كاتێك نێچیرڤان بارزانی ده‌ڵێت: توركیا كێشه‌ی له‌گه‌ڵ كوردی سوریا نیه‌، به‌ڵكو كێشه‌ی په‌كه‌كه‌ی هه‌یه‌

ئومێد قه‌ره‌داغی‌
  2019-11-05     1877

كاتێك نێچیرڤان بارزانی ده‌ڵێت (توركیا كێشه‌ی له‌گه‌ڵ كوردی سوریا نیه‌، به‌ڵكو كێشه‌ی په‌كه‌كه‌ی هه‌یه‌) هه‌مان ئه‌و قسه‌یه‌ ئه‌كات كه‌ ئه‌ردۆغان ئه‌یكات، هه‌مان قسه‌ی سیاسه‌تی ره‌سمی ده‌وڵه‌تی توركیایه‌كه‌ بانگه‌شه‌ی بۆ ئه‌كات، له‌پشت ئه‌م قسه‌یه‌ی ده‌وڵه‌تی توركیاوه‌ گه‌وره‌ترین پرۆژه‌ی پاكتاوكردنی ره‌گه‌زیی‌و گۆرینی دیمۆگرافی له‌سه‌ده‌ی بیست و یه‌كدا دژ به‌ كورد به‌رێوه‌ ئه‌چێت.

ئه‌و قسه‌یه‌ی سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان گه‌وره‌ترین پشتیوانیه‌ بۆ ئه‌و په‌لاماره‌ی توركیا دژ به‌كورد له‌سوریا ده‌ستیپێكردوه‌، پشتیوانیه‌ بۆ ئه‌و هه‌ڵمه‌ته‌ گه‌وره‌یه‌ی له‌ناوبردنی بوونی كورد له‌سوریا، ئه‌م قسه‌یه‌ی نێچیرڤان بارزانی هێمایه‌كی روونه‌ بۆ ده‌رخستنی ئه‌و جه‌وهه‌ره‌ ساخته‌یه‌ی گوتاره‌ ناسیۆنالیستیه‌كه‌ی پارتی، گۆتارێكی نه‌ته‌وه‌ی کە ناوەڕۆکەکەی جگە لەسەپاندنی هەژموونی خێزانێکی سیاسی‌و تاڵانکردنی سامانی وڵات هیچ شتێکی تر نیە، گوتارێك ناتوانێت پشتیوانی هێزێك نه‌كات كه‌ له‌یه‌كێك له‌پارچه‌كانی كوردستاندا سه‌رقالی سرینه‌وه‌ی بوونی كورده‌.

ئه‌توانین له‌باره‌ی وته‌كه‌ی سه‌رۆكی هه‌رێمه‌وه‌ سه‌رنجی ئه‌م چه‌ند خاڵه‌ بده‌ین:
یه‌كه‌م: راگه‌یه‌نراوی ره‌سمی ده‌وڵه‌تی توركیا ئه‌وه‌یه‌ توركیا ئامانجی له‌م هه‌ڵمه‌ته‌ نیشته‌جێكردنی نزیكه‌ی چوار ملیۆن ئاواره‌ی عه‌ره‌به‌ له‌ ناوچه‌ی ئارامدا ، به‌مه‌ش چوار ملیۆن ئاواره‌ی عه‌ره‌ب له‌ شریته‌ی سنورییه‌ی خاكی كوردستاندا نیشته‌جێ ئه‌كات ، ئه‌مه‌ش خۆی له‌ خۆیدا گه‌وره‌ترین پرۆسه‌ی گۆرینی دیمۆگرافی و له‌ناوبردنی ئیتنیکییه‌ له‌م سه‌ده‌یه‌دا كه‌ دژ به‌ كورد به‌ریوه‌ ئه‌چیت، ئایا ئه‌گه‌ر گورینی دیمۆگرافی و سرینه‌وه‌ی ناسنامه‌ی كوردستانیبوونی ته‌واوی كوردستانی سوریا دژی كورد نه‌بیت ئه‌ی چی دژی كورده‌؟

