کورد خۆی کۆبکاتەوە عیراق بەڕێوەدەبات

ئارام هادی
  2021-04-13   
ئێستا کاتی ئەوەیە حزبە کوردیەکان لە چوارچێوەی گوتار و کاری تەسکی نەتەوەیی دەرچن، لەگەڵ گرنگیدانیان بۆ بەدەستهێنانی دەنگی کورد لە هەرێمی کوردستان، بەو ئەندازە زیاتر گرنگی بە قازانجکردن لە دەنگی دەنگدەرانی کورد و پێکهاتە جیاوازەکانی ناوچەکێشە لەسەرەکان بدەن، لەگەڵ کوردانی دانیشتوی بغداد (کوردی فەیلی و نا فەیلی)کە ژمارەیان نزیک دەبێتەوە لە ملیۆنێک.

ئەمەش بە پلانی ورد و تێکۆشانی حزبی و دروستکردنی بەرەی جەماوەری دەکرێت، کە سیاسەتەکەی تەعبیر لە ڕایگشتی عیراقیەکان بکات و خەمی عیراقیەکان بخاتە کارنامەی خۆی و لەسەر ئەرزی واقع ڕەنگبداتەوە، هەرچەندە حزبی کوردی لەوەدا دواکەوت کە تا ئێستاش کەسانی نەتەوە جیاوازەکانی لە ناوەندی بڕیاری حزبەکانیان غایبە!!، بەڵام دەکرێت لە ئێستا بەدواوە کار لەسەر ڕاکێشانی خەڵکی زیرەک و پاشخان سیاسی و کەسایەتیە جۆرا و جۆرەکان بە ژن و گەنجەوە بهێننە ڕیزەکانیان و لە پلە ئاست بەرزەکانی حزبەکانیان بیان کەن بە ئەندام.

جگە لەمە کوتلە کوردیەکانی ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق، دەبێت لە ڕابردوو زیاتر گرنگی بە بابەتی سیاسی و نەبونی خزمەتگوزاری پارێزگاکانی ناوەڕاست و باشووری عیراق بدەن و بە کێشەی خۆیانی بزانن و لە کارنامەکانیان ڕەنگ بداتەوه، هەروەها ئەمە بۆ ڕێکخراوەمەدەنیەکانیش ڕاستە و لە دروستکردنی هەماهەنگی و کاری پێکەوەیی و پتەوکردنی پەیوەندیەکانی نێوانیان ببەنە ئاستێکی بەرز و پێکەوە لە چەندین پرۆژە و کۆنفرانس و کەمپیندا یەک ئامانج بن.

هیچ عەیبی تێدانیە گەر لە ڕابردوو زیاتر ڕوە و بغدادبین و گرنگی زیاتری پێبدەین، چونکە هەرێمی کوردستان هەرێمێکە سەر بە عیراقی فیدراڵ، دەستووریش بنەمای ڕێککەوتنی (سیاسی. ئابوری. کۆمەڵایەتی. جڤاکیە) کە عیراقی نوێی لەسەر وەستاوە، هەروەها لە مێژووی دروستبونی عیراقیشەوە تا ئێستا سەرباری حوکمی دڕندانە و جینۆسایدەکانی سەر گەلی کورد، کە لەسەر دەستی حکومەتە یەک لە دوای یەکەکانی بغداد بەسەرماندا هاتووە هێشتا عەقڵیەتی سیاسی عیراق باشتر لە عەقڵی سیاسی (تورکیا. ئیران. سوریا) کوردی قبوڵە و لەچاو ئەواندا ئاسانتر ماف بە کورد دەدات. (بۆ گەیشتن بە ڕاستی ئەم بابەتە کتێبە مێژووییەکانی سەد ساڵی ڕابردوو بخوێننەوە کە لەلایەن سەرکردە جۆرا و جۆرەکانی کوردەوە نوسراون). 

لە ئێستاشدا هەرێمی کوردستان "تەنها" بەراورد بە عیراق ئاوەدانتر و سەقامگیرتره، ئەو عیراقە کە هەر ڕۆژەی گروپێکی ملیشایی هەڵدەتۆقێ و کەس بەکەسە هەر لەوەی کەمە کورد ناو ماڵی خۆی ڕێکبخاتەوە و بە یەکگوتارییەوە هەنگاوەکانی چڕبکاتەوە بەرە و بغداد و عیراق بەڕێوەببات.

 "تۆبڵێی بە هەموو کورد لەدوای خۆڕێکخستن بەقەد مام جلالی پێ ئەنجام نەدرێت کە بەتەنها عیراقی بەڕێوەدەبرد"؟!!، کات درەنگە و هێندەی بۆ نەهێشتوینەتەوە تا بە ئیسراحەت پاڵی لێ بدەینەوە لە کاتێکدا ئەمڕۆ سەرۆککۆماری عیراقی فیدراڵ مەرسومی تایبەتی دەرکرد و تیایدا ڕۆژی ١٠ی تشرینی یەکەمی ئەمساڵی دیاری کرد وەکو ڕۆژی هەڵبژاردنی پێشوەختە بۆ ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق.

وتاری زیاتر

زۆرترین بینراو
عه‌لی حه‌مه‌ساڵح: به‌غدا به‌ نیازه‌ بڕیاری ده‌ستگیركردن بۆ 25 كه‌سی ده‌سه‌ڵاتدارو سه‌رمایه‌داری هه‌رێم ده‌ربكات
محەمەد حاجی مەحمود: کۆبوونەوە لەژێر زەختی زەیدی و کابرای تلیاکخۆری نوێنەری ترامپ، هیچ گرنگییەکی نییە
ئەمریکا: پشتیوانی لە عێراقێکی فیدراڵی و هەرێمێکی سەقامگیری کوردستان دەکەین
پارتی و یه‌كێتی: به‌ هاوبه‌شی به‌رگری له‌ مافه‌ ده‌ستورییه‌كانی هه‌رێمی كوردستان ده‌كه‌ین
نێچیرڤان بارزانی و مه‌سرور بارزانی له‌ سلێمانی له‌گه‌ڵ بافڵ تاڵه‌بانی و قوباد تاڵه‌بانی كۆده‌بنه‌وه‌
بەڕێوەبەری مەرزی پەروێزخان بۆ ئاوێنە: ئەو وێنانەی وەزارەتی بەرگری عێراق بڵاویکردووەتەوە لەسەر مەرزەکە، هیچ بنەمایەکی نییە
ئه‌مڕۆ یه‌كێتی و نه‌وه‌ی نوێ كۆده‌بنه‌وه‌
راوێژکارێکی موجتەبا خامنەیی هۆشداریی دەداتە بەغدا
ده‌سته‌ی ده‌ستپاكی: به‌ڕێوه‌به‌ری پێشوی بەندەرەکانی عێراق لە میسرەوە گه‌ڕێندرایه‌وه‌ عێراق
سه‌در: باوه‌ڕدان نوێژی هه‌ینی یه‌كگرتو بكه‌ن بۆ له‌ناوچونی گه‌نده‌ڵكاران و قاچاخچییه‌كان له‌ سه‌رتاسه‌ری عێراقدا
© 2026 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×