بەرماوەی جوانیی

عومـەر عادل عەبدوڵڵا
  2023-03-04     702

بەرماوە، بەو خواردنە دەوترێت لە پاش تەواوبوونی خوارد، لە بەردەم ئەو کەسانە دەمێنێتەوە کە خوارندەکەیان خواردووە و بڕێك لەو خواردنەی لێ ماوەتەوە. ئێمەش کە دەڵێن بەرماوەی جوانی، مەبەستمان لەوە پاشماوەییە، کە کەسانی تر چێژ و جوانییان لێی لێی بینیوە و کەسانێکی تر دێن، لەو جوانییە دەکۆڵنەوە، چونکە زۆرێك ئەو شتانەی لە دونیادا هەن، بە پێی تێپەڕبوونی ئەو تەمەن دیاریکراوەی کە بۆیان دانراوە دەبن بە پاشماوە و کەرەستیەکی ماوە بەسەرچوو، بۆ نموونە کە دەوترێت شوێنەوار، مەبەست لەوەیە کە ئەو سنوورە هەم شوێنێک بووە بۆ ژیان و هەم هەوارێك بووە لە ڕابردوودا، یان شوێنەوارە بە هەموو ئەو کەرەستە و ئامێر و کارانە دەوترێت کە لە ڕابردوودا دروست کراون و ئێستا بە کەڵک نایەن.

جیهان دابەشبووە بەسەر سێ کۆمەڵەدا، کۆمەڵەی یەکەمییان ئافرێنەرن و شتەکان دائەهێنن، جا لە ژێر سێبەر و تواناکانی مرۆڤدا ئەم ئافراندنە ئەنجام بدرێت، یان لە دەرەوەی توانا و دەسەڵاتەکانی مرۆڤدا بێت، کۆمەڵەی دووەمییان چیژ و سوود لە شتە داهێنراوەکان دەبینن، لێرەدا کۆمەڵەی سێیەم دێتە ناوەوە، کە کارییان لێکوڵینەوە و تێڕامانە لە شتە داهێنراوەکان، بێ ئەوەی هیچ چێژێکی لێوەربگرن ، یان ئەگەریش چێژێکی لێوەربگرن ناتوانن وەک کۆمەڵەی دووەم ئاوێتەبن، بە نێو کرۆکی جوانی داهێنراوەکاندا. 

میسۆ لووسینا لە ڕۆمانی (هوتێل ئەوروپا)دا، ڕووی دەمەی لە (فەرهاد پیرباڵ) دەکات و دەڵێت: ((ئێوەی نیگارکێش زۆر بەختەوەرن چونکە دەتوانن (جوانی) ڕەسم بکەن، لە کاتێکدا ئێمەی مرۆڤگەلی ئاسایی و ئەکادیمی، تەنیا پاشماوەی ئەو جوانیمان بۆ دەمێنێتەوە)) لەو ڕۆمانەدا میسۆ لووسینا، بەهۆی ئەوەی خۆی توێژەرێکی ئەدەبییە، درکی بە گەورەترین گرفتی توێژەرەکان گرتووە، کە بە ڕێژەیەکی کەمیش بێت، هەرگیز ناتوانن وەک مرۆڤێکی ئاسایی چێژ لە داهێنراوەکان ببین و درک بەو جوانی لە سینە و هەناوی داهێنراوەکاندا هەیە, چونکە توێژەر کە توێژینەوە لە بارەی شتێکەوە دەکات، تەنها لەو ڕووەوە دەکۆڵێتەوە و ڕادەمێنیت، کە سوودی هەیە بۆ توێژینەوەکەی و ڕەنگە ئەو دوای فەرامۆش بکات. ئەم بۆچوونانەش دەمانگەینێت بەوەی ڕاستیەی، کە هەندێک لە توێژەرەکان بەدبەخترینن، چونکە ناتوانن چێژێکی سروشتی و سادە لە داهێنراوەکان ببین وەک خەڵکی ئاسایی، چونکە جوانبینی و چێژبینین و نووسین لەبارەی چێژ و جوانییەوە، جیاوازییان زۆرە و مەرج نییە، ئەوە کەسەی لە بارەی جوانییەوە بکۆڵێتەوە، هەمان چێژ لە جوانی ببینێت. نموونەی ئەو توێژەرانەی کە لە بارەی شتە داهێنراوەکانەوە ئەنووسن و ئەکۆڵنەوە، لەگەڵ ئەو کەسانەی کە چێژ و جوانییان لێ دەبینن،  نموونەی ئەوە چێشتلێنەرەیە، کە هەموو جۆرە خۆراکێک دروست دەکات و خۆی بەهۆی نەخۆشییەکی درێژخایەنەوە ناتوانێت لە هیچ بخوات. 

