حوکمەتی گروپەکان !

عەلی حەمە
  2022-08-19     264

حکومەت کارو ئەرکیەتی هاوڵاتیان و کۆمەڵگە بپارێزێ چونکە بۆ ئەو ئامانجە دروست بوە نەک ، ببێتە بەشێک لە پیلانگێری لە دزینی ئێستا و دواڕۆژی ! 

 

لە هەندێ پرس و دیاردە و کێشەدا رۆڵی حکومەت و دەزگا تایبەتمەندەکانیەتی ،  کە بەدەنگ گرفت یا دیاردە و کێشەکانەوە بچێت و چارەسەریان بکات  .

 * ~ بۆنموونە دیاردەی ئەو ژمارە سەگە بەرەڵڵایە  زۆرەی لەناو و کوچە و کۆڵان و زۆربەی باخی گەرەکەکانی شار و شارۆچکەکاندا بڵاوبونەتەوە !

~ گرانبونی نرخی سوتەمەنی (نەوت وبەنزین ) بۆ دوو ئەوەندە و سێ ئەوەندەی نرخی پێشوی ،بێ رەچاوکردنی ئەوەی سەرچاوەی سەرەکی ئەو سوتەمەنیە لە خاکی نیشتیمان و جەند کیلۆمەترێک لە شارەکانی خۆمانەوە دوورە ،کەبوە بەهۆی گرانبوونی سەرجەم کاڵاو پێویستیەکانی تری خەڵک .

~ تێکدانی  گەراجی کۆنی بەغدا و گواستنەوەی بۆ شوێنێکی دووری دەرەوەی شار لەبەرکێ و لە قازانجی کێیە ؟

~ هەڵکوتانە سەرخەڵک و کوشتن و سوکایەتی پێکردن بەبەشێکی تری خەڵک لەژێر بیانوی هیچ و پۆزشی نەشیاودا رۆڵ و پێگەی بەرپرسیارێتی حکومەت لە پاراستنی ئارامی وسەروەتوسامانی خەڵک ئەخاتە ژێر پرسیارەوە 

~ لاوازکردن و بێ بایەخ کردنی رۆڵی کەرتە گشتیە خزمەتگوزاریەکانی وەک ( پەروەردە ،  خوێندنی باڵا و زانکۆو پەیمانگاکانی  و تەندروستی ) و ، کەمی پێویستەیە سەرەتاییەکانی وەک ئاو و کارەبا ، خراپی رێگەوبان .. لەبەرامبەر ئەوەداو بەپێچەوانەوە بڕو جۆری باجەکانی سەرهاوڵاتیان رۆژ دوای رۆژ لە زیاد بون و فراوان بوندایە .

~ مامەڵە کردن و دەستدرێژی کردنە سەرموڵکی گشتی و زەوی کشتوکاڵی و زەوی تایبەتکراو بۆ باخچەو پارکەکانی شار و شوێنە کلتوری و شوێنەوارەکانی شار بە مەبەستی کردنی بە پرۆژەی نیشتەجێ بون و تەلار و مۆڵی بازرگانی  تا گەیشتۆتە ئەو ئاستەی کە میلیشا رۆڵ بگێرێ ،لە پێناو چی و لەبەرژەوەندی کێدایە ؟

~ خەمساردی و بێ دەنگی حکومەت لە بەرپاکردنی شەپۆلێکی فراوانی توندرەوی ئاینی و  هەوڵی کۆنەپەرستانەی هەندێ کەس و گروپ لە دژی بنەما جوان و هاوبەشەکانی نێوان هاوڵاتیان و سوکایەتی کردن بەبەشێکی ئەم مەخلوقەی خوایە ، یا رێگەگرتن و کۆسپ خستنە بەردەم پرۆژە خزمەتگوزارەیە گشتیەکانی ئەم شارە لەلایەن دەروێش و موریدەکانی تەکیەی شێخی کەسنەزانی لە نزیک باخی بەختیاری و دەروازەی شار … ئەم هەڵسوکەوت و لێدوانە میدیایی هەرەشە وسوکایەتی کردنە بۆسەر مەزهەب و پێکهاتە ئاینیەکانی تر ،یا  حەق بەخۆدان بەمورتەد کردن و تەکفیر کردنی خەڵکی تر …، هەرەشەی جدین  بۆسەر ژیانی پێکەوەیی و ئاسایشی کۆمەڵایەتی و پاراستنی ژیان و ئازادی پێکهاتە کەمە نەتەوەیی و ئایینیەکانه تر  و  ، هەوڵێکە بۆ لێکترازان و تێکدانی شیرازەو رایەڵە سروشتیەکانی ژیانی پێکەوەیی و تەبایی مێژوویی خەڵکی کوردستان .

