بەغداو ھەرێم، چۆن کێشەی موچەو قەرزیان چارەسەر کرد؟!

هاوژین عومەر
  2020-07-07     1350
بەراوردکارییەکی سادە..
لە ماوەی ڕابردوودا، بەھۆی دابەزینی نرخی نەوت و چەند ھۆکارێکی دیکەوە، گرفتی بودجە و مووچە لە عێراق و ھەرێمی کوردستانیش سەریان ھەڵدایەوە، لە ھەردوو لا باسی کەمکردنەوەی مووچە و قەرزەکانی حکومەت ھاتنەوە یٔاراوە.. بەڵام ھەریەکەیان جیاواز لەوی دیکە مامەڵەی لەگەڵ یٔەو پێشھات و قەیرانەدا کرد.. یٔێوە بڕواننە جیاوازییەکانی نێوان بەغدا و ھەرێم لە چارەسەری یٔەو گرفتانەدا..
لە بەغدا، حکومەتەکەی موستەفا کازمیی ویستی مووچە کەم بکاتەوە، ھێندەی نەبرد یٔەنجومەنی نوێنەرانی عێراق ھاتە سەرخەت و بە زۆرینەی دەنگ بڕیاری دا کە حکومەت بۆی نییە مووچەی مووچەخۆرانی شایستە کەم بکاتەوە. بەڵام لە بەرانبەردا، بۆ کاریٔاسانییکردن بۆ حکومەت، یٔەنجومەنەکە ھات و یاسای قەرزی ناوخۆیی و دەرەکیی پەسەند کرد، بۆ یٔەوەی لانی کەم، حکومەت بتوانێت بۆ ماوەی چەند مانگێک، مووچە و خەرجیی دابین بکات، تا یٔەوکاتەی قەیرانەکە تێدەپەڕێنێت.
یٔەمەش چەند ڕاستییەکی ڕوون دەگەیەنێت:
یەکەم: چینی مووچەخۆرانی شایستە بە ھیچ شێوەیەک لەو مامەڵەیەی نێوان حکومەت و پەرلەمانی عێراق زەرەرمەند نەبوون و کێشە و ترسی کەمکردنەوەی مووچەیان بۆ چارەسەر کرا و پەرلەمان بە کۆی دەنگ بەرەی خەڵکی ھەڵبژارد.
دووەم: بابەتی قەرزکردنی حکومەت لە لایەنی ناوخۆیی و دەرەکیی، بابەتێکی تەواو شەفاف و یاسایی و بەرچاوە، یٔەگەر بە یاسا و بە شەفافی ڕێک نەخرێت، یٔەوا ھەرگیز ڕوو نادات و حکومەت ناتوانێت یٔەو ھەنگاوە بنێت، واتە پەرلەمان یٔاگاداری تەواوی قەرزەکانی یٔێستا و ڕابردووی حکومەتی عێراق و چۆنێتیی دانەوەشیانە.
سێیەم: ڕاستییەکی دیکە پەیوەندیی بە ڕۆڵ و پێگەی پەرلەمان و پەرلەمانتارانەوە ھەیە، یٔەویش یٔەنجامدانی یٔەرکی خێرا و بەرپرسیارێتیی سەرشانی پەرلەمان و پەرلەمانتارانی عێراقە، کە وەکو دەزگایەکی سیادیی کارا، لە گرفتەکاندا ڕاستەوخۆ دێنە سەرخەت و ڕۆڵ و زیندوویی خۆیان دەسەلمێنن، یٔەگەرچی لە ھەندێک ھەنگاوی دیکەشیاندا سەرنجیان دەکەوێتە سەر و بێ کەموکورتیی نین.
یٔەمە سەربارەی یٔەوەی حکومەتی عێراق زۆر بە یٔازایانە وتی چارەسەری گرفتی دوومووچەیی و زیاتر دەکەم و تەنھا یەکمووچەیی دەھێڵمەوە و ڕووبەڕووی ھەندێک ھەڕەشە و فشاری ھێزە گەورەکانی شیعەش وەستایەوە لە بابەتێکی وەکو مووچەی ڕوفەحادا.. وەکو دەریش دەکەوێت، یٔێستا حکومەت سەرقاڵی یٔەو پڕۆسەیەیە.
