ڤایرۆسی هانتا، نەخۆشییەکی زوونەتیکی (ئاژەلمرۆیی)دەگمەن بەڵام کوشندە!

سان ساراڤان
  2026-05-07     142

هانتاڤایرۆس کۆمەڵێک یان خێزانێکی ڤایرۆسە ،کە بە پلەی یەکەم لەلایەن قرتێنەرەکانەوە وەک مشک و جرج  هەڵدەگیرێن و دەگوازرێنەوە و توانای تووشبوونیان بە نەخۆشییەکی توند لە مرۆڤدا هەیە. هەرچەندە هەوکردنەکان تاڕادەیەک نسبی و رێژەییە، بەڵام دەتوانێت ببێتە هۆی حاڵەتێکی مەترسیدار بۆ سەر ژیان، بەتایبەتی کاریگەری لەسەر سیستەمی هەناسەدان و گورچیلە دەبێت. ڕووداوەکانی ئەم دواییەی ساڵی ٢٠٢٦، لەوانەش کۆمەڵێک حاڵەت کە پەیوەندییان بە کەشتییەکی گەشتیارییەوە هەیووە، سەرنجی جیهانییان لەسەر ئەم نەخۆشییە و کاریگەرییەکانی لەسەر تەندروستی گشتی نوێکردەوە.

کەشتییەکە لە ١ی نیسانی 2026 لە ئوشوایا لە ئەرجەنتین بەڕێکەوت و بەرنامەیەکی گەشتەکەی بەسەر دەریای ئەتڵەسی باشووردا هەبوو، چەندین وێستگەی لە ناوچە دوورەکان و لە ڕووی ئیکۆلۆژییەوە هەمەچەشن بووە، لەوانە ئەنتارکتیکای سەرزەوی، جۆرجیا باشوور، دوورگەی نایتنگەیل، تریستان دا کونها، سانت هێلێنا و دوورگەی ئاسنشن.

لە ٢ی ئایاری ٢٠٢٦دا، کۆمەڵێک سەرنشین کە نەخۆشییەکی سەختی هەناسەدانیان هەبووە لەناو کەشتییەکی گەشتیاریدا. کەشتییەکە ١٤٧ سەرنشین و تیمی کەشتییەکەی هەڵگرتووە. تا ٤ی ئایاری ٢٠٢٦، حەوت حاڵەت (دوو حاڵەتی پشتڕاستکراوەی تاقیگەیی تووشبوون بە ڤایرۆسی هانتا و پێنج حاڵەتی گومانلێکراو هەیە) دەستنیشانکراون، لەنێویاندا سێ حاڵەتی گیانلەدەستدان، نەخۆشێکی نەخۆشی سەخت و سێ کەس کە نیشانەکانی سووکیان ڕاگەیاندووە، ئێستا لە کەناراوەکانی کابۆ ڤێردێ لەنگەری گرتووە.

تائێستا نازانرێت کە بەرکەوتنی سەرنشینەکان لەگەڵ گیانلەبەرە کێوییەکانی ناوچەکە بووە لە کاتی گەشتەکەدا، یان پێش سواربوونی لە ئوشوایا تا ئێستا دیاری نەکراوە.

نەخۆشییەکە بەپێی ناوچەکە بە شێوەی جیاواز دەردەکەوێت وەک:نەخۆشی سییەکانی هانتاڤایرۆس (HPS) نەخۆشییەکی سەختی هەناسەدان کە لە ئەمریکادا باو بووە.هەروەها تای خوێنبەربوون لەگەڵ نەخۆشی گورچیلە (HFRS) حاڵەتێکە کاریگەری لەسەر گورچیلە هەیە، زیاتر لە ئەوروپا و ئاسیادا بڵاودەبێتەوە.

 

هۆکارەکانی گواستنەوە و مەترسی

شێوازی سەرەکی گواستنەوە بریتییە لە زۆنۆتیک (ئاژەڵ-بۆ-مرۆڤ). ئەو چالاکییانەی کە مەترسی بەرکەوتن زیاد دەکەن بریتین لە:

- ژیان یان کارکردن لە ژینگەی تووشبوو بە قرتێنەرەکان

-پاککردنەوەی ئەو شوێنە داخراوانەی (کابینە، شوێنی هەڵگرتن) پیس بوون بە پیسایی قرتێنەرەکان

- بەرکەوتن بە خۆراک یان ڕووکارە پیسبووەکان

بەپێی  رێکخراوەی who گواستنەوە لە مرۆڤەوە بۆ مرۆڤ زۆر دەگمەن بووە بەڵام لە جۆرە تایبەتەکانی وەک ڤایرۆسی ئەندێسدا بەڵگەدار کراوە.