دووه‌م : توركیا عه‌فرینی داگیر كرد و یه‌په‌گه‌ و په‌كه‌كه‌ی له‌وێ تێكشاند، دوای ئه‌وه‌ چی؟ ئایا توركیا به‌رێوه‌بردنی شاره‌كه‌ی به‌ كۆمه‌ڵێك كوردی غه‌یری په‌كه‌كه‌ سپارد؟ یان به‌ پێچه‌وانه‌وه‌ كۆمه‌ڵێك عه‌ره‌بی ئیخوانی داعشی سه‌پاند به‌سه‌ر كوردا و سه‌دان هه‌زار كوردی دانیشتوی ره‌سه‌نی شاره‌كه‌ی ده‌ربه‌ده‌ركرد و ژێرخان و بوونی نه‌ته‌وه‌یی كوردی له‌ شاره‌كه‌ ویرانكرد .

سێیه‌م : ئەو قسەیەی ئەردۆغان ئەیکات و نێچیرڤان بارزانی دووبارەی ئەکاتەوە، هەمان ئەو قسەیەیە کە سەدام ئەیکرد و دوژمنانی کورد ئەیانوتەوە، هەمیشە سەدام ئەیوت کیشەیان لەگەڵ موخەریبینی بارزانی و تاڵەبانییە نەک لەگەڵ کورد و نەک لەگەڵ شیمالی حەبیب...

سێیەم: ئەگەر دەسەڵاتدارانی تورکیا کێشەیان لەگەڵ بوونی کورد وەک نەتەوەیەکی خاوەن ماف نیە، خێرە ڕیگا نادرێ بەخوێندن بەزمانی کوردی؟ بۆ ڕێگا نادرێ بە بەڕێوەبردنی شارە کوردیەکان ڵەلایەن خۆیان و نوێنەرەکانیانەوە؟ بۆ فەرهەنگ و کولتووری کوردی ئازاد نیە؟ زۆری تر.... ڕاستیەکەی دەسەڵاتدارانی ئێستای تورکیا ئادیدۆلۆژیای کەمالیزمیان تێنەپەڕاندوە و بەشێکن لەو بوغزە گەورەیەی ناسیۆنالیستی تورکی بەرانبەر کورد هەیەتی.
زۆرترین بینراو
سیستمی بەرگری مووشەکی لە هەرێمی کوردستان جێگیردەکرێت
زانا مه‌لا خالد: هه‌ڵبژاردن كۆنفرانسی ناوخۆیی مه‌ڵبه‌ندو كۆمیته‌كان نیه‌ تا به‌ تاكلایه‌نه‌ به‌ڕێوه‌ی ببه‌ن
لێدوانی‌ سەرۆكی دادگای فیدڕاڵی‌ لەبارەی موچەی موچەخۆران‌و یاسای هەڵبژاردنی هەرێمی كوردستان
هه‌نگاوه‌كانی‌ پرۆسه‌ی‌ به‌بانكیكردنی‌ موچه‌ی‌ موچه‌خۆران لەبانکه‌كانی ڕەشیدو ڕافیدەین بڵاوكرایه‌وه‌
بەغدا دەستی بەکردنەوەی هەژماری بانکی بۆ مووچەخۆرانی هەرێم کرد
راگەیەندراوی‌ ئەنجومەنی سەرکردایەتی یەکێتی لەبارەی هەڵبژاردنه‌وه‌
وەزارەتی دارایی ھەرێم: جێبه‌جێكردنی‌ پرۆژه‌ی‌ ھەژماری من پێویستی‌ به‌بڕیاری‌ دادگای‌ فیدراڵییه‌
كه‌شناسێكی كورد واده‌ی هاتنی شه‌پۆلێكی بارانباران و هه‌وره‌ بروسكه‌ی راگه‌یاند
ئۆتۆمبێلی ئەندامێكی پێشوی سەركردایەتی یەكێتی لە سەرچنار تەقییەوە
ئامادەکردنی لیستی موچەی مانگی پێنج بەپلەبەرزکردنەوەوە بەردەوامە
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×