بەڵام یٔەگەر بێین و سەیرێکی مامەڵە و جووڵەکانی حکومەت و پەرلەمانی خۆمان بکەین لە بەرانبەر قەیرانی داراییدا، بۆ چۆنێتیی چارەسەرکردنی یٔەو دوو بابەتەی سەرەوە، واتە مووچە و قەرزکردن، سەیر دەکەین زۆر پێچەوانەی بەغدا یٔەو کارەیان کردووە، زەرەرمەندی یەکەم و کۆتاییش ھەر خەڵک و مووچەخۆران بوون.
حکومەتی ھەرێم زۆر بێباکانە مووچە دوا دەخات، پاشەکەوتی دەکات، کەمی دەکاتەوە.. کەسیش دەنگی لێوە نایەت.. نە حکومەت حیساب بۆ پەرلەمان دەکات لەو ڕووەوە، نە پەرلەمانیش تووکی گرژ دەبێت و دێتە سەرخەت و لە حکومەت دەپێچێتەوە و بڕیارێکی ھاوشێوەی عێراق دەردەکات، بەڵکو بە پێچەوانەوە، پەرلەمان سەرقاڵ دەکرێت بە کۆمەڵێک بابەتی لاوەکییەوە..
ھەروەھا لە بابەتی قەرزەکانی سەر حکومەتیش، کە خۆیان وتەنی بڕەکەی (٢٧) ملیار دۆلارە، نە پەرلەمان یٔاگای لێبووە لە ڕابردوودا، نە یٔێستاش یٔاگای لێیە بۆچی و چۆن یٔەو قەرزە زۆرە کراوە و لە چیدا خەرج کراوە؟! ماوەیەک پێش یٔێستاش سەرۆکی پەرلەمانی کوردستان ڕایگەیاند کە ھەرێمی کوردستان بە ھیچ شێوەیەک قەرزدار نییە!!
لە سۆنگەی یٔەم وتارەوە، جیاوازییەکانی نێوان ھەرێم و بەغدامان بۆ دەردەکەوێت سەبارەت بە بابەتی مووچە و قەرزەکان و چۆنێتیی چارەسەرکردنیان، لەم دوو مامەڵەیەشدا یەکێکیان دروست و دەوڵەتدارانەن.. جا یٔێوەی خوێنەر بۆ خۆتان سەرپشک بن کە یٔایا کامە ھەنگاو و چارەسەریان لەوی دیکە سەرکەوتووتر و گرنگتر بوو؟ کامەیان لە بەرژەوەندیی ھاووڵاتیان و مووچەخۆرانی یٔاسایی و یاسایی تەواو بوو؟
یٔەگەر کەسێکیش لە دژی بەندە و بۆ وەڵامی یٔەم بابەتە، نموونە بە یاسای چاکسازیی ھەرێم بھێنێتەوە، کە لە ھەفتەی ڕابردووەوە کەوتە بواری جێبەجێکردنەوە، یٔەوا دەبێت لە خۆی بپرسێت کە یٔایا یٔەو یاسایە دەتوانێت مووچە بکاتەوە بە (٣٠) ڕۆژ جارێک؟ یٔەتوانێت کەمترین مووچەی خانەنشینی بکاتە (٥٠٠) ھەزار دینار، ھاوشێوەی بەغدا؟ یٔایا یاساکە دەتوانێت دادگەریی و شەفافیەت لە قەرزەکان و داھات و چۆنێتیی خەرجکردنیان بھێنێتە یٔاراوە؟! یٔایا یاساکە دەتوانێت دز و گەندەڵکارە گەورەکان بداتە دادگا و دەست بە سەر سەروەت و سامانە نایاساییەکانیاندا بگرێت؟ یٔایا یاساکە دەتوانێت مووچەخۆری بندیوار بنەبڕ بکات؟
ھەرکاتێک یٔەوە ڕووی دا، یٔەوا بێ سێ و دوو ڕایدەگەیەنم کە من بە ھەڵەدا چووم، حکومەت و پەرلەمانی کوردستان، بە یٔەرک و بەرپرسیارێتیی مێژوویی خۆیان لە بەرانبەر خەڵکی بەشمەینەتی ھەرێم و یٔەزموون و یٔایندەی قەوارەکەمان، ھەستاون!
زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×