ئا: ئاوێنه
دواى ئهوهى ههواڵى دورخستنهوهى لهپۆستهكهى لهلایهن قائیمقامى چهمچهماڵهوه بڵاوبۆوه، بهڕێوهبهرى تهندروستى چهمچهماڵ هاتهدهنگو دەڵێت "وامزانى گەر تاوان کەشف بکەم ڕێزم لێدەگرن، کەچى دەریانکردم".
د. فەرهاد محەمەد بهڕێوهبهرى دورخراوهى تهندروستى چهمچهماڵ لەڕونکردنەوەیەکیدا کە لەلاپەڕەى تایبەتى خۆى لهفهیسبوك بڵاویکردۆتەوە دهڵێت، "داوام لێدەکرێت هۆکارى بەزۆر دەستلەکارکێشانەوەم ئاشکرابکەم، لەگەڵ ئەوەى پێشتر دوجار داواى دەستلەکارکێشانەوەم کردبوو، بەڵام پەسەند نەکرا".
نوسیویهتى، "ئەوەى لەگەڵ هاوڕێکانمانو لەماوەى دەستبەکاربونمان بۆ تەندروستى چەمچەماڵمان کردوە بەدرێژایی ئەم سێکتەرو شارەکەش نەکراوە، سودى چییە قسەکردن لەکاتێکدا هەموو خەڵکى کوردستانو چەمچەماڵ زانییان حەوزى سەرەکى ئاوى خواردنەوە، حەوت ساڵە پاکنەکراوەتەوە، لەسەرى هاتومەتە دەنگ، بەڵام دەریانکردم".
د.فهرهاد زیاتر نوسیویهتى، "سودى چییە گەر هەموو خەڵکى چەمچەماڵ ئاگاداربکەمەوە کە سەربڕخانەکانیان لەزبڵدان پیسترەو هیچ مەرجێکى تەندروستیان تێدانییە، ویستم ئەمجارە وەک زۆر بهرپرسى دیكه دەست بەکڵاوەکەمەوە بگرم با نەیباتو شار بۆ هەتاهەتایە جێبێڵمو خەریکى ژیانى تایبەتى خۆم بم".
ئهوهشى ئاشكراكردوه، "تەنها چەمچەماڵ هێندەى فەرەنساو ئەڵمانیا سامانى سروشتى هەیە کەچى 15 ڕۆژ جارێک ئاوى خواردنەوەیان پێدەدرێتو ئەو ئاوەش حەوت ساڵە لەناو زبڵداندا گلدەدرێتەوە، دەپرسم: سودى چییە ئاگاداریان بکەمەوە؟، وا ئاگادارتان دەکەمەوە حەوت ساڵە حەوزى ئاوى خواردنەوەى چەمچەماڵ پاکنەکراوەتەوەو سەربڕخانەکانى شارەکە مەرجى تەندروستیان تێدانییە، وامزانى ئەگەر تاوان کەشف بکەم ڕێزم دەگرن، کەچى دەریانکردم".
ههر لهو ڕونكردنهوهیهدا د.فهرهاد ئاماژهى بهوهشكردوه، "وامزانی ئەگەر تاقیگەی ناوەندییو سەنتەری گورچیلەی دەستکردو سەنتەری پسپۆڕی ددانو سەنتەری فریاکەوتنو خودەجو پزیشکی دادوەریو دەیان هۆبەو بەشو هۆڵی منداڵبونو دوو نەخۆشخانەو سەدان ئامێری پزیشکیو ئۆتۆمبێلی گواستنەوەی دەرمانو ئیسعاف بەبڕی هەشت ملیار دینار کەلوپەل لەم قەیرانەدا بۆ ئەم تەندروستی ئەم شارە بکڕم، پەیکەری ڕیزلێنانم بۆ دروستدەکەنو مندڵەکانم شانازی بەپەیکەرەکەی باوکیانەوە دەکەن، کەچی لەبەر خاتری خاترداران کە خانویان لەسەر حەوزی ئاوخواردنەوەی شارەکە دروستکردبوو، دەریان کردم".
درێژه بهڕونكردنهوهكهى دهداتو باسى لهوهشكردوه، "ئێستا داواکارى گشتى ئەم نوسینانە دەبینێتو دەزانێت بەهۆى کەسێکەوە ئاوى خواردنەوەى چەمچەماڵ پاکنەکراوەتەوە، بزانم لەسەرى یەتە دەنگ؟".
ئەمەش لەکاتێکدایە، لەمانگى ئەیلولى ئەمساڵو لەئاگادارییەکدا کە ئاڕاستەى قائیمقامیەتى قەزاى چەمچەماڵى کردوە، بەڕێوەبەرى تەندروستى چەمچەماڵ هۆشدارىدەدات کە بەهێواشى خەڵکى چەمچەماڵ جینۆساید دەکرێنو سەرچاوى ئاوى خواردنەوە بەهۆى کەسێکەوە ڕێگرى لەپاککردنەوەى دەکرێتو ئەو ئاوەى دەدرێتەوە هاوڵاتییان پیسەو شیاوى خواردنەوە نییە.