فازڵ نەبی لەپێناوی چیدا زانیاری نادروست بڵاودەکاتەوە؟!

هۆشیار عەبدوڵا
  2019-01-25     2827
رونە کاک فازڵ بە چ مەبەستێک دەیەوێت موازەنەی ۲٠۱۹ بشێوێنێ، جارێ بەفراوانی باسی ناکەم تا کاتی دێت، بەڵام بۆ رایگشتیی خەڵکی کوردستان دەمەوێت بڵێم؛

ماددەی دە برگەی ج، حکومەتی عێراقی ئیلزام کردوە بەوەی تعویچات الموچفی الاقلیم بدات، هەمان مادە برگەی ب حکومەتی عێراقی ناچار کردوە کە موچەی پێشمەرگە بدات.

چۆن؟!

زۆرێک لەئێوە دەزانن کە موازنە تەنها کۆمەڵیک ماددە نیە بەڵکو کۆمەلێک جەدوەلیشە ، بە گویرەی جەدوەلی (و) باسی ئەو نەفاقاتانە دەکات کە بە شیوەی مەرکەزی پارەدار دەکرێن لەو جەدوەلەدا حەقلێک هەیە ناوی تعویچات الموظفین ە، مەبەستی موچەی فەرمانبەرانە ، لەو جەدوەلەدا ، پشکی هەرێم لەو حەقلەدا دیاریکراوە کە 5,448,000,000 دابەشی 12 مانگی بکەیت دەکاتە 454 ملیار دینار ، لە برگەی ج حکومەتی عیراقی ئیلزام کراوە بە سەرفکردنی ئەو حەقلە کە موچەیە.

بۆ پێشمەرگە لە برگەی ب خراوەتە سەر وەزارەتی دیفاع ، برواننە ئەو دۆکۆمێنتەی خوارەوە کە هی وەزارەتی دیفاعە و بری 68 ملیاری مانگانەی بۆ پێشمەرگە داناوە،واتا ئەصڵەن موچەی پێشمەرگە بەشێک نیە لە پشکی هەرێم تا ببردرێت بەڵکو بەشێکە لە پشکی وەزارەتی دیفاع ، لام سەیرە کاک فازڵ ئەو هەمو ماوەیە وەکیل وەزیری دارایی بوە ئەوە نەزانێت؟!

جگە لە دەق ئیتیفاقیش هەیە :

دور لە دونیای دەق و مادەکان ، لەسەر ئەوەی کە موچە دور بێت لە مملانێی سیاسیی و مەلەفی نەوت ، لە ناو کوتلەکان قەناعەتمان پێ هێناون کە موچەی فەرمانبەران و پێشمەرگە نەبڕدرێت و سەلماندویانە .

کاتێک داوای هەمو نەوتی هەرێمیان کردوە پێمان گوتن باشە بەڵام کرێی کۆمپانیاکان بدەن ، ئەوەشیان سەلماندوە هەرێم 250,000 بەرمیل بنێرێ و لە زیادەی نەوت کرێی کۆمپانیاکان بدات .

من بۆ خۆم مەلەفی نەوتی هەرێم بە بەڵایەکی گەورە دەبینم و تازو نەجاتمان بێت لێی کەمە و دەبێت قەزرەکەی حەلبکرێت و باشترین رێگاش ئیتیفاقە لەگەڵ بەغداد.
ئەوەش بارون بێت مەرج نیە ئەوەی ئەمسال بۆمان چۆتە سەر ساڵانی داهاتو بچیتە سەر، نەوتی خۆمان بفرۆشین و عیراق موچەمان بداتێ.

زیاتر لە مانگێک ئێمە لە دانوستاندا بوین ، تیمی حکومەتی هەرێم لەسەر خەت بون ، لە دوا کۆبونەوەی ئیتیفاقی کۆتایی کاک بەنگین رێکانی ئامادەبوە و ئەو دەزانێت بە چ حالێکی قورس دانوستانکراوە نەک لەسەر نەوت بەڵکو لەسەر نەفەقاتی سیادیش.

باشە با کاک فازڵ جواب بداتەوە ئێستا بەكام ماددەی دەستور بری 317 ملیار مانگانە دەگاتە هەرێم ؟!

کاتێک تۆ وەکیل وەزیری دارایی بوی نەهامەتیەکانی بودجە دەستیان پێکرد:

کاتێک کاک فازڵ نەبی وەکیل وەزیری دارایی بو ، موچە و بودجە بردرا ، نالێم خەتای ئەو بو بەڵام ئەو چارەسەرێکی پێ نەبو ، رۆلی فەرمانبەرێکی نەبو ، دەسەڵاتی لە مودیر عامێک کەمتربو .

