ئێران... هەنگاوێ بەرەو سەرەتایەکی نوێ!

عەلی حەمە
  2024-02-02     162

بەپێی سەرچاوەکانی " دامەزراوەی هەواڵی رۆیتەرزی بەریتانی " ؛ دەوڵەتی ئێرانی ژمارەیەکی زۆری لە راوێژکار و ئەفسەرە سەربازیە باڵاکانی و کۆمەڵێ ئەفسەری تری کە سەربە پێکهاتەی فەیلەقی قودسی سوپای پاسداران بون لە سوریا کشاندۆتەوە بۆ ئێران .

بەپێی هەواڵی رۆیتەرز ؛ ئێران گومانی هەیە کە دەزگا ئەمنیەکانی سوریا لە دزە پێکردنی زانیاریەکان سەبارەت بە ئاشکراکردنی جێگاو رێگەی راوێژکارو ئەفسەرە باڵا سەربازیەکانی ئێران لە سوریادا چونکە بە شێوەیەکی ورد و ئاسان لەلایەن اسرائیلەوە کراونەتە ئامانج .

شایانی باسە لە دوای روداورکانی ٧ی ئۆکتۆبەر و هێرشی میلیشکانی سەربەئێران لە عێراق و سوریا و دواترینیان بۆ سەر بور جی ٢٢ی ئەمەریکی لە ئەردەن دا ، هێزەکانی اسرائیل هەریەک لە ( رەزا موسەوی ) رێکخەری پەیوەندیەکانی نێوان میلیشیاکانی ئێران لە سوریا و لوبنان و فەلەستین لە بەرواری ٢٥ کانونی یەکەمی ٢٠٢٣ لە ناوچەی سەیدە زەینەبی باشوری دیمەش تیرۆر کرد و لە بەرواری ٢٨ی کانونی یەکەمی ٢٠٢٣ لە ناو فرۆکە خانەی دیمەشق ١١ ئەفسەری باڵای سەربازی ئێرانی کەبۆ پێشوازی وەفدێکی ئێرانی لەوێ بون لەلایەن فرۆکە جەنگیەکانی اسرائیل کرانە ئامانج و تیرۆر کران ، هەروەها لە ٢٠ی کانوونی دووەمی ٢٠٢٤ سەرۆکی دەزگای استخباراتی فەیلەقی قودسی سوپای پاسداران ( حاجی صادق ئومێد زادە ) و جێگرەکەی ( حاجی غوڵام محرەم ) و ٣ سێ ئەفسەری تر تیرۆر کران و لە بەرواری ٢٩ی کانونی دووەمی ٢٠٢٤ یشدا هێزەکانی اسرائیل دووبارە هەردوو بنکەی سوپای پاسداران و حزب الله ی لوبنانی لە ناوچەی سەیدە زەینەب لە باشوری دیمەشق بۆردومان کرد و ٧ حەوت گەورە ئەفسەری سوپای پاسدارانیان تیرۆر کرد .

بۆیە دەوڵەتی ئێران شک و گومانی زۆری لە دامەزراوە ئەمنیەکانی سوریای هاوپەیمانی هەیە و هەر لەبەر ئەو هۆکارەشە کە بڕیاری داوە کە زۆربەی راوێژکار و ێەفسەرە باڵاکانی لە سوریا بکشێنێتەوە و کاری پرۆسەی هێزەکانی کەدەمێننەوە لە سوریا بە هێزەکانی حزب اللەی لوبنانی لەسوریا دەسپێرێ .

ئەم هەنگاوە لەوانەیە سەرەتایەکی گرنگ بێت لە خۆ رێکخستنەوە و سەرلەنوێ چاوخشاندنەوە بێ بە کۆی میلیشیاکانی کەوانی شیعی و ریزبەندی هاوپەیمانەکانی ئێران لە ناوچەکەدا و دەسپێکێکی گرنگ بێ لە پرۆسەی سیاسی و ئاڵوگۆریەکی جەوهەری لە ناوچەکەدا ..

وتاری زیاتر

زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×