لانەی جاسووسان..!

توانا ئەمین
  2022-03-14     481

عێراق سەروەری نییە، کێ بییەوێ بێت؛ مۆڵەتی ناوێ دێت و لێرەیە... لانەی جاسووسانە؛ چۆن ئیتڵاعات هەیە، میتیش هەیە، موخابەراتی عێراقیش هەیە، موساد و سی ئای ئەی و سیخوڕی ڕووسی و بەریتانی و ئەڵمانی و فەرەنسی و هوڵندیش لێرەن، هەر لەم شارە کوردیانەی من و تۆ تێیاندا دەژین. ۱٠ ساڵ لەمەوپێش ڕاپۆرتێکی ڕۆژنامەوانی بنکۆڵکارییم لەسەر دۆخی ئاسایشی کوردستان خوێندەوە؛ کە دەڵێ زیاتر لە ۳٥ دەوڵەت سیخوڕیان لە سلێمانی و هەولێر هەیە!

لە مەملکەتێکی ئاوا پڕ لە سیخوڕدا کەس سەلامەت نییە، جا لە خوارەوە بێت یان لەسەرەوە... موشەکبارانکردنەکەی دوێنێ شەوی هەولێر لە لایەن ئێرانەوە کە خۆی باڵوێزخانەی لێرە هەیە! ئاماژەیە بۆ ئەو ڕاستییەی؛ پاڵەوانە سیاسییەکانی کورد ئەفلام کارتۆنن، ئەنیمەیشنێکن کە تەنها ڕووە و ئێمەی خەڵکی ڕەشوڕووت خۆیان وەک شێر نمایش دەکەن، ئەگەرنا ڕووەو دەرەوە ڕێویەکی ڕیوڵەی تۆقیوون... ئەو موشەکانەی دوێنێشەو ڕووە و سەری ڕەش یان دەباشانیش بایە، هەروەک ئێستا وا دەبوو..

لانەی جاسوسانە، ئێرە نیشتیمان نییە، نیشتیمان کەی وایە..؟!

زۆرترین بینراو
له‌سنوری "پاوه‌"ی رۆژهه‌ڵاتی كوردستان شه‌ڕ رویداو پاسه‌وانێكی سنوری ئێران كوژرا
مه‌زڵوم عه‌بدی: ده‌بێت مافه‌ نەتەوەیی، كو‌لتوری و ئیدارییه‌كانی كورد له‌ سوریا به‌ ده‌ستور مسۆگه‌ر بكرێن
دادگای باڵای عێراق بە فەرمانی فایەق زێدان هێرشکردنە سەر ناوچە دیپلۆماسییەکان بە "تیرۆر" ناودەبات
لە حەسەکەوە بەرەو دیمەشق: مەزڵوم عەبدی بە فەرمی وەک ڕاوێژکاری سەرۆکایەتی دەستبەکار دەبێت
ترەمپ: بە کامێرا چاودێریی بنکە ئەتۆمییەکانی ئێران دەکەین
سوپای پاسداران بە موشەک هێرشی کردەسەر ئامانجەکانی ئەمریکا ئوردن
سۆمۆ: داهاتی پێشبینیکراوی نه‌وت دەگاتە نزیکەی 4.5 ملیار دۆلار و نه‌وتی هه‌رێم به‌ 87 دۆلار ده‌فرۆشرێت
هه‌ڵسوڕاوانی گۆڕان له‌ گردی زه‌رگه‌ته‌: بە بڕیاری دادگا شەرعییەت لە دانا ئەحمەد مەجید وەردەگرینەوە
عراقچی له‌باره‌ی هێرشه‌كانی وڵاته‌كه‌ی، وه‌ڵامی وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئوردن ده‌داته‌وه‌: ده‌بوایه‌ چه‌ند چاوه‌ڕێمان بكردایه‌
هێشتا وەرزی زستان نەهاتوە، نرخی نەوتی ماڵان لە بازاڕەکانی هەرێمدا بە شێوەیەکی بەرچاو بەرزبۆتەوە
© 2026 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×