كورد نابێت رێگا بدات هێنری كیسنجەرێكی تر دووبارە ببێتەوە!!
سەرەتا سێ تێبینیم هەیە:
یەكەم: ئەگەر لات زەحمەت نیە دوو وتارەكەی پێشووم بخوێنەوە: (هاككردنی باراك، چیرۆكی خەنجەرەكەی ئاغا و كوشتنی فەڕەنسا؟؟؟)
دووەم: وا تێمەگەن لە واقعی ناو موشەك و بۆمب و فڕۆكەو ئاگربارانی جەنگ تێناگەین و قسەی بەر سێبەر دەكەین, بەڵام جەنگ هەر فیشەك و بۆمب نیە، سیاسەت و تاكتیك و روداو دروست كردنە. با نمونەیەك بهێنمەوە: روسیا پەلاماری ئۆكرانیایدا ئەوە چەند ساڵە جەنگ و ماڵوێرانی روسیاو ئۆكرانیای تەنیوە, بەڵام ئەمریكا نەهات پەلاماری فەنزوێلا بدات، بەس سەرۆكی بردو نیزامی گۆڕی و تەواوی ئامانجەكەشی پێكا؟ كەواتە مەیدانی جەنگ جۆری زۆرە؟؟.
سێیەم: لای من ئەگەر كوردستان نەبێت كەسمان ناتوانین بژین و بەم نیشتمانەوە پیاوین، بۆیە حزب و حكومەت و قەوارە لای من ئامرازن و ئەمانە كاروباری ناوخۆن، واتە ئێستا لە هەرێمی كوردستان لەهەموو كەس ناڕازی ترم، لە بەنزینەوە بیگرە بۆ هەموو شتێك، بەڵام كوردستان لەسەروی هەموو شتێكەوەیەو حزبەكان دەبنە مێژوو، ئەوەی ئەبەدییەو ناموس و هەبون و كەرامەتی ئێمەیە كوردستانە. لەسەر ئەم بنەمایە ئەم وتارە دەنوسم و شرۆڤەی دەكەم، من بۆ خۆم ئەم دەردەدڵە دەكەم، چونكە نەكەس بەقسەی من دەكات و نەكەسی خاوەن بڕیار گرنگی بەم وتارەی من دەدات و هەڵسەنگاندنی بۆ دەكات واتە بۆ خۆم نوسیومە، تۆش بەدڵت نیە دەتوانیت كە خوێندتەوە لای خۆت بیسڕیەوەو زۆریش رێز لە بۆچونەكەت دەگرم.
سوریا
دوای روداوەكانی بەهاری عەرەبی ساڵی 2011، كۆمەڵێك دەسەڵات كەوتن،گەیشتە سوریا، ماوەیەكی زۆر رژێمی بەعسی سوریا خۆی گرت، چەند شتێك روویدا: كورد بووە هێزێكی زۆر كاریگەرو بازوو پتەو. داعش دروست بوو لەسوریا بووە دەوڵەت، كورد تێكی شكاندو باغۆزو رەققەشی گرت, دیمەشق گەمارۆ دراو نوزەی لێبڕا. موچەی مانگانەی سەربازێكی گەیشتە 20 بیست دۆلارو ئەم دەوڵەتە داری لەسەر بەرد نەماـ ئۆپۆزسیۆنی عەرەبی سوریاو باڵە ئیسلامیەكانی بوونە چەندین پارچەو لە ئیدلەبی سوریا گیرسانەوە، هێزی تەحریری شام چووە ناو لیستی تیرۆری ئەمریكاو هاوپەیمانەكانیەوە، رژێمی بەشار ئەسەدیش چووە ناو لیستی تیرۆرو تاوانكاریەوە. لە 16 شازدە ملیۆن كەس 9 نۆ ملیۆن كەسی سوریا ئاوارەی وڵاتان