مەرگەساتەکانی شەڕ

عەلی حەمە
  2023-10-14     254

 کردنەوەی دەرگای دۆزەخی شەر  کارێکی  ئاسانە ،  بەڵام داخستنی کارێکی گرانە .

لە میانەی هێرشە غافڵگیرانەکەی بزوتنەوەی حەماس بۆسەر کۆمەڵگە نیشتەجێ کراوەکانی اسرائیل لە  ٧ی مانگ  تا ئەمڕۆ ١٤ ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٣ کە دەکاتە ٨ هەشت رۆژ لە بۆردومانی بەردەوام و نیمچە شەڕ  ، ئەم زیانە گیانی و ماڵوێرانی و دەربەدەریەی لیکەوتۆتەوە کە زۆرترین قوربانیەکانی لە دانیشتوانی کەرتی غەزە یە:

١- بەپێی ئاماری تەندروستی فەلەستین ؛ ٢٢١٥ کەس لە دانیشتوانی کەرتی غەزە بەگشتیی گیانیان لەدەست داوە لەگەڵ بریندار بونی زیاتر لە ٨٧٠٠  کەسی تر .

٢- بەپێی راگەیاندنی سوپای اسرائیل ؛ زیاتر لە ١٤٠٠ اسرائیلی گیانیان لەدەست داوە لەگەڵ برینداربونی ٣٠٠٠ کەسی تر .

٣- زیاتر لە ١٣٠٠ باڵەخانە و خانو  بەهۆی بۆردومانەکانەوە لە کەرتی غەزە رووخاوە .

٤- تائێستا ئەوەی بڵاوکراوەتەوە زیاتر ٤٥٠ هەزار هاوڵاتی باکوری غەزە و کەرتی غەزە بەگشتی ئاوارە بون وپرۆسەی  جێهیشتنی غەزە بەرەو باشور بەردەوامە .

٥- لەماوەی ٨ رۆژدا ٣٦١٥ مرۆڤ گیانیان لەدەست داوە و ١١٧٠٠ کەسی تریش بریندار بوە کە برینی سەدانیان سەختە .

٦- لەهەر رۆژێک دا بەتێکرایی   ٤٥٢ کەس گیانی لەدەست داوە و ١٤٦٢ کەسیش بریندار بوە .

لەگەڵ ئەو هەموو مەرگە سات و ماڵوێرانی و چەرمەسەریە کەرووبەرووی ژیانی دانیشتوانی کەرتی غەزە و بەشێک لە هاولاتیانی اسرائیلی بۆتەوە ،  ناتنیاهۆی سەرۆکی اسرائیل ئەڵی ؛ ئەم دۆخەی ئێستا  جارێ هەر سەرەتایە ! 
اسماعیل هنیەی سەرۆکی مەکتەبی سیاسی بزووتنەوەی حەماسیش کە بەخۆی و خیزانی و هەر ١٣ مناڵەکەی لە تورکیا ئەژی ئەڵێ ؛ بەمیسر ئەڵێین (ئەوە بڕیاری ئێمەیە کە لە غەزە بمینینەوە ).!

ئەم مەرگە سات و مالوێرانیە   لەپای چی و بۆ چی !

کێ دەرگای دۆزەخ و مەرگی واڵا کرد  !        

چ ئایدۆلۆژی و کلتورێکی قین هەڵگر  بەردەوام ئامادەیی هەیەو ژیانی پێکەوەیی و فرەیی رەت دەکاتەوە و  بیری (یا من یاتۆ )  لە بەرامبەر ( من و تۆ )  پراکتیزە دەکات .

من  و تۆ 
نەک 
یا من یا تۆ 

نەفرەت لە جەنگ 
نەفرەت لە ستەم و ستەمکاری .

وتاری زیاتر

زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×