خاڵی بەهێز و لاوازی دوو هاوسەرۆکەکە!

توانا ئەمین
  2021-07-12     2326
بۆ هەر توێژەر و نووسەرێک خوێندنەوەی سروشتی کەسێتی بافڵ تاڵەبانی لە هەر سیاسییەکی تری کوردستان ئاسانترە؛ بافڵ تاڵەبانی زۆر خۆیەتی، حەسمی وکەلەڕەق و قسەڕەقە، بەڵام تا ئەوسەر یەک ڕاستە هێڵە، بواری مراوغە و پێچاوپێچی تێدا نییە، توانای سازشی لاوازە و یەک قسەیە، کە ئەمە خاڵی لاوازە بۆ سەرکردە و پیاوی سیاسی... سروشتی جەستەی وەرزشیی و سەربازیی و پتەوە، فۆرمێکی جەستەیی پیاوانەی هەیە کە بەرامبەرەکانی دەخاتە ژێر هەژموونی خۆیەوە، لەگەڵ ئەمانەدا سادە و دڵپاکە... پێچەوانەی قوباد کە نەرم و نیانە؛ گۆچان و غەزەب و دۆودۆشاو تێکەڵکردنەکەی مام جەلال لەم کوڕە گەورەیەیاندا بە تەواوی کۆبۆتەوە. کەمتر عورفی خاوەنماڵیی مام جەلال و دەعوەت و سەردان و خوانڕێخستن و شێخ و مەلا و سەرۆک عەشیرەت بینینی هەیە، خەلق و خۆی توندە، جدی و مەزاجییە پێکەوە. تاسنوورێک دەوستێ بەڵام سڵ لە هیچ ناکاتەوە، ئەوەی بۆی گرنگ نەبێ سۆشیال میدیایە. خاڵی لاوازی لە سەرکردایەتی کردندا ئەوەیە؛ نەک گوێ لە خەڵک ناگرێ، گوێ لە بازنەکەی دەوروبەری خۆشی ناگرێت و ئەوە دەکات کە خۆی بە ڕاستی دەزانێت.
لاهور شێخ جەنگی
ئەگەرچی کوڕی مام جەلال نییە بەڵام زیاتر لە کوڕەکانی ڕەنگوبۆی مام جەلالی هەڵگرتووە، سیاسییە، موجامیلە، لەسەرخۆیە، میواندۆست و کۆمەڵایەتییە، هەمیشە حەزی لەناو خەڵکە، بەڵام بەوەدا پێشینەی هەواڵگریی و سەربازیی هەیە هێشتا ئەو تەمومژەی لێ نەڕەویوەتەوە؛ خەڵک بە چاوی دۆست یان دوژمن سەیر بکات. لاهور شێخ جەنگی خەونەکانی لە خۆی گەورەترن و لەمەشدا هەم هەلومەج یاریدەی داوە، هەم ڕۆژگار لەگەڵی چاک بووە، هەم چاوکراوەیی و وریایی خۆی ڕۆڵی بینیووە، بە جۆرێ بێ ئەوەی خەباتی شاخی هەبێت، بێ ئەوەی کوڕی سەرۆک بێت، بێئەوەی ئەندامی مەکتەبی سیاسی و سەرکردایەتی بێت؛ لە کۆنگرەی حیزبەکەیدا بوو بە هاوسەرۆک! ئەوە بازدانێک بوو کە لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست و تەنانەت لە حیزبەکانی ئیسرائیلیشدا کە تەواو کراوە و دیمۆکراسین ئەم سەرکەوتنە نمونەی نەبووە. بەڵام بازدانی ڕابردووی بێباج نەبووە و ئەوەتا ئێستای خستۆتە ئاریشەوە... لاهور شێخ جەنگی پێچەوانەی ڕکابەرە یەکێتییەکەی زۆر گرنگی بە میدیا و سۆشیالمیدیا دەدات، پشکی شێری هێزی ئەو لە ناو ڕێکخستنەکان و جەماوەر و شەقامدایە، باوەڕی بە ڕاگەیاندن و چەک و هەواڵگری هەیە و بەشێکی دیاری وزە و پارەی خۆشی بۆ ئەو بوارانە سەرف دەکات. خاڵی لاوازی لە سەرکردایەتی کردندا ئەوەیە؛ گوێ لە خەڵک ناگرێ و تەنیا قسە لە بازنەکەی دەوروبەری خۆی وەردەگرێت.
زۆرترین بینراو
له‌سنوری "پاوه‌"ی رۆژهه‌ڵاتی كوردستان شه‌ڕ رویداو پاسه‌وانێكی سنوری ئێران كوژرا
مه‌زڵوم عه‌بدی: ده‌بێت مافه‌ نەتەوەیی، كو‌لتوری و ئیدارییه‌كانی كورد له‌ سوریا به‌ ده‌ستور مسۆگه‌ر بكرێن
لە حەسەکەوە بەرەو دیمەشق: مەزڵوم عەبدی بە فەرمی وەک ڕاوێژکاری سەرۆکایەتی دەستبەکار دەبێت
دادگای باڵای عێراق بە فەرمانی فایەق زێدان هێرشکردنە سەر ناوچە دیپلۆماسییەکان بە "تیرۆر" ناودەبات
ترەمپ: بە کامێرا چاودێریی بنکە ئەتۆمییەکانی ئێران دەکەین
سوپای پاسداران بە موشەک هێرشی کردەسەر ئامانجەکانی ئەمریکا ئوردن
سۆمۆ: داهاتی پێشبینیکراوی نه‌وت دەگاتە نزیکەی 4.5 ملیار دۆلار و نه‌وتی هه‌رێم به‌ 87 دۆلار ده‌فرۆشرێت
هه‌ڵسوڕاوانی گۆڕان له‌ گردی زه‌رگه‌ته‌: بە بڕیاری دادگا شەرعییەت لە دانا ئەحمەد مەجید وەردەگرینەوە
عراقچی له‌باره‌ی هێرشه‌كانی وڵاته‌كه‌ی، وه‌ڵامی وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئوردن ده‌داته‌وه‌: ده‌بوایه‌ چه‌ند چاوه‌ڕێمان بكردایه‌
هێشتا وەرزی زستان نەهاتوە، نرخی نەوتی ماڵان لە بازاڕەکانی هەرێمدا بە شێوەیەکی بەرچاو بەرزبۆتەوە
© 2026 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×