بوون. نان و كارگەو كشتوكاڵ و سوتەمەنی و هیچ شتێك نەما. بەڵام كورد بووە خاوەنی لە 40% خاكی سوریا، بووە خاوەن نەوت، چەك، قەوارە، ئاو، بەنداوەكان، ئیدارە، كارەبا، گەنم، هێزو چەكداری زۆر، لەهەمووشی گرنگتر ئەمریكاو هاوپەیمانەكانی و یەكێتی ئەوروپاو دنیا پاڵپشت و هەماهەنگی كورد بوون، شەڕڤان بە جل و لۆگۆو نیشانەی خۆیانەوە لە كۆشك و پەرلەمان و كۆنگرێس و شەقامەكانی دنیا پێشوازی و چەپڵەرێزان دەكران. لەملاشەوە سەركردەی ئۆزپۆسیۆنی سوریا بە سواری ماتۆڕ كوناوكون خۆی دەشاردەوەو دە ملیۆن دۆلاریش خەڵات بوو بۆ ئەو كەسەی ئاشكرای بكات و بیكوژێ؟؟. بەڵام دواجار هەموو شتێك قڵب بۆوە, كورد بووە ئاردی ناو دڕكان و داری لەسەر بەرد نەماو كابرای سەر ماتۆڕ لە تیرۆریستەوە بووە تاكە سواری سوریاو پایتەخت بە پایتەخت باوەشیان بۆ گرتۆتەوە.
تۆم باراك باڵیۆزی ئەمریكا لە توركیاو نوێنەری سوریاش، ناوەندگەری دەوڵەتی كردە ستراتیژو قەناعەتی بە سەرۆكی ئەمریكا هێنا, بۆ كورد بووە كابوس و هێنری كیسنجەرێكی تر؟؟. بۆیە ئەوڕۆژەی هاتە هەولێرو لەگەڵ سەركردە كوردەكان كۆبووەوە، هەموان دیمەنەكەمان بینی كە روخساری كوردەكان چەندە بێ تاقەت و بێ وزەو مات بوو؟؟. تۆم باراكیش برۆی هەڵدەتەكاند؟؟. تەنانەت خودی كوردانی رۆژئاوای كوردستان گوتیان ئێمە توشی شۆك بووین كاتێك چووینە دیمەشق، تۆم باراك لەگەڵ وەفدی سوری و توركی دانیشت و بە نوێنەری ئەوان و ئەندامی ئەوان قسەی لەگەڵ ئێمە كرد؟؟.
كۆبوونەوەكەی هەولێر
بۆیە دەبوو كورد دوای كۆبونەوەی هەولێر ئەم هەنگاوانە بنێت:
یەكەم: دوای تەواوبوونی كۆبونەوەكە دەبوو تۆم باراك بكوژرێت. لەبەر ئەم هۆیانە:
-بۆ ئەوەی جارێكی تر هێنری كیسنجەرێكی دیكە دروست نەبێتەوە.
-بۆ ئەوەی بە توركیاو سوریاو عێراق و ئێران بڵێیت ئەو زەمەنە رۆیشت كورد چەك بكرێت و هەڕەشەی لێبكرێت.
-بۆ لغاوكردنی غروریەتی سوریاو توركیاو عێراق بەرامبەر كورد.
-بۆ تاساندنی ئەمریكاو ئەوروپیەكان كە ئیدی كوردی سەردەمی 74 نین و بازوو هۆشیاریمان هەیە.
-بۆ ئەوەی رێككەوتنی پاریس تێك بچێت و گەمەكانی سوریاو توركیا بشێوێن و پوچەڵ ببنەوە.
-بۆ ئەوەی بە دنیا بڵێیت لەناوبردنی كیانێكی كوردی باجەكەی زۆر زۆر قورسەو ئیدی ئەو زەمەنە رۆیشت كیانی كوردی لەبارببرێت.