بە قووڵی چونە نێو بابەتە زانستییەکانەوە، چێژ و جوانی لە ناخمان دەتاوێنێتەوە و هەمیشە جۆرە ئاگاییەک دروست دەکات، لە ئاوەز و مێشکماندا لەمەڕ ئەو ناڕێکییانەی لە نێو ئەو داهێنراوە هەیە، ئەمەش وامان لێدەکات، ڕێکی و ڕاستیی جوانییەکانمان لە بیر بچێتەوە و ناڕێک و ناڕاستییەکان لە ئاوەزماندا بەسەر ئەو جوانییەدا باڵادەست بن. با لێرەدا بپرسین: ئایا توێژەرێکی بواری زەویناسیی یان جوگرافیا هەمان ئەو چێژە لە سروشت و زەوی دەبینێت، لە کات کنە و پشکنینی بۆ توێژینەوەکانیدا، کە شوانکارێک لەگەڵ زەنگۆڵەی ملی مەڕەکانی و هەگبەی پشتی گوێدرێژەکەیەوە ئاوێتەی سروشت دەبێ؟ئایا ئەو توێژەرانی کە توێژینەوە لە بەرهەمە هونەرییەکان دەکەن، بە تایبەتی وێنەکێشراوەکان و تابلۆکان، هەمان ئەو چێژەی  دەبینن، کە بینەرێک بەدیار تابلۆیەکەوە واقیوڕماوە و وێنەی ئازیزێکی لە نێو ئەو تابلۆ کێشراوەدا دەبینێتەوە؟ئایا ئەو کەسەی کە توێژینەوە لە بابەتە ئاینەکان دەکات، دەتوانێت هەمان چێژ و هەمان جوانی لەو دێرە ئایەتانە ببینێت، کە قورئانخوێنێکی دەنگخۆش دەبینێت یان وەکو ئەو پیرمێردی یەک بە یەکی وشەکان لە کانگای دڵەوە دەردەبرێت؟بێگومان نەخێر، ڕەنگە ئەمەش بگەڕێتەوە بۆ ویست و پێویستییەکانی مروڤ، بەو واتایەی ئەو کەسەی کە توێژینەوەیەک دەکات وەک بەشێک لە پێداویستییەکانی سەیر ئەو شتە دەکات کە پێویستن بۆ بەرزکردنەوەی پلەی زانیاری(مەعریفی) و زانستی خودی توێژەر و جۆرێکە لە ناچاری، بەڵام ئەو کەسەی ویست و ئارەزووکانی پاڵنەری سەرەکین بۆ چیژبینین لە جوانیی و داهێنراوەکان، ئارەزوومەندانە دەچێتە دیوەخانەی ئافرێنراوەکان و هەر کاتێک دڵ و دەروونی تێربوون لە بینینی ئەو جوانییە، ڕاستەوخۆ بە شێنێ بەرەو دواوە هەنگاو دەنێن و دەکشێتەوە.

زۆرترین بینراو
قوباد تاڵەبانی: بەگەنجی زۆرجار لێدانم خواردووە وایانزانیوە پاکستانیم
​ئاسایش گرووپێکی داعش دەستگیر دەکات کە سەرجەمیان کوردن
تۆڵەسەندنەوەی ترەمپ لەسعودیە: ئێوە نەتانویست لەگەڵ ئیسرائیل ئاشتی بکەن، ئەمە باجەکەیەتی
مامۆستا عەینەدین مەریوانی، هونەرمەندی هەژاری نەتەوەیەکی بندەست و وڵاتێکی داگیرکراو
پێشانگای شێوه‌كاران له‌ كۆڵن-ئه‌ڵمانیا به‌ به‌شداری هه‌ژار كه‌لهوڕی، هونه‌رمه‌ندی شێوه‌كاری كورد
مه‌سعود بارزانی: نابێت ناکۆکیی نێوان لایەنە سیاسییەکان ببێته‌ هۆی تێکچونی پەیوەندیی نێوان کوردو عەرەب
هاوپەیمانیی هێزە سیاسییەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان داوای مانگرتنی گشتی دەکات
وەزارەتی دارایی عێراق بڕیاری خەرجکردنی مووچەی مانگی هەشتی مووچەخۆرانی هەرێمی کوردستانی دا
ئێران وردەکاریی ڕێڕەوە دەریاییە نوێیەکەی گەرووی هورمز دەداتە عێراق و وڵاتانی کەنداو
ده‌سته‌ی راگه‌یاندن و گه‌یاندنی عێراق دوایین مۆڵه‌ت ده‌داته‌ به‌كارهێنه‌رانی سیمكارتی كوڕه‌ك تیلیكۆم
© 2026 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×