بەڵگەم بۆ بێدەسەڵاتی ئەو :

کاتێک نەفەقاتی سیادی لە نزیکەی ۲٠ بوارەوە بەرزکرایەوە بۆ زیاتر لە ۱٠٠ بوار بۆ ئەوەی پشکی هەرێم داببەزێت کاک فازڵ لەوێ بو هیچی نەکرد بەڵکو پەسەندی کرد.

کاتێک سەرفکردنی پشکی هەرێم لە نفقاتی مخگگ ەوە بۆ نەفەقاتی فعلی گۆڕا ئەو کاک فازڵە رێگری لێنەکرد لە کاتێکا ئەو وەک وەکیل وەزیر بەحساب پسپۆر بو .

زۆر وەکیل وەزیر هەن دەسەڵاتیان لە وەزیر زیاترە ئەوەش بە خبرە و لێهاتویی دەسەپێنن ، هیچمان لەو نەدی.

ئەگەر ئەو شینەی کاک فازڵ پینە و پەڕۆی ئەوە بێت موچە ئاسایی نەکەنەوە ئەوە دیارە شینی هەریسەکەیە ، خۆ ئەگە بیەوێت دوای ئەوەی لە وەزارەتی دارایی نەماوە بە خەڵک بڵی من لەو مەجالە عەبقەریم ، ئەوە مەفڕوز بو کە وەکیل وەزیر بو ئاوا جدی بوایە نەک ئێستا لەو روەوە پەندی کوردی زۆرن بەس نایانڵێم .

موازنە پەسەند کرا ، ڕێنمایشی پێ دەردەچیت بۆ خەڵک دەردەکەوێت پارە دێت یان نا ، بەڵام با کاک فازڵ بزانێ موتابەعەی دینار بە دیناری پارەی فەرمانبەران و پێشمەرگە و زۆر مەلەفی دیکەی کۆنی ناو وەزارەتی مالیە دەکەین!.

ئەوەی بڵێ یاساکە باش نیە یەکسەر بزانن کە داکۆکی لە مەسەلەی نەناردنی نەوت دەکات و دەیەوێت موچە ئاسایی نەبێتەوە ئەگەر نا ،هەر ئەندامە کوردەکانی لیژنەی دارایی نا ، بەڵکو هەمو فراکسێۆنەکان و وەزیری مالیە و وەزیری ئاوەدانکردنەوە و خەلکانێک لە پەرلەمانی کوردستان و حکومەتی هەرێمیش لەسەر خەت بون و پێیان پەسەند بوە .

هیوادارام ناچار نەبم ، راشکاو تر و بە صەراحەتێکی جارحتر بەردەوام بم ، ئەگەر کاک فازڵ هەوڵی بڵاوکردنەوەی رەشبینی و شێواندنی رایگشتی نەدایە هەڵبەتە ئەم وەڵامەم بەو شیوەیە نەدەبو .

وتاری زیاتر

زۆرترین بینراو
سیستمی بەرگری مووشەکی لە هەرێمی کوردستان جێگیردەکرێت
بافڵ تاڵەبانی: هەڵبژاردنی پەرلەمانی كوردستان لەوادەی خۆیدا دەكرێت
ڕێبه‌ر ئه‌حمه‌د: هیچ هێزێكى ئۆپۆزسیۆنى ئێرانى‌و توركى لاى ئێمه‌ تیرۆریست نین
لێدوانی‌ سەرۆكی دادگای فیدڕاڵی‌ لەبارەی موچەی موچەخۆران‌و یاسای هەڵبژاردنی هەرێمی كوردستان
هه‌نگاوه‌كانی‌ پرۆسه‌ی‌ به‌بانكیكردنی‌ موچه‌ی‌ موچه‌خۆران لەبانکه‌كانی ڕەشیدو ڕافیدەین بڵاوكرایه‌وه‌
راگەیەندراوی‌ ئەنجومەنی سەرکردایەتی یەکێتی لەبارەی هەڵبژاردنه‌وه‌
مەسعود بارزانی: ناكرێ لەو وادەیەی دیاریكراوە "هەڵبژاردنێكی پاك و بێگەرد" بەڕێوەبچێت
وتەبێژی وەزارەتی دارایی: دەستمان بە رێککارەکانی پلەبەرزکردنەوە کردوە
زانا مه‌لا خالد: هه‌ڵبژاردن كۆنفرانسی ناوخۆیی مه‌ڵبه‌ندو كۆمیته‌كان نیه‌ تا به‌ تاكلایه‌نه‌ به‌ڕێوه‌ی ببه‌ن
وەزیری نەوتی عێراق: داوامان لە حكومەتی هەرێم كردوە نەوت رادەستی سۆمۆ بكەن بۆ هەناردەكردنی
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×