 

نیشانەکانی:

زۆرجار تووشبوون بە ڤایرۆسی هانتا بە نیشانە نادیاریکراوەکانی هاوشێوەی ئەنفلۆنزا دەست پێدەکات وەک  تا، شەکەتی

،ئازاری ماسولکەکان،سەرئێشە و سەرگێژخواردن. لەگەڵ پێشکەوتنی نەخۆشییەکە، دەتوانێت بە خێرایی خراپتر بێت و ببێتە: ناڕەحەتی توندی هەناسەدان، هەوکردنی سییەکان، نیشانەکانی ناڕەحەتی توندی هەناسەدان (ARDS)،شۆکلە حاڵەتە توندەکاندا، ڕێژەی مردن دەتوانێت بگاتە ٤٠ بۆ ٥٠%، بە تایبەت لە نەخۆشی سییەکانی هانتاڤایرۆس.

 

دەستنیشانکردن و چارەسەر

لە ئێستادا هیچ چارەسەرێکی دژە ڤایرۆسی تایبەت یان ڤاکسینێکی بەرفراوان بەردەست نییە بۆ تووشبووان بە ڤایرۆسی هانتا. چارەسەرکردن بە شێوەیەکی سەرەکی بریتییە لە: چارەسەری ئۆکسجین، پشتگیری چاودێری چڕ (ICU)، هەواگۆڕکێی میکانیکی لە حاڵەتە سەختەکاندا.]

 

خۆپاراستن و کۆنترۆڵکردن

ڕێگریکردن لە تووشبوون بە ڤایرۆسی هانتا زۆر پشت بە کەمکردنەوەی بەرکەوتن بە قرتێنەرەکان دەبەستێت:

- مۆرکردنی ماڵ و شوێنی هەڵگرتن بۆ ڕێگریکردن لە چوونە ژوورەوەی مێشوولە

- خواردنەکان بە شێوەیەکی پارێزراو هەڵبگرن

- بەکارهێنانی ئامێری خۆپاراستن لەکاتی پاککردنەوەی شوێنە پیسبووەکان

- دوورکەوتنەوە لە ڕشتن یان ڤاکیومکردنی پیسایی قرتێنەرەکان (بۆ ڕێگریکردن لە بڵاوبوونەوەی هەوا)

-  پراکتیزەکردنی پاک و خاوێنی دروست لە ژینگەی لادێ و دەرەوە

-  وەڵامەکانی تەندروستی گشتی لە کاتی بڵاوبوونەوەی نەخۆشییەکەدا بریتین لە جیاکردنەوەی حاڵەتەکان، شوێنپێهەڵگرتنی بەرکەوتن، و لێکۆڵینەوەکانی ژینگە.

ڤایرۆسی هانتا تا ئێستاش نەخۆشییەکی دەگمەنە بەڵام مەترسیدارە و لە کەیسە توندەکاندا مردنێکی بەرچاوی هەیە. سەرەرای ئەوەی  مەترسییەکان بۆ دانیشتوانی  بەگشتی کەمن، بەلام هۆشیاری و ڕێوشوێنی خۆپارێزی زۆر گرنگن، بە تایبەت بۆ تاکەکان لە ژینگە مەترسیدارەکاندا. بەردەوامی چاودێری و لێکۆڵینەوە زۆر گرنگە بۆ باشترکردنی دەستنیشانکردن، چارەسەرکردن و پەرەپێدانی ڤاکسین.

زۆرترین بینراو
سەرۆکی پەرلەمانی تورکیا: یاسای نوێ بە هیچ شێوەیەک لێخۆشبوونی گشتی نییە و سەرکردەکانی پەکەکە ناگرێتەوە
بومەلەرزە سیاسییەکەی تورکیا: باخچەلی لە نەیاری سەرسەختەوە بۆ پێشنیازکاری ئازادکردنی ئۆجەلان
ئاگادارییه‌ك له‌ ده‌سته‌ی راگه‌یاندن و گه‌یاندنی عێراق بۆ به‌كارهێنه‌رانی كۆڕه‌ك تیلیكۆم
هۆشداری لە دۆخی دەرونیی لاهوور شێخ جەنگی دەدرێت
دادگای فیدراڵی سكاڵایه‌كی له‌دژی راگرتنی پله‌به‌رزكردنه‌وه‌ی فه‌رمانبه‌رانی هه‌رێم ره‌تكرده‌وه‌
رۆبه‌رتۆ كارلۆس ده‌نگۆی موسڵمانبونی ره‌تده‌كاته‌وه‌
دەستگیرکردنی بەرپرسێکی هەواڵگری حەشدی شەعبی دۆخێکی ئەمنی ئاڵۆز دروست دەکات
نامۆ فازیڵ لە یارییەکی MMAدا بەرامبەر ڕکابەرە بەڕازیلییەکەی تووشی شکست هات
شارەزایەکی ئابوری: لابردنی سفرەکانی دیناری عێراقی گوزەرانی هاوڵاتیان ناگۆڕێت
ئێران پەیامێکی تووند دەداتە ڕۆژئاوا: لە ئەگەری فراوانبوونی جەنگ، مووشەکەکانمان دەگەنە ئەوروپا
© 2026 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×