دووەم: كەمپی هۆل و زیندانی رەققەو تەبقەو حەلەب و حەسەكەو قامیشلۆ، بەهەزاران داعش و تیرۆریستی تێدابوو، بەڕەڵام دەكردن و بەجۆرێك هانم دەدان بەرم دەدانە ئەو دەوڵەتانەی رێككەوتنی پاریسیان واژۆ كردووە.
سێیەم: لەناو ئەم هەموو كەمپ و زیندانەی لەبەردەستم بوون، سیناریۆیەكم دروست دەكرد كە گوایە گروپێك لەمانە لە سوریا باراكیان كوشتووە.
چوارەم: خۆم دەكردە خوێنگرو خوێن ئەستێنی تۆم باراك و بەجۆرێك ماتەمینیم رادەگەیەنێت كە شەهیدی ئێمە بێت. راستە دەسەڵاتدارانی ئەمریكاو دنیا باش دەیانزانی كەر لەكوێ كەوتووەو كوندە لەكوێ، بەڵام سیاسەتت دەكرد!!.
پێنجەم: ئەمریكا لەسەر یەك كەس هەرگیز پێگەو بەرژەوەندی وسیاسەتی خۆی ناگۆڕێت، فەرمون سەیری ئەزمونی عێراق دوای 2003 و بنغازی لە لیبیا، هەزاران ئەمریكیان كوشت كەچی نەهات پەیوەندی خۆی لەگەڵ عێراق و لیبیا بكاتە قوربانی یەك كەس.
شەشەم: دوای كۆبونەوەكەی هەولێر، دەبوو بە ئاشكرا گروپ و هێزو لایەنگیری ئێران بانگهێشتی رۆژئاوای كوردستان كرابان، روسیاش بەهەمان شێوە، دەست بەجێ لەگەڵ ئێران وروسیا مەیدانی هەموو شتێك كرابا، چونكە لەوە خراپتر هەر رووی نەدەدا. (ئێران رزگار نیەو لەگەڵ توركیا فەرقی نیە، بەڵام هۆیەكی گرنگی تێكدانی رێككەوتنی پاریس بوو)
حەوتەم: بەسەدان هەزار پێشمەرگەو چەكداری كورد لە هەرێمی كوردستان و رۆژئاواو باكورو شاخەكان هەن، بە سەدان دەزگای ئەمنی و هەواڵگری و دژە تیرۆرو رێكخستنی نهێنی و چی وچی....هتد هەیە، نەتوانی كردەیەكی وەك لەناوبردنی تۆم باراك ئەنجام بدەیت، كەواتە شایستەی ئەوە نیت خاوەنی كیان بیت؟
هەرێمی كوردستان
ئێستاش ئەم كەسایەتیە رۆڵی زۆر خراپ لەسەر هەرێمی كوردستان دەگێڕێت، لەم رۆژانە گوتی: ئێمە لە عێراق لەگەڵ دەوڵەت مامەڵە دەكەین، مامەڵە لەگەڵ میلیشیا ناكەین، راستەوخۆ كار بۆ دەوڵەتی مەركەزی دیكتاتۆریەت دەكات، لای ئەو فیدڕاڵی و ئۆتۆنۆمی و ئازادی گەلانی ناوچەكە بوونی نیەو دەیەوێت دەوڵەتی مەركەزی زۆر توند دروست بكاتەوە. بۆیە ناكرێت كورد جارێكی تر بكەوێتەوە دەست قەدەری تورك و عەرەب و فارس و شۆڤێنیەتی دەوڵەتانی داگیركەر. سیاسەت لەوە وردترو زانستی ترە كە ئێمە سەیری دەكەین، دەبێت هەندێكجار دەست بۆ شەیتان ببەیت، هەندێكجاری تریش شەیتان ماچ بكەیت، هەندێك جاری تریش تەوقە لەگەڵ شەیتان بكەیت؟ خاك و نەتەوە لەسەرووی هەموو شتێكن. ئەوەی ئەمە ستراتیژی نەبێت ههميشه پاشكۆو خزمهتكارى خهڵكى ديكهيه.