هەرێم وەک قەوارەی مردوو

عەلی حەمە
  2023-10-20     200

دوو جۆر مردن هەیە :

١- مردنی جەستەیی “ فیزیکی “
٢- مردنی وجودی .

قەوارەیەک ، دەسەڵاتێک ، پێکهاتەیەکی سیاسی خاوەنی هیچ جوڵەیەکی سیاسی و دپلۆماسی نەبێ ، دابڕاو و بێ خەم لە کێشمەکێش و ململانێ و پرسە ناوچەیی و نێودەوڵەتیەکان ، کە دنیا سەرقاڵی ئەوەیە لەنوسینەوەی نەخشەی سیاسی نوێی جیهاندا شوین پەنجەی خۆی دابنێ …
پێکهاتەیەکی بێ کاریگەر و بێ هەڵوێست و بێ گوتار و پەرتە وازە …،
دەسەڵاتێکی سیاسی بەرپرس لە ژیان و ئاسایش و چارەنوسی زیاتر لە ٥ ملێۆن کەس و تروسکەیەک بۆ گەلێکی ٤٠ ملێۆن کەسی بێ ئاڵا …،

لە خەوی غەفڵەت و بیری تەنها لای چاڵە نەوت و گومرگی سەرسنورەکانی بێ !
پێکهاتەیەک سەرقاڵ و خەریکی مل شکاندنی یەکتر و چاوی لە شکستی براکەی بێ !

ئەو دەسەڵاتە نەک هەر یەک جار مردوە ، بەڵکو ئەو دەسەڵاتە دوو جار مردوە

هەم وەک جەستەیەکی بێ جوڵە و بێ گیانی لێ هاتوە ،
هەم وەک وجو دێکی مەعنەوی توشی شەلەل بوە و لەپەلوپۆ کەوتوە .!

وتاری زیاتر

زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×