توركیای ئه‌ردۆغان‌و ئیسرائیلی ناتانیاهۆ
ئومێد قه‌ره‌داغی
2021-05-11   889
توركیا‌و ئیسرائیل دوو دۆستی ستراتیژین بۆ یه‌كترو په‌یوه‌ندییه‌كی قوڵی ئابووری وسیاسی پێكه‌وه‌یان ده‌به‌ستێت، ئه‌مه‌ش نه‌ك له‌ته‌نها له‌سه‌رده‌می حوكمرانی پارته نه‌ته‌وه‌یی‌و عه‌لمانیه‌كانی توركیادا، به‌ڵكو له‌سه‌رده‌می ئه‌ردۆغانیشدا، ئه‌ردۆغان له ساڵی 2008 پرۆژه‌یه‌كی ستراتیژی هاوبه‌شی له‌گه‌ڵ ئیسرائیل راگه‌یاند به‌ناوی پرۆژه‌ی (میدستریم) ئه‌م پرۆژه‌یه هێلێ ئه‌نابیبه بۆ كۆمه‌ڵێك ئامانجی جیاواز له‌گه‌ڵ ئیسرائیل به‌كاردێ، هه‌ردوڵات سودێكی ستراتیژی له‌م پرۆژه‌ی وه‌رئه‌گرن له‌دابینكردنی كاره‌با و گه‌یاندنی غازی سروشتی و نه‌وتی خام بۆ بازاره‌كان، ئیسرائیل به‌رهه‌مهێنه‌رێكی گه‌وره‌ی غازی سروشتیه له‌ده‌ریادا و رێژه‌یه‌كی گه‌وره‌ی بازاری توركی پرده‌كاته‌وه.
توركیا بازرگانییه‌كی قه‌باره گه‌وره‌ی له‌گه‌ڵ ئیسرائیل هه‌یه، له‌ساڵی 2019 قه‌باره‌ی بازرگانی نێوان ئیسرائیل و توركیا 5.2 ملیار دولاربوه، به‌ڵام له‌ساڵی 2020 قه‌باره‌ی ئه‌م بازرگانیه بۆ 6.4 ملیار دۆلار به‌رز بۆته‌وه، به‌مه‌ش توركیا شه‌شه‌م گه‌وره شه‌ریكی بازرگانی ئیسرائیله له‌ئاستی جیهانداو، رێژه‌ی 15% سه‌رجه‌م بازرگانی ئیسرائیل پێكدێنی، ئه‌مه‌ش ژماره‌یه‌كی پێوانه‌ییه.
له‌رووی گه‌شتیارییه‌وه، په‌یوه‌ندی نێوان ئیسرائیل و توركیا ژماره‌یه‌كی پێوانه‌یی تۆمار كردوه 560 هه‌زار گه‌شتیار، ئه‌مه‌ش به‌رێژه‌ی 25% زیادیكردوه به‌راورد به‌ساڵی 2019 زیادیكردوه.
پرۆپاگه‌نده‌ی ئه‌ردۆغان بۆ پشتیوانی فه‌له‌ستین‌و مسوڵمانانی غه‌ززه، جگه له‌یاریكردن به‌سۆزی مرۆڤی مسوڵمان هیچی تر نیه، جگه له‌ته‌وزیفكردنی ئه‌و شه‌پۆلی هه‌سته ئایینیه بۆ هه‌ژموونی خۆی به‌سه‌ر جیهانی ئیسلامی و عه‌ره‌بیدا شتیكی تر نیه، له‌راستیشدا، نه‌توركیا ئه‌ردۆغان دۆستی هیچ كێشه‌یه‌كی مسوڵمانانه، نه‌ك ئیسرائیلی ناتانیاهۆش دۆستی كورد‌و كێشه ره‌واكه‌یه‌تی، ئه‌وان شه‌ری پاراستنی به‌رژه‌وه‌ندییه‌كانی خۆیان ده‌كه‌ن، مرۆڤی ساده و دڵپاكیش به لێدوان و شه‌ری میدیاكانیان باوه‌ر ده‌كات.