 

*~ پرسیاری جەوهەری لێرەوە سەر هەڵدەدات ئایا رۆڵ و پێگەی حکومەت و دەزگا چاودێریە تایبەتیەکانی لە پاراستنی بەرژەوەندی گشتی و سەروەت و سەر وسامانی خەڵکی کوردستان چیە لە بەرامبەر ئەو هەموو زیانە مادیە جۆراو جۆرانەی لەخەڵک دەدرێ و رۆژانە هەستی نەتەوەیی و نیشتیمانی و ئایینی بەشێکی تری پەلامار ئەدرێ و بریندار ئەکرێ ؟

ئەرک و کاری حکومەت و دەزگا چاودێریەکانیەتی کە هاوڵاتی و کۆمەڵگە بپارێزن کە ئەمە ئامانجی بونی حکومەتە ،نەک ببێتە بەشێک لە پیلان گێری و ئێستاو داهاتوی بدزێ .

رۆڵ و وەزیفەی دەوڵەت پاراستنی دانیشتوانەکەیەتی ، نەک پاراستنی گروپ و عەقیدەیەکی دیاریکراو !

کارەسات هەر ئەوە نیە کە روداو و دیاردەو کاری سەیروسەمەرەو نەبەجێ روودەدات  بەڵکو کارەساتەکە ئەوەیە حکومەت خۆی بەشێکە لەو تراژیدی و کارەستاتە نادروست و نایاسیانەی کە دژی بەرژەوەندی گشتی گراونەبەر !

وتاری زیاتر

زۆرترین بینراو
هۆشدارییەك لە لاهور شێخ جەنگییەوە بۆ پارتی و یەكێتی: ئێوە خاوەنی ئەم خاك و خەڵكە نین
رێواز فایەق: هێمن هەورامی پێیوتم سەرۆك وتویەتی بڕگەی كاراكردنەوەی كۆمسیۆن بۆ دانیشتنەكە زیادبكرێت
په‌رله‌مانتارێكی‌ پارتی: قوباد تاڵەبانی له‌گه‌ڵ دو په‌رله‌مانتاری‌ عه‌ره‌ب پلانی هەڵوەشاندنەوەی هەرێمی كوردستانیان داناوه‌
مەسعود بارزانی: راستكردنەوەی هەڵەكانی لۆزان تەنها لەسەر شانی گەلی كوردستان نییە
هێمن هەورامی: دەستبردن بۆ كەمكردنەوەی دەسەڵاتەكانی هەریم هەڵەیەكی گەورەی دوبارەبوەوەیە
مەسرور بارزانی: ئەو گۆڕانکارییانەی لەپشکی هەرێم کراون ناپاکی‌و ستەمکاریی‌و پیلانگێڕییە
بڕیاردەی ئەنجومەنی كۆمسیاران له‌پشكی‌ كۆمه‌ڵ: كاراكردنەوەی كۆمسیۆن حاڵەتێكی ناتەندروستەو بەشداری هیچ چالاكییەكی ناكەم
سەرۆکی فراکسیۆنی یەکێتی: ئێمەش تێبینیمان لەسەر پرۆژە یاسای بودجە هەیە
نرخی دراوەكان لە كاتی كردنەوەی بازاڕ
ئەنجومەنی دادوەری بەبێ تەواوکردنی نیساب کۆبوەوە "ئەمڕۆ دوا بزمار لەتابوتی ده‌سه‌ڵاتی‌ دادوه‌ری‌ هەرێم درا"
© 2023 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×