حزب و بازاڕ

مامۆستا جەعفەر
  2021-08-04     637
حزب دەبێ خۆی لە بازاڕ ومازاڕ دوور بگرێت. چونكە دەبێتە حزبێكی بازاڕی.
حزب ، خووی بازاڕ دەگرێت : بەسەر دوكان و عەربانەی شەق وشڕدا دابەش دەبێت.
حزب تەنیا چاوی لەسەر بازاڕ  و دوكان بوو ، ئامانجە سیاسییەكانی خۆی  بیر دەچێتەوە. بارەگا و ناوەندەكانی دەپووكێتەوە  و چۆڵ و هۆڵ دەبێت . خەڵكی سیاسی و رۆشنبیر ئامادە نیین ریشی خۆیان بە دەست بازاڕەوە بدەن. 
هەندێك دوكاندار  ، بە هونەری دەزانن ، هەزار سوێندی درۆت بۆ بخون. ئەو تەنیا بیری لای گیرفانی خۆیەتی . بەرژەوەندی  باڵای نیشتمان ، لای ئەوان ، توورێكی قوڕاوی ناهێنێت!
هەندێك سەركردەی سیاسیش ئەگەر خوا نەكردە قسەیەكی راستی فەرموو ، وادەزانێت گەورەترین  تاوانی ئەنجام داوە.
هەر حزبێك خۆی هاویشتبێتە دەریای بێ بنی بازاڕەوە ، لە ئەنجامدا وەكو عەرەبانەیەكی شەق وشڕی لێ هاتووە !

زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×