گڵۆپەکە بە سووتاوی..!

توانا ئەمین
  2021-10-12     794
ڕاستییەکی حاشا هەڵنەگرە دوای پارتی، نەوەی نوێ براوەی ئەم هەڵبژادنە بوو. ئەگەرچی ئێمە وابزانین ژمارەی کورسییەکانی زیادی کردووە، بەڵام بەراورد بە هەڵبژاردنی پێشوو (۱۷٥٠٥) دەنگی کەم کردووە، ئەوە لەولاوە بووەستێت لە نێوان ئەم دوو هەڵبژاردنەدا سێ نەوەی دەنگدەر زیادی کردووە کە لە پێشوودا تەمەن ڕێگەی نەدەدان و ئێستا مافی دەنگدانیان هەیە.
خاڵێکی تری بەر ئەنجامی بێهێزی ئەم جوڵانەوەیە ئەوەیە نزیکەی لە ٦۸٪ی دەنگدەری کورد بایکوتی هەڵبژاردنی کرد، ئەم هێزە گەورە جەماوەرییەی بایکۆت؛ ئەگەر متمانەی بەوە هەبا (نەوەی نوێ) هێزێکی خاوێن و سروشتی ئۆپزسێۆنە بۆ بایکۆتی دەکرد و بۆ نەدەچوو دەنگ بدات بەم جوڵانەوەیە!
بەڵام نەوەی نوێ کێیە؟ نەوەی نوێ جوڵانەوەیەک نییە خاوەن تێزێکی فیکری خۆی بێت بۆ چالاکی سیاسی، ئایۆلۆژیا و پرەنسیپی جێگیری نییە، گووتاری نادیار و مەتاتییە، پۆپۆلیستە، نەخشەڕێگای نییە و مەزاجی فەیسبووک بەڕێوەی دەبات. سەرۆکەکەی نەک باکگراوندێکی بەرزی ڕۆشنبیری و ئەزموونی مێژووی نییە، بزنسمانێکە سەقافەتێکی نزمیشی نییە، بە دەیان پەیجی ساختەی سپۆنسەرکراوی هەیە بۆ لێدانی هەر کەسێک کە خۆی دەیەوێ! مراهقێکە کە کامێرای دەخستە ژووری نووستنی ئەندام پارلەمانەکانییەوە! کە قوتی هەزاران کەسی لە پشکەکانی چاڤی لانددا بڕی و بەڵێن دەدا قوتی ئێوە وەرگرێتەوە. دوێنێ کچە بێژەرێکی دیاری ئێن ئار تی بۆی نووسیوە "تۆ پێنج ملیۆنی منت خوارد، ئێستا بە نیازی موچەی خوراو بۆ خەڵک بگێڕیەوە!"
بەکورتی جوڵانەوەکە هەلومەرجێکی مێژووی و واقعی خۆکرد دروستی نەکردووە، بەڵکو بوونی ماشێنێکی گەورەی میدیایی وەک NRT، بۆشایی ئۆپزسیۆنی ڕاستەقینە، دەست بە پشدا هێنانی بڕێ بزنسمانی کۆنە مەسولی یەکێتی، سەپۆرتێکی دزەکێی دەولی، قۆستنەوەی یادگە کزەکەی مرۆڤی کوردی دروستی کردووە.
خەڵکی کوردستان لە لێواری نائومێدییەکی قووڵدان کە بەرئەنجامی دەسەڵاتی مافیاییە، لەم جۆرە دۆخانەدا مرۆڤ پەنا بۆ بەر پووشێکیش دەبات نەخنکێ، بەڵام کەی پووش کەسی لە خنکان ڕزگار کردووە؟!
لە شوێنێک خوێنمەوە "مەعقولە لۆگۆی حیزبێکەت گڵۆپێک بێت و سەرۆکی حیزبەکە بە میلیاران دینار پارەی کارەبای گڵۆپەکە قەرزار بێت؟".
ڕاستە ئەم جوڵانەوەیە وەک گۆڕان بۆ ماوەیەک دەنگی ناڕازی هەندێ مرۆڤی داماو دەچنێتەوە، _ئەگەرچی گۆڕان مانیفێستێکی فکری هەبوو کە ڕۆشنبیران بەختیار عەلی و مەریوان وریا قانع و ئاراس فەتاح و ڕێبین هەردی وەک نەخشە ڕێگا نووسیبویان و ساڵی ۲٠٠۸ کە بەرپرسی بەشی زمانی ڕۆژنامەی ئاوێنە بووم خۆم ئەو مانفێستەم هەڵەچنی کردووە_ بەڵام ئەمەی نەوەی نوێ تۆپێکی تەقیو، گڵۆپێکە هەر کە کڕیمان سووتابوو!
ئەم جوڵانەوەیە تەنها لەوەدا سەرکەوتووبووە کە نەوەیەک لە مناڵوپاتاڵی جوێنفرۆشی لە فەیسبووکدا دروست کرد و وەهمێکی دروست کرد؛ کە ئەگەر نەوەی نوێ سەرکەوێ دنیایان بۆ دەکات بە بەهەشت!
زۆرترین بینراو
له‌سنوری "پاوه‌"ی رۆژهه‌ڵاتی كوردستان شه‌ڕ رویداو پاسه‌وانێكی سنوری ئێران كوژرا
مه‌زڵوم عه‌بدی: ده‌بێت مافه‌ نەتەوەیی، كو‌لتوری و ئیدارییه‌كانی كورد له‌ سوریا به‌ ده‌ستور مسۆگه‌ر بكرێن
دادگای باڵای عێراق بە فەرمانی فایەق زێدان هێرشکردنە سەر ناوچە دیپلۆماسییەکان بە "تیرۆر" ناودەبات
لە حەسەکەوە بەرەو دیمەشق: مەزڵوم عەبدی بە فەرمی وەک ڕاوێژکاری سەرۆکایەتی دەستبەکار دەبێت
ترەمپ: بە کامێرا چاودێریی بنکە ئەتۆمییەکانی ئێران دەکەین
سوپای پاسداران بە موشەک هێرشی کردەسەر ئامانجەکانی ئەمریکا ئوردن
سۆمۆ: داهاتی پێشبینیکراوی نه‌وت دەگاتە نزیکەی 4.5 ملیار دۆلار و نه‌وتی هه‌رێم به‌ 87 دۆلار ده‌فرۆشرێت
هه‌ڵسوڕاوانی گۆڕان له‌ گردی زه‌رگه‌ته‌: بە بڕیاری دادگا شەرعییەت لە دانا ئەحمەد مەجید وەردەگرینەوە
عراقچی له‌باره‌ی هێرشه‌كانی وڵاته‌كه‌ی، وه‌ڵامی وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئوردن ده‌داته‌وه‌: ده‌بوایه‌ چه‌ند چاوه‌ڕێمان بكردایه‌
هێشتا وەرزی زستان نەهاتوە، نرخی نەوتی ماڵان لە بازاڕەکانی هەرێمدا بە شێوەیەکی بەرچاو بەرزبۆتەوە
© 2026 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×