەرگی ڕووناکبیر و ئازادیخواز و نوێخوازی بە ویجدان، لەو کاتەوە دەس پێدەکات، کە لە بەرانبەر ژنوساید " سکوت " دەکات . بیگومان گەشەی سەرسوڕهێنەری کۆمەلگا ، شارستانیەت و تکنیکی مودێڕن سەلماندویەتی کە بەردەوام زانست بیری تاریک دەسمی ! ئەرکی سەرشانی ڕووناکبیران ، بیرمەندان و تێگەیشتوان و مرۆڤ دۆستەکان ئەوەیە کە سەبارەت بە هێزی کۆنەپارێز و ڕەوتی توندئاژووی دینی و دەسەڵاتی ناڕەوای خورافات و دوواکەوتوویی بنوسن و لە ماسمێدیا تۆمارو ئارشیوی کەن. تا شارۆمەندانی ساویلکە و بێ ئاگا لە هەڵویستی ڕەگەز پەرەستانە و فاشیستی دووری بگرن . بۆ مرۆڤایەتی و ئینسانی بەویجدان ئیتر شورەیی و عەیبە کە ئەوانەی بناوانی بیر و هزریان لە گۆمی لێڵ وزەلکاو هەڵبەستوە ، کردەوەی وەحشیانە دووپات کەنەوە . .

...........................................................................

گەلی شەریف و عەدالەتخوازی ئیزەدی هیچ چەشنە یاسا ، قانونی ئاینی و کولتوریان نیە کە غەیرە ئیزەدیەکان بەزۆری چەک بندەست کەن و بیر و باوڕیان داسەپێنن. ئیزەدیەکان ئەو ژن و پیاوانەی کە دینی ئیزەدی بە جێ دێڵن هەرگیز ناکوژن . شوڤینیستە تۆخەکانی عێراق کە حکومەتیان بەدەستەوە بووە ، لە هیچ کتێبێکی مێژووییدا ئاماژە بە " بوونی " ئیزەدیەکان ناکەن . دەمارگرژە کۆنەپارێز و مێشک بەردینەکان بە هەزاران شێوە لە ژنوسایدی ئیزەدیەکان بەشداریان کردووە . کاتێک هێزی نیزامی ئامریکا عێراقی جێ هێشت، چەکەکانیان بە ئەرتەشی عێراق تەحویل دا . کاتێک سەربازانی عیراقی لە مەیدانی شەڕ هەڵاتن چەکانیان کەوتە دەس هێزی دینی و بۆ کوشتاری ئیزەدیەکان کەڵکیان لی وەر گرت، کوشتار و قەڵاچوی پیاوان و ژنانی ئیزەدی سنووری تێپەراند . کچان و ژنانی زۆر وەک کۆیلە ئەسیر کران و ڕیسوایی هێرش بەران بە چڵەپۆپە گەیشت. و مێژووی سەردمیان بە چەشنێک شەرمەندە کرد، کە نموونەی ئەم جەنایەتانە لە لایەن نازیستەکان و فاشیستەکانەوە کراوە ..

..................................................................

جێ پێ گێ و - پێ کا کا لە ڕۆژئاوای کوردستانەوە نان و دەرمان و خواردنیان بۆ کۆچبەرانی هەڵاتووی ئیزەدی گەیاندە کوێستانی شەنگال و ستاتوسی بەرزیان بۆ گریلا خولقاند . هاو کات پی کا کا و پێشمەرگە  دڵسۆز وقارەمانەکانی باشور لە شەنگال دژی دەسەڵاتی داعش شەڕیان کرد ونەیانهێشت شارۆمەندی زۆرتری ئیزەدی قەڵاچو کرێن . و هێزی  پێشمەرگە وگریلا لە ژنان و کچانی ئیزەدی کە چاوەڕوانی ئەتک و تەحقیر وبەسەرهاتی سامناک بوون و شکۆمەندیان دەشکا پارێزگاریان کرد.

................................................................. .

" دەتوانین گوڵ لە ژێر پێمان ورد و خاش کەین،

بەڵان بۆنی هەرگیز ،

دەتوانین نەتەوەیەک ژنوساید و قەڵاچو کەین،

بەڵام مێژوو و شارستانیەتی هەرگیز " !

............................................... .........

گوڵسپاسێک بە بەرخودان و بەرەنگاری هەمیشەیی ئیزەدیەکان کە هەمیشە شیاوی ڕیز و حورمەتن ، پێشکەشە. .

 

زۆرترین بینراو
عه‌لی حه‌مه‌ساڵح: به‌غدا به‌ نیازه‌ بڕیاری ده‌ستگیركردن بۆ 25 كه‌سی ده‌سه‌ڵاتدارو سه‌رمایه‌داری هه‌رێم ده‌ربكات
محەمەد حاجی مەحمود: کۆبوونەوە لەژێر زەختی زەیدی و کابرای تلیاکخۆری نوێنەری ترامپ، هیچ گرنگییەکی نییە
ئەمریکا: پشتیوانی لە عێراقێکی فیدراڵی و هەرێمێکی سەقامگیری کوردستان دەکەین
پارتی و یه‌كێتی: به‌ هاوبه‌شی به‌رگری له‌ مافه‌ ده‌ستورییه‌كانی هه‌رێمی كوردستان ده‌كه‌ین
نێچیرڤان بارزانی و مه‌سرور بارزانی له‌ سلێمانی له‌گه‌ڵ بافڵ تاڵه‌بانی و قوباد تاڵه‌بانی كۆده‌بنه‌وه‌
بەڕێوەبەری مەرزی پەروێزخان بۆ ئاوێنە: ئەو وێنانەی وەزارەتی بەرگری عێراق بڵاویکردووەتەوە لەسەر مەرزەکە، هیچ بنەمایەکی نییە
ئه‌مڕۆ یه‌كێتی و نه‌وه‌ی نوێ كۆده‌بنه‌وه‌
راوێژکارێکی موجتەبا خامنەیی هۆشداریی دەداتە بەغدا
ده‌سته‌ی ده‌ستپاكی: به‌ڕێوه‌به‌ری پێشوی بەندەرەکانی عێراق لە میسرەوە گه‌ڕێندرایه‌وه‌ عێراق
سه‌در: باوه‌ڕدان نوێژی هه‌ینی یه‌كگرتو بكه‌ن بۆ له‌ناوچونی گه‌نده‌ڵكاران و قاچاخچییه‌كان له‌ سه‌رتاسه‌ری عێراقدا
© 2026 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×