بوقی دەسەڵات
هۆشیار عەبدوڵا
2020-09-29   1171
ئەوانەی رەخنەی ئێمە بەدوژمنایەتیو دژایەتی بۆ حکومەت و دەسەڵاتی هەرێم تێدەگەن و ماستاوچێتی خۆشیان بەدڵسۆزی ئەوانەن کە هەمو سەردەمێک (بوقی دەسەڵات)بون و راهاتون لەسەری.
ئەگەر ڕەخنەی ئێمە لەوەی لەهەرێمدا گەندەڵی نەکرێ، داهاتی نەوت و ناوخۆ بە تاڵان نەبرێ، زەوی و زاری کوردستان بەویستی بەرپرسان تەخشان و پەخشان نەکرێ، دژایەتی و دوژمنایەتی بێ، ئەی ئەوەی کە گەندەڵی و تاڵانی و تەخشان و پەخشان بەبەرچاویەوەو بەرەزامەندی ئەو و موبارەکەی ئەو دەکرێ ناوی چییەو بریتیە لە چیی؟!
بوقی دەسەڵات، جا لە هەرێم بێ یان بەغدا، بۆ پارتی بێ یان بەعس،بۆ یەکێتی بێ یان گۆڕان، بۆ شیعە بێ یا سوننە، لەتاران بێ یان توران، لەشەرق بێ یان غەرب، هەر نابوت و ناشرینە، بەڵام بوقە هەرە ناشرینەکان ئەوانەن تا دوێنێ دەنگی نارازیی و لەبەرەی خەڵک و ئۆپۆزسێۆندا بون ئەمڕۆ شێت و شەیدای دەسەڵاتی پڕ لە گەندەڵی و بەدکاری هەرێمن و دوێنیی خۆیان بە هەمو قسەو بەڵێنە قەبە و باق و بریقەکانیان بیرچۆتەوە.
ئەگەر رەخنە لەدەسەڵاتێکی خراپ بەئامانجی چاککردنی دوژمنایەتی بێت وەک بوقە کۆن و نوێکان دەیڵێن، ئەوا وەسف و سەناکردنی دەسەڵاتێکی لێوان لێو لەگەندەڵی و بەدکاریی هاوشێوەی هەرێم، تاوان و زۆر شتی تریشە.